Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کەموکۆڕی ئامارەکانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ دەزگای هاتوچۆ نیگەران دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 22 januari 2015 kl 15.35
"بەهۆی کەموکۆڕی ئامارەکان نادروستن"
(2:08 min)
Foto: Johan Nilsson/TT
Foto: Johan Nilsson/TT

بەهۆی کەموکۆڕی لە ڕاپۆرتەکانی پۆلیس، لەکاتی ڕووداوی هاتووچۆدا دەزگای هاتوچۆی سوید ئامارەکانی ڕەسمی ڕەتدەکاتەوە. لەگوێن بەرپرسی بەشی ڕیێگا و هێڵی ئاسن لەلایەن دەزگای هاتوچۆ، بیرگیتا هێرمانسۆن ئەم کەموکۆڕیانە بەهۆی کێشەی تەکنیکی لەلایەن پۆلیسەوە هاتوونەتە پێش. 

هێرمانسۆن دەڵێ ئەم کەموکۆڕیە ئەوەیە کە لەماوەی یەکساڵدا پۆلیس ڕووداوەکانی هاتووچۆی ڕیگاوبانی نەخستۆتە ناو سیستەمەکەوە.

بنەمای ئامارەکانی هاتوچۆ ڕاپۆرتەکانی پۆلیس و نەخۆشخانەکانە. لەگوێن ئامارەکانی دەزگای هاتوچۆ ڕیژەی ڕووداوەکان لەماوەی ساڵی رابردوودا بە ٢١ لە سەد کەمی کردبۆوە. ئەمە لەبەراورددا لەگەڵ ڕێژەی ناوینی ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠١٣. لە ڕاپۆرتەکاندا نەهاتووە کە لەماوەی ئەم ساڵانەدا دابەشبوو.

لەگوێن دەزگای هاتوچۆ، ئەم کاموکۆڕیە ئەوەندە زۆرە کە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئامارەکان نادروستن.

هێرمانسۆن دەڵێ ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە نەخۆشخانە زیانپێگەیشتووان دەستنیشان ناکرێن، ئەمەش لە نۆرەی خۆیدا ناکەوێتە ناو سیستەمی پۆلیس و نەخۆشخانەکانیش وەکوو دەرئەنجامێکی ڕووداوی هاتووچۆ لەوەڵەمی نادەن.

هێرمانسۆن لەمپەیوەندیەدا لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ئەمە کاریگەری لەسەر کار یبەرگریی لە ڕووداوی هاتوچۆدا دەبێت و دەڵێ ئەمە ئەوە دەگەێنێت کە ئەو نەریتەی هەمانە کە بتوانین چاوەدێری پارێزەی هاتووچۆ بکەن، سەبارەت بە ڕووداوەکان، وەکوو جاران نامێنێت. دەبی ئاگاداری ئەوە بین کە لە ماوەیەکی دیاریکراودا کەموکۆڕی ڕاگەیاندنی ڕووداوی هاتوچۆ هەبووە و دەبێ ئەم ئامارانەی بەردەست لەو ڕووانگەوە هەڵسەنگێنین و چاوپۆشی لەم کەموکۆڕیە نەکەین. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".