Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سیاسەتمەداران پارەیان لە خێزانێکی بەگ قەرز کردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 15 januari 2015 kl 17.34
FOTO: PONTUS LUNDAHL / TT
Foto: Pontus Lundahl / TT

لە شارەوانی ئوێستەرئۆکێردوو سیاسەتمەداری باڵایی سەر بە پارتی مۆدێرات لەو شارەانیەدا پارەیان لە خێزانێکی بەگ یان میر قەرزکردووە. 

ئەمە بۆ دروستکردنی خوێندنەگەیەکی تایبەتدا کە خۆیان بەڕێوەی دەبەن وە لەو پارە تەنها یەک لەسەر ١٠ ئەو قەرزیان لە پەیماننامەی بەکرێدانی ئەو  قوتابخانە بۆ خێزنە بەگەکە دەگێڕنەوە. ئەمە بەرنامەی لێکۆڵینەوەی ئوپدراگ گرانسکنینگیی تەلەفیزیۆنی سوید ئاشکرایکردووە .

 لەبەرامبەردا خێزانە باگەکە یان میرەکە لەلایەن ئەو دوو سیاسەتمەدارەوە مافی دروستکردنی ڕۆخێکی بەلەمیان  پێدراوە، لەکاتێکدا ئەو شوێنە بەپێی یاسا ناوچەیەکی سەوزەو  ناوچەیی ڕۆخێی پارێزراوە، واتە بیناسازی تیایدا قەدەغەیە. وە ناوچەکەش کێشەی لەسەرە.

 جێگە ئاماژەی کە ئەو دوو سیاسەتمەدارەی ئەم کاریان کردووە هاوسەرن، ژنەکە سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانیەکەیە و پیاوەکەش لە شارەوانیەکەدا بەرپرسی کۆمیتەی بیناسازیە. بەڵام ئەم دوو کەسە ئەوە ڕەتدەکەنەوە کە لەدۆخێکی وابەستەییدابن. بۆ نمونە  لەبەر ئەوەی خێزانە بەگەکە پارەیان بەقەرز بەئەمان دابێت و ئەمانیش لەبەرامبەردا ڕێگەی دروستکردنی ڕۆخەکی بەلەمیان پێدانبێتن کە پێشتر کێشەی لەسەر بووە.

 سەرۆکی ئێستایی ئەنجومەنی ئەو شارەوانیە میشێلا فلاشێر بەبەرنامەکەی ڕاگەیاندووە کە ئەنجامدانی ئەم کارە و پەیوندی ئەو دوو سیاسەتمەدارە لەگەڵ خێزانەبەگەکەدا، ڕێکەوتنی پێشنیاز بە پێشنیاز بووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".