Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

٣٨٠٠٠ کچ لە سویدا خەتەنەکراون

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 15 januari 2015 kl 17.16
Anissa Mohammed Hassan blev könsstympad som åttaåring Bild: Mikael Fritzon / TT
Bild: Mikael Fritzon / TT

بەڕێوەبەرایەتی کشتی کۆمەڵایەتی نەخۆشەوانی (Socialstyrelsen) ڕاپۆتێک لەسەر ڕێژەی ئەو ژن  وکچانەی لەسویددا دەژین و خەتەنەکراون ئەمڕۆ بڵاو کردەووە.

بەپێی راپۆرتەکەی  بەڕێوەبەرایەتی کشتی کۆمەڵایەتی نەخۆشەوانی نزیکەی ٧٠٠٠ لەو كچانەی کە خەتەنکراون تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە. هاوکات خەتەنەکردنیان پێش ئەوەی هاتبێتن بۆ سوید ئەنجامدراوە.

بەپێی ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتی کشتی کۆمەڵایەتی نەخۆشەوانی کە پشتی بەڕێژەی ئەو کچانەی خەتەنەکراون بەستووە ئاشکرا بووە کە لە وڵاتانی وەک سۆماڵیا، ئیریتریا و ئیتیوپیەن خەتەنەکردنی کچان ئاسایییەو و زۆرتین ئەو کچ و ژنانەی خەتەنەکراون هاوڵاتینامەی ئەو وڵاتانەیان هەیە.

 جێگەی ئاماژەیە کە خەتەنەکردنی كچان لە سویدا قەدغەیە و تاوانە. ئەگەر بێت و لە دەرەوەی وڵاتی سویدیش خەتەنەکرن ئەنجام بدرێت ئەوا هەر وەک ئەنجامدانی تاوان لەسویدا لەقەڵەم دەدرێت. ئەگەر بێت و کچەکە تەمەنی لەخوار ١٨ ساڵەوە بێت و لە دەرەوەی وڵاتی سوید یان ناوخۆی سوید خەتەنەبکرێت ئەوا دایک و باوکی ئەو منداڵە ڕووبەڕووی دادگای دەکرێنەوە. تەنانەت تاوانی خەتەنەکردنی كچان سزایی زیندانی دەیگرێتەوە.

ئەنیسە ممەمەد حەسەن  بەڕەگەز ئیتیپیەوە لەتەمەنی هەشت ساڵیدا خەتەنەکراوە و هەتاوەکو ئێستا ئەو ئازارو ترسە هەر لەناخیا بەردەوامە.

-     ئەنیسە ممەمەد حەسەن  دەڵێت. بەبیرم دێت کااتێک ئەژنەی کە منی خەتەنەکرد چۆن ئەو کچەکانی دیکە هاواریان لە ترسا دەکرد. هاوارکردنی ئەو کجانە شتێکە کە من ناتوانم لەبیریکەم و بەردوام لەناخما ئازارم دەدات

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".