Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

حوکوومەت ڕەخنە لە پارتی چەپ دەگرێ

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 26 januari 2015 kl 16.18
چەپەکان پشتگیریی سوسیالدیموکراتان ناکەن
(4:39 min)
Foto: Heiko Junge/TT
Foto: Heiko Junge/TT

پارتی چەپ لە حاڵی حازردا ئامادە نییە پشتگیری لەو پێشنیازەی حوکوومەت بکات کە دەیەوێ پیاوان لێبڕاو بن یەک لەسەر سێی ماوەی لەماڵدامانەوەی دایکوباوکان بۆ ئاگاداری لە منداڵەکانیان وەرگرن.

ئەوەش لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی پێشنیازەکە لە پەرلەماندا پەسند نەکرێ. ئانیککا ستراندهێل وەزیری بیمەی کۆمەڵایەتی لە پارتی سوسیالدیموکراتان دەڵێ کە دەیەوێ لەگەڵ پارتی چەپدا گفتگوگۆیەک لەم پێوەندییەدا بکا بەڵام بەم حاڵەوە ڕەخنەی لەم هەڵوێستەیان هەیە.

ـ "من پێموایە کە ئەم هەڵوێستەیان هەندێ جێی سەرسوڕمانە. ئێمە وەک لایەنی حوکوومەت زۆر بەئاشکرا لەمە دواوین و ئەم پێشنیازەش هەر لەم ئاراستەیەدایە."

بۆیەش هێشتا دیار نییە کە ئایا لە سەری ساڵی داهاتووە سێ‌یەکی ماوەی ناودێر بە دایکوباوکێتی ـ کە پێشنیازی حوکوومەتی سوور و سەوزە ـ دەدرێتە باوکان یان نا.
بێگومان پارتی لیبرالی گەل بڕیاری داوە کە دەنگی ئا بداتە پێشنیازەکە بەڵام مودێراتان، پارتی ناوەند، دیموکراتە مەسیحییەکان و دیموکراتە سویدییەکان دژی ئەم پێشنیازەن. ئێستاش ئەوا هانس لیندێ سەرۆکگرووپی نوێنەرانی پارتی چەپ لە پەرلەماندا ڕایگەیاندووە کە بلا حوکوومەت لەحاڵی حازردا حیساب لەسەر پشتیوانیی پارتییەکەی بۆ ئەم پشینازە ئەو نەکات.

ئەوەی پارتی چەپ دەیەوێ و کاری بۆ دەکا ئەوەیە کە یاسایەک لەمبارەوە پەسندبکرێ کە تێیدا دایکوباوک پێکەوە دەبێ هەر هەموو ئەو ماوەیەی یاسای گشتی بۆ چاوەدێریی دایکوباوکان لەبەرچاوی گرتووە و ٤٨٠ ڕۆژە، بە شێوەی یەکسان لەنێوان دایک و باوکدا دابەش بکرێ. هەوڵیش دەدەن بۆ ئەمە لە پێشنیازەیاسای داهاتوودا دانوستاندن بکەن.

هانس لێندێ دەڵێ ئێمە بەر لە هەموو شت سیاسەتی خۆمان دەبەینە پێش، ئەگەر بێت و حوکوومەت ئامادە نەبێ دانوستاندنمان لەگەڵ بکات. ئەو کات ئێمە پێشنیازی بەتاککردنی بیمەی دایکوباوکێتی دەکەین.

ـ "ئەگەر حوکوومەت پشتگیرییەکی بەبڵاوتری لە پەرلەماندا دەوێ بۆ ئەوەی پێشنیازەیاساکانی خۆی پەسندبکات ئەوا ماقووڵانەیە کە دەبێ پێوەندی بە پارتییەکانی ترەوە بکات و ئامادەی دانوستاندن بێ."

حوکوومەت ئێستا پێشنیازەکەی خۆی لەسەر زێدەبوونی مانگێکی تر بە ماوەی چاوەدێریی باوک لە منداڵەکەی ناردۆتە پەرلەمان. ئانیککا ستراندهێل وەزیری بیمەی کۆمەڵایەتی دەڵێ ئێستا پارتی چەپیش روانگەی خۆی لەمبارەوە دێنێتە گۆڕێ و ئێمە حەز دەکەین گوێیان لێڕابگرین، هەروەها گوێ لەوانی دیکەش دەگرین کە پێشنیازی زیرەکانەی خۆیان بێننە گۆڕێ تا سەرلەئاخر باشترین ئەنجامی لێبکەوێتەوە.

لێی دەپرسرێ تا چ رادەیەک ئامادەن سازان لەگەڵیاندا بکەن و ڕێکبکەون؟ ئانیککا ستراندهێلی سوسیالدیموکرات وەڵام دەداتەوە:

ـ "من پێموایە ئەوەی دەبێ ئێمە ئێستا لەبەرچاومان بێ ئەوەیە کە ئەمە پاش دوازدە ساڵان بۆ جاری یەکەمە کە بەشێوەی سیاسی پێشنیازێکی دیکە لەسەر هاوکێشکردنی زیاتری ماوەی بیمەی دایکوباوکێتی هاتۆتەگۆڕێ. ئەمەش دەبووا لەلایەن هەم پارتی چەپەوە و ئێمە و ئەوانی دیکەشەوە وەک پارتی گەل، کە ئەوانیش هۆگرییان پێی هەیە وەک شتێکی بەسوود دابنرێ. ئێمە ئێستا شانسی ئەوەمان هەیە ئەم هەنگاوە باوێژین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".