Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هەتاوەکو ئێستا چەند باڵندەت بینیوە؟

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 23 januari 2015 kl 13.18
" ٢٠ ساڵ پێش ئێستا لاسایی باڵندەم کردۆتەوە"
(7:01 min)
En blåmes på ett fågelbord. Foto: Paul Kleiven/TT.
Foto: Paul Kleiven/TT.

لە ئەمرۆوە هەتاوەکو سێ ڕۆژی دیکە ئەو ڕۆژانەن کە لەم وڵاتەدا هاوڵاتیان سەرقاڵی ژمارەکردنی بەڵندە و خواردن بە باڵندە دانن.

لەبەر ئەوەی بزانن کە کام لەو باڵندانەیان بینیوە پاشان تۆماری ناویان دەکەن. کۆمەڵەی باڵندەناسانی سوید (Sveriges ornitologiska förening) هاوڵاتیان هاندەدات کە لەم ڕۆژانەدا چالاکبن،  یەکێک لەهۆکارەکان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بزانرێت گۆڕانکاریەکانی ژینگە چی کاریگەریەکای لەسەر باڵندەکان هەبووە. ئاندێرش ڤیردهێم سەرۆکی کۆمەڵەی باڵندەناسانی سویدوە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە مرۆڤ چۆن دەتوانێت لەم ڕۆژانەدا باڵندە بژمێرێت.

 -         ئاندێرش ڤیردهێم دەڵێت. تەنها لە دەروەی چێشتخانەی ماڵەکەتدا یان هەر شوێنێکی دیکە بێت دەتوانییت کیسەیەک خواردنی باڵندە بە شوێنێکدا هەڵبواسیت و پاشان لە دوەرەوە تەماشا بکەیت کە کام لەو باڵندانەن دێنە سەر خواردەنکە و بیان ژمێریت. لەکاتی ژماردندا زۆرترین جۆری باڵندە لەقەڵەم دەدرێت کە تۆ ژمارەت کردووە. بۆ نمونە ئەگەر ڕۆژی شەممە بڵێین پێنج چۆلەکەت بینەوە ئەوا تۆماری دەکەیت, بەڵام ئەگەر ڕۆژی یەک شەممە هەشت چۆلەکەت بینی، ئەوا ڕێژەی ئەو هەشت چۆلەکە لەقەڵەم دەدرێت، لەبەر ئەوەی ئەو ڕێژەیە زیاترو دەرتوانیت تەنها ڕێژە زۆرەکەی  بینووتە تۆمار و ڕاپۆرتی بکەیت. 

ئەمساڵ ١٠ هەمین ساڵە کە ژماردنی باڵندە لە سویددا بەڕێوەدەچێت کە لە نێوان ڕۆژی هەینی ٢٣ هەتاوەکو ڕۆژی دوو شەممە ٢٦ مانگی یەکی هەموو ساڵێک ئەم کارە ئەنجام دەدرێت. هۆکاری ئەوەی بۆچی ڕۆژانی دوو شەممە و هەینی  کە ڕۆژانی دوامن تێکەڵ بە پشووکراون  بۆ ژماردنی باڵندە، ئەمە زیاتر پەیوەندی بە قوتابخانەکانەوە هەیە بۆ ئەوەی قووتابیان زانیاریان زیاتر لەسەر باڵندە هەبێت و بەشداربن.

یەکێک لە هۆکارەکانی دیکەی ژماردنی باڵندە پەویوەندی بەوەوە هەیە کە چەند خێزان لە سویدا خواردن بە باڵندە دەندەن و چەند باڵندە خووگری خواردنی ماڵانە. ئەگەر هاتوو لەوە دڵنیا نەوبوویت ناوی ئەو باڵندەی کە بینیوتە چیە، ئەوا دەتوانیت سەردانی مەڵپەری سەرکەی کۆمەڵەی باڵندەناسانی سوید بکەیت.

هەر هەمان کۆمەڵە ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەندێک جار زەحمەت دەبێت جیاوازی لە نێوان باڵندەکاندا بکەیت، لەبەر ئەوە مرۆڤ لەو کاتەدا پێویستی بە هاوەکاری دەبێت و وە هەر لەسەر مەڵپەری ئەو کۆمەڵەیە وێنە باڵندەکان بڵاوکراوەتەوە. 

جێگەی ئاماژەیە کە تەنها ساڵی رابردوو هاوڵاتیان ٢٣٠٠٠ ڕاپۆرتیان بۆ کۆمەڵەی باڵندە ناسانی سوید ناردووە. هەروەها ٥٠٠٠٠ ماڵ لە سویدا خواردن بە باڵندە دەدەن. 

 دەتوانرێت بووترێت کە ژمارەکردنی باڵندە دوو مەبەستی دیکەی لەپشتەوەیە، یەکەمیان سەرنجی هاوڵاتیانە کە بۆ باڵندە و بەخێوکردنی باڵندە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا زیادیکردووە. دووەمیان زیاتر بۆ ماوەیەکی درێژخایانە کە کۆکرنەوەی زانیاریە لەسەر باڵندە لە ڕوانگەی ئەوە گورانکاریانەی بەسەر کەش و هەوادا دێت، چی کاریگەریەکی  لەسەر باڵندەکان دەبێت.

کۆمەڵەی باڵندەناسانی سوید ئاماژەیان بەچەند نیشانەیەک کردووە کە باڵندەکان بەهۆی ئەو گۆڕانکاریانەی کە بەسەر ژینگەدا هاتوو، جێگۆڕکێ دەکەن. هەر بۆ نمونە زۆربەی ئەو باڵندانەی کە پێشتر زستانیان لە باشووری سوید بەسەر دەبرد لە ئێستادا ئەو باڵندانە جێگۆڕکێییان کردووە و زۆربەیان لە باکورو ناوەڕاستی سوید دژین، بۆ نمونە مەلەڕەش و چۆلەکەمل سوور کە ئەم دوو جۆر باڵندە  پێشتر لە هەرێمی سکۆنێ دەژیان، کەچی ئێستا لە باکوردی سوید دژین.

پرسەکە لەوەدایە ئایا باڵندەکان زووتر و پێشتر لە مرۆڤ هەست بە گۆڕانکاریەکان کە بەسەر ژینگەدا دێت دەکەن، یان خواردنە کەباڵندەکان زیاتر ڕادەکێشێت. بەڵام هەمیشە زستان کێشە بووە بۆ باڵندەکان.  لەبەر ئەوە ئاندێرش ڤیردهێم تیشک دەخاتە سەر گردنگی دابین کردنی خواردن بۆ باڵندەکان.

 -         ئاندێرش ڤیردهێم دەڵێت. ئەمڕۆ مرۆڤ ئەو باڵندانە دەبینێت کە بەهۆی ڕەوشی ئاو و هەوای سویدەوە مانەوەیان زەحمەتە.  بۆ نمونە پاساری باڵزەرد کە لە ژینگە سویدا زۆر زۆر بوون و یەکێک بوون لەو جۆرە باڵندانەی کە لە نێو کشتووکاڵی سویددا بەر بڵاو بوون، بەڵام لەپاش ئەوەی بواری بازرگانی گەشەی کردووە و تەنانەت باڵیشی بەسەر کشتوکاڵدا کێشاوە ئەم جۆر باڵنە ڕیژەیان زۆر کەمبووەتەوە و خەریەکە لە ناو ئەچن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".