Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کەش و هەوای خراپ ڕوو لە سوید دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 15 januari 2015 kl 11.13
Snöoväder
Foto: Johan Nilsson / TT

کەش و هەوایەکی خراپ ڕوو لە سوید دەکات و دەزگای کەشناسی سوید (SMHI) بۆ چەند ناوچەیەکی سوید هۆشداری پلەیەکی ڕاگەیاند.

هەر هەمان دەزگا ئاماژەی بەوە کردووە کە بەفربارین هەموو سوید دەگرێتەوە باتیبەت ناوچە شاخاوییەکان. لەبەر خراپی کەش و هەوا دەزگای کەشناسی هۆشداری ئاستی پلە یەکی بۆ هەریەک لە هەرێمی ڤێرملاند و داڵەرنا ڕاگەیاند.

 هەروەها لەبەر مەترسی هەرەسی بەفر هەمان ئاستی هۆشداری واتە هۆشداری ئاستی پلەیەکی بۆ، داڵەفیالێن، هێریەداڵسفیالێن و یەمتلانس فیالێن کە باهەیەکی بەهێز دەیگرێتەوە رایگەیاندووە.

هەروەها لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە لە هەرێمی سڤێلاندا مەترسی خزان زۆرەی پێویستە شۆفێران ئاگاداربن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".