Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

نەتەوە یەکگرتووەکان لێپرسینەوە لەسەر مافی مرۆڤ لە سوید دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 26 januari 2015 kl 16.41
"ئەم لێپرسینەوانە هیچ مانایان نییە"
(5:54 min)
FN-flaggan. Foto: Janerik Henriksson/TT
FN-flaggan. wêne: Janerik Henriksson/TT

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لێپرسینەوە لە حکومەتی سوید دەکات. بەر  لەم کۆبوونەوەیە و لێپرسینەوەیە، چەندین ڕێکخراوی مەدەنی کەموکۆڕیەکانی کاری سوید سەبارەت بە کارکردن دژی تاوانی نەفرەتی، هەڵاواردن و مافەکانی کەمایەتییەکان لە ڕاپۆرتی خۆیاندا کۆکردۆتەوە و پێشکەش بەم ئەنجوومەنەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن. هاوکات حکومەتی سویدیش ڕاپۆرتێکی خۆی پێشکەش دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە بایەخی زۆریان بە پرسی مافەکانی مرۆڤ داوە. گوستاڤ لیند باڵیۆزی سوید سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤە و یەکێک لەوانەیە کە لەکاتی لێپرسینەوە لە سوید بەشداری کۆڕی ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات. 

لیند دەڵێ ئێمە زۆر بەهیممەتەوە کار بۆ مافەکانی مرۆڤ دەکەین. ئەمەش لە سەروتاری حکومەتدا زۆر بەڕوونی ئاماژەی پێکراوە و مەبەستی حکومەت ئەوەیە کە خاڵەەکانی مافی پرۆڤ، هەم لە ڕووانگەیەکی نێوخۆ هەم لە ڕووانگەیەکی نێونەتەوەییدا زۆر گرینگن. ئەم پرسە تایبەتمەندییەکی سویدە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاری سوید بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەلایەن ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لێپرسینەوە و پێداچوونەوە بەسەردا دەکرێت. ئەمە دووەم جارە کە سوید سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان لێپرسینەوەی لێدەکرێت. ئەم جارەشیان حومەتی سوید دەبێ سەبارەت بە لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٠دا ڕاپۆرتی کارەکانی دوای ئەم لێکۆڵینەوەیە پێشکەش بکات. بۆ ئەم مەبەستە حکومەتی سوید ڕاپۆرتێکی ٢٠ لاپەڕەی ئامادە کردووە، سەبارەت بەوەی کە لە ٢٠١٠ تا ئێستا چی کردووە.

هاوکات چەندین ڕێکخراوی مەدەنی هەر یەکەو ڕاپۆرتێکی نووسیوە کە تێیدا ئاماژە بە کەموکۆڕیەکانی مافەکانی مرۆڤ لە سوید دەکەن. یەکێک لەم ڕێکخراوانە :سیڤیل ڕایتس دیفێندەرس – واتە پارێزەرانی مافی مەدەنیە. یوهاننا وێستێسۆن دادناسی مافەکانی مرۆڤە لەلایەن "پارێزەرانی مافی مەدەنی".

ڤێستێسۆن دەڵێ ئەم ڕاپۆرتە سەبارەت بە هەڵاواردن بەهۆی ڕەگەزە کە لەم بووارەدا کەموکۆڕی زۆر هەیە. ڕێژەی تاوانی نەفرەتی کە دادەپۆشرێن لە ئامارەکانی تاوانی نەفرەتیدا زۆرە و ڕێژەیەکی زۆر کام هەڵوێستی یاسایی لەدوایە. کێشە سەبارەت بە پیادەکردنی مافی پەنابەری هەیە. کێشە لە چەندین ئینستیتۆدا هەیە کە لەم ڕووانگەوە سوید ڕەخنەی سەبارەت بە کاتی بازداشتگا لێگیراوە. هەروەها سەبارەت بە مافەکانی کەمایەتییەکان کەموکۆڕی زۆر هەیە.

سەبارەت بە مافەکانی کەمایەتییەکان وێستێسۆن هەروەها دەڵێ مەبەستمان بەتایبەتی هەڵسوکەوت و ڕەفتەر بەرامبەر بە ڕۆمەکانە. لەدوای بەسەدان ساڵ هەڵاواردن ئیمکاناتی زێدەتر دەبێ بە نوێنەری باڵای حکومەت بۆ دژی هەڵاواردن بدرێت تا بتواندرێت هاوکاری ڕۆمەکان بکرێت لە بازاڕی کار و خانوبەرەدا خۆیان دامەزرێنن، تا پۆلیس باشتر بتووانێت لێکۆڵینەوە لەسەر تاوانی نەفرەتی بەرامبەر بە ڕٶمەکان  بکات.

بەڵام لە لێپرسینەوەی ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنها وڵاتانی ئەندام دەتوانن پرسیار و پێشنیار بە حکومەتی سوید بکەن. ئەم پێشنیارانەش لەڕیگای یاساوە زۆرەملێ نین و ئەگەر سوید پێی خۆشبێت دەتوانێ قبووڵیان نەکات. لەو ١٥٠ پێشنیارەی کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کار بۆ پیادەکردنی مافەکانی مرۆڤ بە سوید دران، سوید ١٠٦ی ڕەچاو کردن. باڵیۆزی مافەکانی مرۆڤی سوید، گوستاڤ لیند لەمبارەوە ئاماژە بەوە دەکات کە سوید هەرچٶنێک بێت هەوڵ دەدات بەشیوەیەک ڕەچاویان بکات و ئەم لێپرسینەوەانە هاندانێکی باشن.

لیند دەڵێ ئەم لێپرسینەوانە بۆ کارەکانی سوید سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ باشن. بەم شێوەیە تیشک دەخرێتە سەر سیاسەتی سوید لە پەیوەندیدا لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ.

بەڵام دادناسی مافی گەلانی سامی، ماتیاس ئۆرێن لەگەڵ ئەمە هاو فکر نییە. ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە لەدوای ئێم لێپرسینەوانە هیچ شتێکی بەرچاو ڕوونادات. هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە لەکاتێکدا وڵاتانی ئەندام لێپرسینەوە و پێشنیار دەکەن دەرئەنجامەکان جێگای ڕەزامەندی نین و دەڵێ باشترە بۆ پرسی مافەکانی سامەکان لە سوید ڕوو لە کۆمیتەی هەڵاواردنی ڕەگەزی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن.

یوهاننا وێستێسۆن، سەر بە پارێزەرانی مافی مەدەنی لەگەڵ ماتیاس ئۆرێن هاوفکرە. ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە لە دوای ساڵی ٢٠١٠ شتێکی بەرچاو نەکراوە و دەڵێ ئەم پێداچوونەوەی ڕۆژی ٢٦ یانواری بۆ هیچ مانایەکی نییە. حکومەتی سوید دەتواةیت بچێت بۆ ئەم لێپرسینەوەیە، پێسنیارەکان وەرگرن و یا قبووڵیان کەن یا ڕەتیان کەنەوە و دواتریش پێویست ناکات هیچ شتێک ڕووبدات. بەڵام ئەگەر ئێمە وەکوو کۆمەڵگای مەدەنی، گرووپەکانی پارێزەری ماف و تاکەکەسان دوای ئەم لێپرسینەوەیە بەردەوام فشار بۆ سەر حکومەتی سوید بێنین کە بەرپرسایەتی وەئەستۆ بگرن بەرامبەر بەو خاڵانەی کە دەیان ئەوێ هەڵوێستی بۆ بگرن، لەسەر ئەو باوەڕەم کە دەتوانێت کارتێکردنی باشی هەبێت. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".