Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مندڵانی بچووک ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 15 januari 2015 kl 15.29
Misshandlad pojke./SVT Bild
SVT Bild

ڕێژەی ساکاڵای تۆمارکراو لەسەر بەکار هێنانی توندوتیژی بەرامبەر منداڵانی ساوا یان بچووک زیادیکردووە. 

ساڵی ڕابردوو نزیکەی ٣٧٥٠ ساکاڵا لەسەر بەکار هێنانی توندو تیژی بەرامبەر منداڵانی تەمەن خواروی شەش ساڵ لەلای بۆلیس تۆمارکراوە. ئەم ئامارە لەلایەن ئەنجومەنی پێشگیرکردن لە تاوانکاری (Brottsförebyggande rådet) بڵاوکراوەتەوە.

هەر هەمان ئەنجومەن ئاماژەیەن بەوە کردووە کە ئەم ڕێژیەی ساڵی رابردوو بەارورد بە ساڵی ٢٠١٣ ئەوا لە % ١٥ توندوتیژی بەرامبەر منداڵانی بچوک زیادیکردووە. 

بەبۆچوونی ئەنجومەنی پێشگیریکردن لە تاوانکاری زۆری ڕێژەی ئەو سکاڵا تۆمارکراوانە زیاتر پەیوەندی بە مامۆستای باخچەی منداڵانەوە هەیە. لەبەر ئەوەی  ئەوان هۆشیارتربوونەتەوە لەوەی کە کاتێک گومان دەکەن منداڵێک ئازاردرابێت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەدەزگای خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتیەوە دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".