Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سێپۆ زانیاریی بەمامۆستایان دەدات

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 22 januari 2015 kl 14.56
" گەنجان جێگەی مەترسین"
(6:46 min)
Klassrum i en svensk skola, Säkerhetspolisen Säpo. Foto: TT
Foto: TT

پۆلیسی ئاسایشی سوید سێپۆ بۆ ئەوەی زانیاری  لە نێو مامۆستاو بەرێوەبەری قوتابخانەکان لەسەر گرووپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی کە بەداعش ناسراون بڵاو بکاتەوە، سەردانی خوێندنگە ئامادەییەکانی شاری ئومیۆ دەکات.

 تۆماس تێلبێری مامۆستایی ئامادەییەو یەکێکە لە نوێنەرانی سەندیکایی مامۆستایان (Lärarförbundet) لەو شارە.  تێلبێر ئاماژە بەوە دەکات کە خۆی و نزیکە ٢٠٠ مامۆستای لە کۆبوونەوەیەکی زانیاریدا کە پۆلیسی ئاسایشی سویدی بەڕێوەی بردووە بەشدار بووەن. هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگی ئەو کۆبوونەوەکە. 

-      تۆماس تێلبێری دەڵێت. ئێمە گەنجانمان لە دەوروبەرە و ئەوان  لەو گرووپە پێکدێن کە زیاترین مەترسیان لەسەرە پەیوەندی بەو گرووپە تیرۆریستانەوە بکەن. هەروەها لەبەر ئەوەی کە ئێمە لەگەڵ گەنجاندا کار دەکەین زووتر گۆڕانکاری کە بەسەر گەنجاندا دێت لێی ئاگادار دەبین و  تێڕوانینمان لەسەری هەیە کە ئایا جێگەی مەترسین یان  نا. تۆماس تێلبێری لە خوێندنگەی ئامادەیی دراگوون لە شاری ئومیۆ مامۆستایە.

جێگەی ئاماژەی لە یەکەم ڕۆژی دەسپێکردنەوەی خۆێدن لە پاش نیوەی ساڵی خوێندن پۆلیسی ئاسایشی سوید سێپۆ ئەم کۆبوونەوە زانیارییەی لەو قوتابخانەی کە تۆماس تێلبێری تیایدا مامۆستایە ئەنجام دابووە. نزیکەی ٢٠٠ مامۆستا لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبوون. وە مامۆستایان زانیاریان لەسەر گرووپی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی کە بەداعش ناسراون لەلایەن پۆلیسی ئاسایشی سویدەوە پێگەیەندارا، بۆ نمونە ئەم گرووپە تیرۆریستیە چۆن گرووپێکی تیرۆریستین، یان شەهیدبوون لە نێو ئەو گرووپەدا چی مانایەکی بۆ ئەو کەسانەی پەیوەندیان دەکەن هەیە. هەروەها کام لەو نیشانانەی کە مامۆستا پێویستە لێی ئاگاداربێت کاتێک کە لە قوتابیەکدا دەردەکەوێت کە جێگەی مەترسیە بۆ ئەوەی پەیوەندی بەو گرووپەوە بکەن.  

بەڵام پۆلیسی ئاسایشی سوید سەبارەت بەم بابەتە کەمدووە. هەروەها نایانەوەێت لێدوان لەسەر ئەوەی کە چی هاوکاریەک لە نێوان خوێندنگە ئامادەییەکانی سوید و پۆلیسی ئاسایشی سوید هەیە.  هاوکات دانبەوەدا ناێنێن کە ئایا بێجگە لە شاری ئومیۆی سەردانی شارەوانیەکانی دیکە بۆ هەمان مەبەست دەکەن یان نا.

بەڵام ئامانجی کۆبوونەوەکە بۆ مامۆستایان ڕوون بوو، بەتایبەت لە روانگەی ئەوەی کە مامۆستایان بینین و بیستنی پۆلیسی ئاسایشی سویدن لە نێو گەنجانداو ئەوان نزیکترین ئامرازن لە گەنجانەوە. تۆماس تێلبیری ئەم هەنگاوەی بەگرنگ پێناسەر کرد، بەتایبەت لە ڕوانگەی ئەوەی کە گەنجان لە پەیوەندیکردن بە گروپێکی وەک داعش توندوتیژ ببپارێزرێن. هەروەها  ئەم کارە لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان خۆشیانە. بەڵام ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم کاردە دەبێت بە ئەرکێکی زیاتر بەسەر شانی مامۆستایانەوە. 

-    تۆماس تێلبێری دەڵێت. لەکاتێکدا کە تۆ وەک مامۆستا بیر لە چەندین هۆکار پێکەوە بکەیتەوە کە لەبەرژەوەندی قوتابیان بێت ئەوا بێگومان ئەرک لەسەر شانت وەک مامۆستا زیاد دەکات. ئەو ئەرکەش دەتوانیت بڵێیت لەو کاتەدا زۆر زیاد دەکات کە چاوت بخەیەت سەر  ئەو مەترسیانەی گەنجان ڕووبەڕووی دەبنەوە کە دەبێتە هۆی ئەوەی قوتابیان پەیوەندی بەو گرووپەوە بکەن بۆ ئەوەی بۆ شەڕکردن بچنە ڕیزەکانیانەوە.

 کاتێک کە ئێوە لاتان ئاشکرا بوو کە قوتابیەک یان گەنجێک ئەو نیشانانەی لەسەر دروست بوو کە پەیوەندی بەو گرووپەوە بکات، پۆلیسی یاسایشی سوید مەبەستی لەم حاڵەتەدا کێ بوو کە هاوکاری لێوە وەربگیرێت ؟

-     تۆماس تێلبێری تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە ئەمە بابەتێکی پەیوەسەتە، وە لە ڕوانگەی زانیاریەکانەوە پەیوەندی دەکرێت بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکەوە  و یان نزیکترین بەڕێوەبەروە کە لەم حاڵەتەدا تەنیا کەسێکە، بەڵام پێش هەموو شتێک پۆلیسی ئاسایشی سویدی لێ ئاگادار دەکرێتەوە. 

 ئاسایشی سوید ئەوەیان ڕوونکردۆتەوە کە ئەم هەنگاوە ئەوە ناگەیەنێت  مامۆستایان لەسەر یەک ئەوە ڕاپۆرتانەی کە لەلایەن قوتابیانەوە پێیان دەگات بۆ پۆلیسی ئاسایشی بنێرن.

فریدریک میلدێ وتەبێژی ڕاگەیاندنە لە پۆلیسی ئاسایشی سوید،سێپۆ. میلدێ تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە سێپۆ واتە پۆلیسی ئاسایشی سوید مەبەستی نییە مامۆستایان چاودێری ئەو گەنجانە بکەن کە بیرۆکەی ڕادیکالیزم یان بنەڕەتیان هەیە. 

-    فرێردریک میلدێ دەڵێت. ئەگەر مرۆڤ پێی وابێت کە بابەت بنەڕەتیەکان یان ئەو بابەتانەی کە توندرەوانەن جێگەی سەرنجیبن خوودی پۆلیسی ئاسایشی سوید چاودێری ناکات.

 وە لەکەم کاتەدا هیچ بابەتێک نیە کە مەرجی ڕاپۆرتکردنی لەسەر بێت. لەبەر ئەوەی مرۆڤ ئازادە لەوەی کە چی بیروبۆچونێکی هەیە. ئێمە لەکاتێکدا بەشدار دەبیبن کە بزانین  کارێکی تاوانکاری لە ئارادایە. هەروەها ئەوەی کە ئێمە لە ئیستادا سەرقاڵین پێوە گەشەپێکردنی ئەوە زانیاریانەی کە ئـێمە لە بەردەستاماندایە و  لەو ڕوانگەوە هاوکاری بەمامۆستایان و بەڕێوەبەران دەکەین. ئەمە بابەتێکە کە بەلای ئەوان و ئێمەشەوە گرنگە.

 ئەی باشە لە حاڵەتی پێویستدا چی چالاکیەک بکرێت باشە؟

 -     فریدریک میلدێ دەڵێت. گفتوگۆ لەسەر بابەتەکە بکرێت. لەبەر ئەوە گفتۆکردن لەسەر  ئەم بابەت لەگەڵ گەنجاندا زۆر گرنگە بەتایبەت لە ڕوانگەی ئەو کێشانەی کە لە کۆمەڵگەدا دێنە ئاراوەو ڕوو لە گەنجان دەکەن. بۆیە پێویستە گوێ لە بیرو بۆچوونی گەنجانیش بگیرێت. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".