Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یادی ئاوشویتز بەرز ڕادەگیرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 27 januari 2015 kl 10.06
"بەژەهر زیندانییەکان دەشۆران"
(7:55 min)
I Auschwitz och de andra utrotningslägren dog många av de 6 miljoner judar som nazisterna mördade. Foto: Vincent Dahlbäck.
1 av 2
Foto: Vincent Dahlbäck.

ئەمڕۆ ٧٠ ساڵ بەسەر ڕزگاربوونی ئوردوگای ئاوشوتیزدا تێپەڕ دەبێت و لە سەرانسەری هەموو جیهاندا ئەم یادە بەرز ڕادەگیرێت.

ڕێکەوتی ١ مانگی ٩ یی ساڵی ١٩٣٩ وڵاتی ئەڵمانیا پەلاماری وڵاتی پۆلەندی داو دەگیری کرد. ئەمەش بوو بەهۆی دەستپێکی جەنگی جیهانی دووەم، بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا جەنگ سەری هەڵدا، ڕۆژ ئاوای وڵاتی پۆلەند لەلایەن وڵاتی ئەڵمانیاو لەسەر دەستی نازیەکان داگیرکرا و بوو بەبەشێک لە وڵاتی ئەڵمانیا. لە پاش داگیرکردنی هەموو وڵاتی پۆڵەند  لە باشوری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ساڵی ١٩٤٠ نازیەکان دەستیان کردن بەدامەزراندنی ئوردوگا یان کەمپی ئاوشویتز . کەمپی ئاوشویتز لە سێ بەش پێکدەهات:

 ئاوشویتز یەکەم تایبەت بوو بەکۆکرنەوەی زیندانیان لە ئۆردووگاکەدا و ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی ئۆردووگاکەی لە خۆ دەگرت.

بەشی دووەم کە بەئاوشویتز – بیرکێناوو دەناسرا، لیێرەدا هاوڵاتیانی مەدەنی کۆ دەکراونەوە بە کۆمەڵ دەکوژران و لەناو دەبران.

بەشی سێهەم، بە ئاوشویتزی مۆنۆویتز دەناسرا. ئەم بەشە تایبەت بوو بەکارکردن، لێردا ئەو زیندانیانەی بەجەستە ساغ و بەتوانابوون هەتاوەکو لەتوانایاندا هەبوو کاریان پێدەکرا، پاشان کاتێک کە لە توانایاندا نەدەما کار بکەن دەگوازرانەوە بۆ بەشەکانی دیکەو لەوێ دەکوژران.

 جێگەی ئاماژە لەسەتای دامەزراندنی کامپی ئاوشویتز لە سەر دەستی نازیەکاندا کە ساڵی ١٩٤٠ هەتاوەکو مانگی یەکی ساڵی ١٩٤٥ خایاند، لەو ماوەدا نزیکەی یەک ملیۆن و سێ سەد هەزار کەس بۆ کەمپی ئاوشویتز گوازرانەوە. لە کۆی ئەو ڕێژە یەک ملیۆن و سەد هەزار زیندانیان کوژران کە لە % ٩٠ بەڕەگەز جولەکە بوون. ئەوانی دیکە لە ڕۆمەنی یان قەرچ، پۆڵەنی، زیندانیانی جەنگ کە بەڕەگەز سەر بە سۆڤێتی ئەو کات بوون. هەروەها لە هاوڵاتیانی وڵاتانی دیکە پێک دەهات.

جێگەی ئاماژەیە کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هاوڵاتی مەدەنی بە شەمەندەفەر وەک باسم کرد بۆ کەمپی ئاوشیتز دەگوازرانەوە. ئەوانە کە بۆ ئەو ئۆردوگایە دەگوازرانەو تەنها بەشێکی بچووک لە کەلووپەلی خۆیان پێبوو، ئەوانەیان کەسووکاری یەکتریبوون دەستی یەکیان دەگرت بۆ ئەوەی لە یەک دانەبڕێن ، بەڵام هەر لەپاش گەیشتن و دابەزین لە ئوردووگای ئاوشویتز لە یەک جیا دەکرانەوە. بەشێوەیەک کە یەکێک بۆ لای ڕاست و دەی دیکە بۆلای چەپ جیا دەکرانەوە یان منداڵ ژن بۆ لایەک دەبران و ئەو کەسانەش کە بەهێز و ساغ بوون بۆ لایەکی دیکە جیا دەکرانەوە.

پاشان هەموویان لە سەردا ڕادەوستێنران بۆ ئەوی بچنە ناو ئەو بینای کە ئەمریان پێکردابوو بۆی بچن. پێش ئەوەی زیندانیەکان بچنە ژوورەوە پێیان ڕادەگەیندرا کە دەبێت جل و بەرگەکانیان لەبەر خۆیان دابکەنن بۆ ئەوەی لەشیان بشۆن.

 جێگەی ئاماژەی کەس پرسیاری ناوی لە زیندانیەکان نەدەرکرد یان لە کوێوە هاتوو، بەڵکو هەموویان لە چاوەڕێی خۆ شۆردندا بوون. ئەوانەی کە لە ڕییز چەپەوە ڕاوەستابوون ڕێژەیان کەمبوو. ئەمانە  لە کەسی لەش ساغ و گەنجەکان پێکدەهات.  ئەم زیندانیانە واتە گەنجەکان ژمارەیەکی تایبەتی زیندانی لە باڵیان دەبستراو پاشان ئەرکی جیاجیایان پێ دەسپێردرا. هەندێکێیان مەقەسێکیان دەدا بەدستیانەوە ڕایاندەسپاردن ئەو زیندانیانەی کە شۆراون قژیان بقرتێنن.

 جێگەی ئاماژەیە ئەو زیندانیانەی شۆرابوون بە ئاوی ئاسایی نەشۆرابوون، بەڵکو کازی ژەهراوی سیکلۆن بی* بوو کە بەگیانی زیندانیەکانیاندا کردبوو.  دارین گابایی و  مۆنیس ڤێنسیا یەکێک بوون لەو کەسانەی کە بەهۆی ئەوەی ئەو کات گەنج بوون و لەشیان ساغ بووە بەر گرووپە کەمەکەی کارکردن کەوتن.

هەر یەک لە دارین و مۆنیس باس لەوە دەکەن کە لەپاش ئەوە ژەهرەکەیان بەسەر زیندانیەکاندا دەکرد تەنها بۆ ماوەی ١٥ خولەک ئەو زیندانیانە کە ژەهرەکەیان بەسەردا کرابوو دەژیان، پاشان دەمردن. دارین گابایی و  مۆنیس ڤێنسیا کارەکەیان جیاواز بوو. کارەکەی ئەمان بریتبیو لە قژبڕینی دایک و خوش و برا و باوکیان، پاش مردنیشیان دەبوایە بیان سوتاندنایە. بەڵام پێش سوتاندنیان یەکێک لە زیندانیەکان کە هاوشێوی دارین گابایی و  مۆنیس ڤێنسیا گەنج بوون  هەرچی زێر و شتی بەهادار هەبوو لە مردووەکانی دەکردەووە، زیندانیەکی دیکە سەتڵێکی پێبوو ئەو شتە بەنرخانەی تێدەکرد.

 پاشان دەبوایە گابایی و  ڤێنسیا لە فڕنێکی ئاگراویدا لەشی مردووەکانیان بیانسوتاندنایە. وە دەگێرنەوە کە دووکەڵی ئەو لاشانەی کە دەسووتێدران ئاسمانی ئەو ناوچانەی بەتەوای دەگرتەوە.  هەروەها دەگێڕنەوە زیندانیەکان هێندە زۆربوون هەندێکیان بەساڵا چووبون بەرگەیان نەدەگرت لە نێو بییناکەدا پێش بەکار هێنانی ژەهرەکە دەمردن. دارین گابایی و  مۆنیس ڤێنسیا ئاماژە بە شێوازی کاری خۆیان دەکەن کە بۆ ئەوەی لە لەکارکردن بەردەوام بن خواردنی باشیان پێدەدراو جێگەی باشێ خەوتنیان هەبوو. بەشی کارکردن لەو ئۆردوگایەدا شەو و ڕۆژ کاریان دەکرد.

ئەمە جینۆسایدبوو کە دژی مرۆڤایەتی لەسەر دەستی نازیەکان و بەتایبەت ئادۆلف هیتلەر دیکتاتۆر بەڕێوە دەبرا کە خۆی ئەم کارەی بەهێزی تایبەتی خۆی (SS ) سپاردبوو. ئامانجی هیتلەر لە کۆمەڵکوژیەکەدا کوشتی هەموو ئەو جولەکەکانی ئەوروپا بوو،  کە ڕێژیان ئەو کات ١١ ملیۆن جوولەکە بوو.

ئەم تاوانە دژی مرۆڤایەتیە وە ٧٠ ساڵ بەر لە ئێستا  بەکۆمەڵ کۆشتن و لەناوبردنی هاوڵاتیانی مەدەنی بەتایبەت جوولەکە لە کامپی ئاوشوتیزدا لە وڵاتی پۆلەند لەلایەن نازیەکانەوە بەڕێوەدەبرا. ئەمڕۆ ئەو یادە لە جیهاندا بەگشتی و بەتایبەت لە ئوردوگای ئاوشویتز بەڕێوەدەچێت.

هەروەها  وڵاتی سویدیش ئەم یادە واتە ئازادکردنی ئوردووگای ئاوشویتز بەرز ڕادەگیرێت. بۆ نمونە لە پەلەمانی سوید یادی کۆمەڵ کوژیەکەی ئۆردووگای ئاوشویتز دەکرێتەوە وە  سەرۆک وەزیرانی ئێستاو  پێش و سوید، خێزانی پاش بەشداری یادێکی تایبەت کەلەلایەن کۆمەڵەی جولەکە لەستۆکۆڵم ڕێکخراوە دەکەن، هەروەها بەدیان ڕیکخراوو لایەنی سیاسی ئەم یادە بەشێوازی جیاجیا دەکەنەوە. هەر بۆ نمونە ئاخافتگەی میژووی

 (Myndigheten Forum för Levande Historia ) کە دەزگایەکی حکومیە  یادێکی تایبەتی بە کۆمەڵکۆژیەکەی ئۆردوگای ئاوشویتز دکاتەوە.  یوهان پێروڤێ وتەبێژی ڕاگەیاندنی ئەو دەزگایەیەو ئاماژە بەچۆنیەتی یادکرنەوەکە دەکات. 

-         یوهان پێرڤێ دەڵێت. بە مۆسیقاو داگیرساندنی مۆم ئەم یادە کۆتایی دێت و  ئامادەبوان دەتوان بە داگیرساندنی مۆم بۆ قوربانیانی ئەم کارەسەتە بەشدار بن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".