Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پۆلیسی ئوێرێبرو گومانی لەوە هەیە کە ئەندامگیری بۆ داعش دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 22 januari 2015 kl 12.27
"نااتوانین کەسێک دەستنیشان بکەین"
(4:40 min)
Ted Esplund, Örebropolisen.
Ted Esplund. wêne: Gabriella Garpenfjäll/Sveriges Radio.

لە چەندین لایەنەوە گومانی زۆر هەیە کە لە شاری ئوێرێبرو ئەندامگیری بۆ جوڵانەوەکانی تووندڕەو، وەکوو داعش دەکرێت. ئەمەش بۆ چەندین دایکوباوک لەم شارە، بەتایبەتی باوکودایکانی سۆماڵی بۆتە جێگای نیگەریانەکی زۆر. بەرپرسی ڕێکخراوی سۆمالی، "ئافریکاس هورن" مەهدی وەرساما لەم پەیوەندیەدا بە کەنالی "پێ چواری ئوێرێبرو"ـی ڕادیۆی سوید دەڵێ بێگومان کەشیک ڕایاندەکێشێت بۆ ناو ئەم جوڵانەوە تووندڕەوانە. 

وەرساما دەڵێ کەشیک بێگومان دەبێ بۆ لای ئەم جوڵانەوانە ڕایانکێشێت،کەسێک کە شەخسەن ئەم لاوانە دەبینێت بەڵام کە کۆمەڵگا ننایبینێت.

وارساما هەروەها دەڵێ ئێمە نایانبینین، بەڵام لەلایەن دایکوباوکان و کۆمەڵگا گومانی زۆریان هەیە کە کەسی وەها هەیە کە دیدێکی تووندڕەویان هەیە و هەوڵدەدەن لاوان ڕازیبکەن تا بچن بۆ سوریا.

ئەم گومانە، کە چەند کەسێک لە شاری ئوێرێبرو ئامادەن و هەوڵدەدەن ئەندامگیری بۆ ڕێکخراوانی تووندڕەو وەکوو داعش، بۆ شەرکردن لە سوریا، ئێراق و سۆماڵیا بکەن، لەلایەن ڕێکخەری باڵای حکومەت بۆ کاری دژی جوڵانەوەی تووندڕەوی شەرخواز، مۆنا سالین پشتیوانی هەیە.

سالین دەڵێ بەڵێ، ئاگاداری ئەم دۆخەم. بەهۆی ئەوەی کە ئوێرێبرو بەشیک لەم شوێنانەیە لە سوید کە لاوانی لێ چوونەتە ناوچەکانی شەڕ، بێگومان دەبێ وابێت کە ئەندامگیری لە شاری ئوێرێبرو ڕوودەدات.

سالین هەروەها دەڵێ ئەوەندەی من ئاگادارم پۆلیس و کۆمەڵگای مەدەنی بەدژی ئەم ئەندامگیریە کار دەکەن.

لەلایەن پۆلیسی شاری ئوێرێبرووە ئەوە دەسەلمێندرێت کە ئەندامگیری بۆ جوڵانەوەکانی تووندڕەو وەکوو داعش گومانێکی شیاوە. جێگری سەرۆکی پۆلیسی ئوێرێبرو، تێد ئێسپلوند باس لەوە دەکات کە ئەوانیش گومانیان لە  کەسێکی دیاریکراویان نییە.

ئێسپلوند دەڵێ بە سەرنجەوە دەڕوانینە ئەو زانیارییانەی سەبارەت بە ئەندامگیری لەناو لاوانی کچ و بەتایبەتی کوڕانی لاو بۆ ناوچەکانی شەڕ کە بەدەستمان دەگات. لەڕیگای زانیارییپێدان سەبارەت بە هاوکاریکردنی ئەم لاوانە، هەوڵدەدەین ڕێگری لەوە بکەین کە ئەم ئەندامگیریە بەردەوام بێت.

تێد ئێسپلوند هەروەها دەڵێ زانیاریی دەقیقمان نییە. بەڵکوو ئەمە ڕای گشتییە، کە ئەندامگیری دەکرێت، چوونکە دەبینین کە ڕێژەیەکی زۆر لێرەوە چوونەتە ناوچەکانی شەڕ. بەڵام هیچ بەڵگەمان نییە تا بتوانین گومان بخەینە سەر کەسێکی دیاریکراو.

لەگوێن مۆنا سالین و مەهدی وەرساما، ئەوانیش نازانن کێ ئەندامگیری بۆ ڕێکخراوەکانی وەکوو داعش دەکات. ئەگەر بشزانن، لەمبارەوە هیچ ناڵێن.

سەبارەت بەو زانیارییانەی کە لە چەندین میدیادا بڵاوبۆتەوە، کە کەسایەتیەکانی موسڵمان، وەکوو مەلای  تووندڕەو بەشیوەیەک دەستیان لەم ئەندامگیرییەدا هەیە، لەلایەن بەرپرسی ڕێکخراوی فیدراسیۆنی سۆماڵێ، ئەبدینوور ئیسسا ڕەتدەکرێتەوە.

ئیسسا دەڵێ من تەنها ئەوا دەڵێم کە بێ بنەما با گومان نەخەینە سەر شانی کەس. دەزانین کە ئەندامگیری دەکرێت، بەڵام من پێمخۆشنییە مەلایەک دەستنیشان بکەم.

سەبارەت بەوەی کە ئایە جیا لە مەلایانی تووندڕەو، کەسانی دیکە هەن کە خەریکی ئەندامگیری بن، ئەبدینوور ئیسسا دەڵێ لەئێستادا ناتوانم تاکەکەس دەستنیشان بکەم و دروستیش نییە وەها بکەم. بەڵکوو دادگاکان دەبێ سزا بدەن. بەڵام ئەوەی کە ئێستا دەیزانین و کە زۆر کەسیش دیزانێت، وەکوو دەزگاکانی دەوڵەتی، ئەوەیە کە لاوان لێرەوە رازیدەکرێن و دەچن بۆ شەڕ. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".