Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

‌هێزە سەربازیەکەی سوید گەیشتە وڵاتی مالی

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 21 januari 2015 kl 10.26
یەکێکە لە مەترسیدارترین ئەرکە سەبازییەکان
(6:55 min)
Svenska soldater i Mali tränar landets egna trupper
Foto: TT

یەکەم هێزی سەربازی سوید لەسەر ئەرکی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە وڵاتی مالی. بەشێکی ئەم ئەرکەی کە سەربازانی سوید بەرێوەیدەبەن بریتی دەبێت لە بواری هەواڵگیری. 

هەروەها  ئەم ئەرکە مەترسی زۆری لەسەرە. کارڵ- ماگنوس ئێڕ سڤێنسۆن یەکێکە لە ئەفسەرە پلەبەرزەکانی ئەو هێزەوە.

-     کارڵ- ماگنوس ئێڕ سڤێنسۆن دەڵێت.  ئێمە هاوەکاری نەتەوەیەکگرتووەکان بە سەرۆک و هێزەکانیانەوە دەکەین. هەروەها هاوکاریان بە زانیاری هەواڵگری دەکەین کە لە ڕوانگەی ئەو زانیاریانەوە نەتەوەیەکگرتووەکان بتوانن هاوڵاتیانی سڤیل یان مەدەنی بپارێزن.

لە ئێستادا کە هێزە سەربازیەکانی سوید گەیشتوونەتە وڵاتی ماڵی ئەوە دەگەیەنێت ئەمە یەکەم جارە لە پاش ١٠ ساڵ کە هێزی بەرگری سوید بەشداری لە ئەرکە سەربازیەکان کەلەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بەڕێوە دەبرێت دەکات.

جێگە باسە دواین ئەرکی سەبازی  نێو نەتەوەی کە وڵاتی سوید تیایدا بەشداربووە، لەلایەن هاوپەیمانی ناتۆوە بەڕێوە دەبراو ئەویش جەنگی ئازادکردنی وڵاتی ئەفغانستان بووە کە ڕاستەوەخۆ هێزە سەبازیەکانی سوید بەشداری شەریان کرد. بەڵام لەم ئەرکە سەبازیەی کە بۆ وڵاتی مالی پێیان سپیردراوە زیاتر لە ئەرکی هەواڵگری و زانیاری پێکدێت. بۆ نمونە  وڵاتی سوید زانیاری پێشوەخت لەسەر دوژمن کە بە نیازن پەلاماری هاوڵاتیان سڤیل بدەن  کۆبکاتەوە و پاشا ئەو زانیاریانە بە هێزە سەربازیەکانی نەتەوەیەکگرتووەکانی بگەیەنێت بۆ ئەوەی هاوكاتیان پێشوەخت لە ڕووی ئەو مەترسیانەی لە ئارادان بپارێزرێن.

جێگەی ئاماژەی لەسەرەتای مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوودا هێزێکی ئامادە بنکەیەکیان لە نزیاک شاری تیمبوکتوو دامەزران کە ئەو بنکەیەلە چەند چادرگایەک پێكهاتبوو. لە ئێستادا هێزە سەبازیەکانی سوید  گەیشتوونەتە ئەو جێگەی جێگەو. هاوکات ئەو هێزە گەیشتووە  ڕێژەیان لە ٧٠ سەربازە پێکدێت و بڕیارە هەتاوەکو مانی سێ هەر ٢٥٠ سەربازەکە کە بڕیاری لەسەر دراوە بگەنە جێگەو لە وڵاتی ماڵی ئامادەبن. هەرچەندە هێزە سەربازیەکەی سوید لە ڕوانگەی ڕێژەوە هێندە زۆر نین، بەڵام کارڵ- ماگنوس ئێڕ سڤێنسۆن جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەوان دەتوانن لە چەندین بواردا هاوکاری پێشکەش بکەن.

-    کارڵ- ماگنوس ئێڕ سڤێنسۆن دەڵێت. ئەگەر بەگشتی لە ئەرکەکەمان بڕوانیت ئەوا ئێمە لەسەرتاوە دەتوانین هاوکاری لە روانگەی ڕێفۆرمکردن و بە چالاککردنی ئەو پرۆسە ئاشتیەی کە نەتەوەیەکگترووەکان کاری لەسەر دەکەن ئەنجام بدیەن. ئەمەش لە ڕێگەی ئەو زانیاریانەی کە ئێمە کۆیان دەکەینەوە. من پێموایە  ئێمە لە ڕێگەی چالاکی هەواڵگریەوە دەتوانین ئەرکە سەربازیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشبخەیین بەئاستێک کە هێزەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جێگای ئەوەی خۆیان بەچالاکی دوژماننەوە سەرقاڵ بکەن، ئێمە هاوکاریان دەکەین و دەتوانین  ئەو ڕێگەیان بۆ خٶشبکەین کە هێزکانیان لە ئۆپراسیۆنە سەربازیەکاندا چالاکتربن.

ڕەوشی ئاسایشی وڵاتی ماڵی لە ساڵی ٢٠١٤ دا زۆر خراپ بووە و بەشێوەیەک کە کاریگەری لەسەر ئەندامێتی ئەو وڵاتە لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا کردبوو. جێگەی باسە کە چالاکی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژێر ناوەی مینوسما ئەنجام دەدرێت و نزیکەی ٩٠٠٠ سەربازی نەتوەیەکگرتووەکانتیایدا بەشدارە. ئەمانجی جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە بریتە لە گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ ئەو وڵاتە. هەروەها هاوڵاتیانی مەدەنی بپارێزرێت و حکومەتی ئەو وڵاتە واتە ماڵی کۆترۆڵی تەواوی وڵاتەکە بگرێتەوە دەست. لە پاش ئەوەی نەتەوەیەکگرتەوەکان لەو وڵاتەدا چالاکیان دەستپێکردووە زیاتر لە ٣٠ سەرباریان گوژراوە، کە ئەمەش لەڕوانگەی ماوەی مانەوەیاندا زۆر ۆرە. هەر بۆنمونە ١٧ ئەم مانگە سەربازێکی دیکە کوژرا. ئەگەر بێت لە روانگەی کەمی ماوەو  ڕێژەی سەربازە کوژراوەکان یان ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر سەبازانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەو تەقینەوانەی دێنە ئەنجامدان هەڵسەنگاندن بکرێت، ئەوا ئەم ئەرکە کە نەتەویەکگرتووەکان بەڕێوەی دەبات یاکێکە لە مەترسی دارترین ئەرکەسەبازیەکان.

ئێما شێپستروێم لە ئینستیتوتی توێژینەوەی سەربازی FOI توێژەرەوەی ئاسایشی سیاسەتە. شێپستروێم ئاماژە بەبەربڵاوی ئەم ئەرکە دەکات.

-     ئێما شێپستروێم دەڵێت. لە کاتێکدا هێچ بەیاننامەیەکی ئاشتی لەو وڵاتەدا نیە، ئەوا زۆر زەحمەت دەبێت بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان کە نوێنەری خۆیان لەوێ دەبمەزرێنن. هەروەها دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەو حکومەتەدا زۆر ئاڵۆزە، بەتایبەت لەڕوانگەی ئەوەی کە ئەو حکومەتە ئامادە نیە بەهێچ شێوەیەک بەشێک لەو کێشانەی کە لەو وڵاتەدا لە ئارادان بخاتە ئەستۆی خۆی. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوە کە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان زەحمەت بێت لەبەر دۆخی ئاسایشی ئەو  وڵاتە نوێنەرەکەی دەست بەکاربێت یان هەلی ئەوەی بۆ بڕوخسێت کە دابمەزرێت.

بڕیارە سەربازە سویدیەکان لە ڕۆژئاوای باکوری ماڵی، نزیک شاری تیمبوکتو دابمەزرێن. وەچاوەڕوان دەکرێت کە ڕووبەروو هەڕەشە وململانێی زۆرببنەوە. بۆ نمونە هێرشی راستەوخۆ، نەخۆشی و ڕەوشی ئاوهەوا کە لەو وڵاتەدا ئێجگار گەرمە. کارڵ- ماگنوس ئێڕ سڤێنسۆن ئاماژە بەپلەی گەرما لەو وڵاتەدا دەکات کە خۆیانیان بۆ ئامادەکردووە. 

 -    کارڵ- ماگنوس ئێڕ سڤێنسۆن دەڵێت. پلەی گەرما لە ناوەراستی هاویندا دەگاتە ٤٥ پلەی گەرمی، ئەمەش کاریگەری لە سەر خۆڕاگری سەربازو کەرستە سەربازیەکان دەبێت. ئەوەی جێگەی ئاماژەی ئێمە سەربازەکانمان لە ڕوشێکی دیکەی کەشووهەوادا ڕاهێناوە و ئامادە کردووە. ئەویش لە باکوری سوید بووە، لەبەر ئەوە جێگەی چاوپۆشی لێکردن نەوبووە. بەڵام ئێستا سەربازەکانمان بۆ ماوەی شەو و ڕۆژ ێک لە هۆدەیەکی گەرمدا ڕاهێناوە کە هاتنە ماڵی کێشەیان نەبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".