Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دوای ڕەخنەی زۆر: "مەبەستم کارپەیداکردن بۆ جیهادیستە گەڕاوەکانی داعش بۆ سوید نییە"

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 19 januari 2015 kl 10.16
"قسەکانم بەو شیوەی کە مەبەست بوو وەرنەگیراون"
(4:30 min)
Rasmus Persson, centerpartistikst kommunalråd i Örebro.
Rasmus Persson, centerpartistikst kommunalråd i Örebro. Foto. Anna Nyström/Sveriges Radio.

ڕۆژی هەینی حەوتووی ڕابردوو ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئوێرێبرو، سەر بە پارتی سەنتەر ڕاسموس پێرشۆن ئاماژەی بە باسەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمۆنی شاری ئوێرێبروی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە  باس لەوە دەژرێت کە  ئەو کەسانەی کە لە سویدەوە دەچن بۆ ناو ڕیزەکانی داعش و دواتر دەگەڕینەوە سوید دەبێ هاوکاریان بکرێت بۆ گەڕانەوە بۆ ناو کۆمەڵگای سوید. لەم دۆخەدا پێرشۆن ئاماژەی بە هاوکاری دەروونی و کارپەیداکردن.

بەڵام دوێنێ راسموس پێرشۆن لە وتووێژێکدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی سوید سەبار بە قسەکانی ڕوونکردنەوەیەکی دا و گوتی ئەمە لەسەر ئەوە نییە کە کار بۆ ئەو کەسانەی کە لە ناو ڕیزەکانی داعش دەگەڕینەوە بۆ سوید پەیدا بکەین. 

پێرشۆن دەڵێ مەبەست ئەوە  نییە کە لە شاری ئۆریبرۆ  کار بە جیهادیستەکانی داعش بدەین. بەلام هاوکات دەبێ، هەر وەکوو چۆن لەگەڵ ئەندامانی پێشوی دەستەی تاوانکار کار دەکەین، دەبێ دەبێ چەند بژاردەیەک هەبێت. بۆیە دەبێ هاوکاری و پشتیوانیان پێبدەین. ئەمەش بەو مانایە نییە کە چەند کارێکی دیاریکراومان بۆ گەڕاوەکانی ناو ڕیزەکانی داعش هەیە.

دوای ئەوە ڕاسموس پێرشۆن، سەر بە پارتی سەنتەر و ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئوێرێبرو ڕۆژی هەینی لە وتووێژێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێ هاوکاری گەڕاوەکانی ناو ڕیزەکانی داعش بۆ سوید بکەن، ڕەخنەیەکی زۆری لێگیرا. یەکێک لەوانەی کە ڕەخنەگرە بەرپرسی لاوانی لیبەرال لە هەرێمی ئوێرێبرو، سەر بە پارتی لیبەرالی گەل، رۆبین نیلسێنە.

نیلسێن دەڵێ ئەمن ئەمە بە گاڵتەپێکردن بە باجدەرانی هەرێمی ئوێرێبروە، کە باجی ئەوان سپۆنسەری تێرۆریزمە. هاوکات گاڵتەپێکردن بەم کەسانەیە کە بەدەستی داعش بوونەتە قوربانی و کەسوکاری ئەو کەسانە کە لێرە لە ئوێرێبرو نیگەرانی ئەوە بوونە کە منداڵەکانیان خۆیان بگەێننە سوریا ەو ئێراق. چەند کەسێک کە لێرەوە چوونەتەوە لە سوریا و ئێراق کوژراون. بۆیە من ئەمە بە پێشنیارێکی ڕقهەستێنەر دەزانم.

بەشی هەرە زۆری ڕەخنەگران لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، بەتایبەتی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ناڕەزایی خۆیان نیشان دا. ڕاسموس پێرشۆن بۆخۆی دەڵێ ئەمە گورەترین و بەربڵاوترین نیشاندانی ناڕازیبوونە کە ئەو دیویەتی. هاوکات ئاماژە بەوەش دەکات کە بەم شیوەی کە قسەکانی وەرگیراون دروست نییە و مەبەستی ئەها نەبووە.

بۆخۆی ڕاسموس پێرشۆن دەڵێ باسی هەمان شێوە هاوکاری کردووە کە ئێستا و پێشتریش بە ئەندامانی پێشوی دەستەی تاوانکار دراوە.

پێرشۆن دەڵێ لەپێش هەموو شتێکدا دەبێ بەپێی ئەو تاوانانەی ئەنجامیان داوە سزابدرێن و دواتر بەثیی پێویست هاوکاریان بکرێت. هەر وەکوو ئەو هاوکاریانەی کە بە بەو کەسانە دەدرێت کە خۆیان لە دەستەی تاوانکار دوردەخەنەوە. لەکاتێکدا کە پێشەیان پێدەدەین هاوکاریان دەکەین. ئەمەش بەو مانایە نییە کە کاریان پێدەدەین. بەڵکوو هاوکاری بەشیوەی چارەی پیشەیان پێدەدەین.

بەڵام ڕاسموس پێرشۆن لە هەموو لایەنێکەوە ڕەخنەی لێناگیرێت. ڕێکخەری باڵای حکومەت بە دژی تووندڕەوی شەرخواز، مۆنا سالین لەگەڵ پێرشۆن هاوفکرە. سالین بە ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێت دەڵێ پێمباشە بەشێکی زێدەتر لە کۆمۆنەکان ستراتێژیان تەنها بۆ ئەوانەی کە دەگەڕینەوە نا، بەڵکوو بۆ هەموو جۆرە تووندڕەویەک هەبێت. ساڵین هەروەها دەڵی پێشنیاری ئوێرێبروی نموونەیەکی باشە.

هواکات ئەم باسە درێژەی داوە و لە پەنای ئەمەدا باس لەوە دەکرێت کە چۆن لەباربەر ئەو کەسانەی کە چوونەتە ناو ڕیزەکانی داعش و دەگەڕینەوە بۆ سوید، هەڵوێست بگیرێت. بەرپرسی لاوانی لیبەرال لە هەرێمی ئوێرێبرو، رۆبین نیلسێن لەمبارەدا دەڵێ من گومانم لەوە هەیە کە بهێڵین بگەڕینەوە سوید. لە بریتانیا باس لەوە دەکرێت کە ڕێگا لەم کەسانە بگیڕیت تا نەتوانن بگەڕینەوە ئەم وڵاتە. بەڵام لەئێستادا یاسایەکی وەها نییە و دەبێ بەشیوەیەک ڕووبەڕووی یەم ڕاستییە ببینەوە. بەڵام نە بەم شێوەی بە پێدانی کار خەڵاتیان بکەین. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".