Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید ڕێککەوتننامەی تایبەت بە دانیشتوانی مێژینە قبووڵن ناکات

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 27 januari 2015 kl 12.43
"خۆشبینم بەوەی کە چەندین وڵات ئاماژەیان بە دۆخی سامەکان کرد"
(5:31 min)
Annika Söder, kabinettsekreterare vid UD. Foto: Jörgen Heikki.
Annika Söder, kabinettsekreterare vid UD. Foto: Jörgen Heikki.

دوێنێ ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ، سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە لێکۆڵینەوەی ساڵی ٢٠١٠ و کاروباری سوید لەبوواری مافەکانی مرۆڤ لەو کاتەوە، لێپرسینەوەی لە نوێنەرانی حکومەتی سوید کرد. لەم لێپرسینەوەیەدا، کە پێشنیاریشی لەدوا بوو، سوید دیسان ڕێککەوتننامەی نێونەتەوەی، تایبەت بە مافەکانی دانیشتوانی مێژینە ڕەتکردەوە، کە یەکێک لە پێشنیارەکان بوو. هاوکات سوید دەرگای بۆوە دانەخستووە کە ئینستیتۆیەکی سەربەخۆ بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ دابمەزرێت. ئاننیکا سوێدێڕ سکرتێری وەزیری دەرەوەی سویدە. 

سوێدێر دەڵێ ئەمە پرسێکە کە ئێمە پێداچوونەوەی لەسەر دەکەین و هەڵیدەسەنگێنین. ئەوەی چاوەی لێدەکەین ئەوەیە کە ئایە ستراتێژیایەکی نەتەوەیی ئەگەر ئینستیتۆیەکیش لەخۆیدا بگرێتەوە چٶن دەبێت.

بۆ دووەم جار ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ، سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی لە سوید کردووە. نوێنەرایەتی سوید بریتی بوول ە ١٦ کەس و سەرپەرشتی ئەم نوێنەرانە سکرتێری وەزیری دەرەوەی سوید، ئاننیکا سوێدێر بوو. لە لێپرسینەوەی دوێنێ وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ لێپرسینەوەیان لە سوید کرد و چەندین پێشنیاریان کرد. لەگوێن قسەکانی  ئاننیکا سوێدێر ڕوونترین پێشنیار کە پێشکەش بە نوێنەرایەتی سوید کرا، دامەزراندنی ئینستیتۆیەکی سەربەخۆ بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بوو.

دامەزراندنی وەها ئینستیتۆیەک داوایەکی لەمێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی سویدە. بەرپرسی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی سوید، ئالێکسانێر گابێلیچ کە ئەویش لە لێپرسینەوەی دوێنێ لە ژێنێڤ ئامادە بوو، باس لەوە دەکات کە ئینستیتۆی وەها لە چەندین وڵاتی دیکە هەیە.

گابێلیچ دەڵێ ١٧ لە ٢٨ ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا و چەندین وڵاتی دیکەی جیهان

ئینستیتۆی وەهایان هەیە. ئەمەش دەبوو بە پشتیوانیەک بۆ کارکردن دژی هەڵاواردن و دژی ڕەگەزپەرستی. ئەمەش بەو شێوەی کە کارمەندانی کۆمۆنەکان بە شیوەیەکی باشتر لەم مافانە تێدەگەن و دەتوانن لە حەمەلدا ئەم ماف و وشە جوانانە پیادە بکەن.

بەشێکی زۆر لە وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە لەم لێپرسینەوەیە بەشدار بوون، لەسەر ئەو باوەڕە بوون کە سوید دەبێ ڕێککەوتننامەی نێونەتەوەیی، بە ناوی "ئی ئێل ئو ١٦٩" کە سەبارەت بە مافی خەڵکی دانیشتوی مێژینەیە، ئیمزا بکات. ئەگەر سوید ئەم ڕیککەوتننامەی ئیمزا بکات مافی سامەکانی سوید بۆ خاک و ئاوی ناوچەی نیشتەجێیان، بەهێزتر دەبێت. بەڵام سەرپەرشتی نوێنەرایەتی سوید، ئاننیکا سوێدێر نەیتوانی بۆ ئەم پێشنیارە بەڵێن بدات. لەگوێن قسەکانی سوێدێر پرسی خاوەندەری و مافی خاک پرسێکی ئاڵۆزە و ئاماژە بەوە دەکات کە لەئێستادا باس لەوە دەکرێت کە ڕێککەوتننامەیەکی باکووریی، واتە ڕێککەوتنێک لە نێوان وڵاتانی "نوەردێن" کە هاووڵاتی بە ڕەگەز سامیان هەیە، بێتە ئارا.

سەرەڕای قبوولنەکردنی ڕێککەوتننامەی نێونەتەوەی "ئی ئێل ئو ١٦٩" بەرپرسی نڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی سوید، ئالێکساندێر گابێلیچ بەوە خۆشبین بوو کە ئەوەندە باسی دۆخی سامەکان کرا.

گابێلیچ دەڵێ پێم باشبوو کە باسی مافی سامەکان بۆ سەر، خاک، ماسی و ئاو و هەروەها کاریگەری دیموکراسیان هاتە گۆڕی. تەنانەت لەلایەن ئەو وڵاتانەی کە باوەڕنەدەکرا ئاماژە بە دۆخی سامەکان بکەن، وەکوو وڵاتی ئەڵبانیا، ئەم باسە گرینگی پێدرا.

لەدوای لێپرسینەوەکان لەلایەن ١٥ وڵاتی بەشداربوو پێشنیار کرا کە سوید ئینستیتۆیەکی سەربەخۆ بۆ مافەکانی مرۆڤ دابمەزرێنێ. شتێک کە بۆ ئالێکساندێر گابێلیچ مایەی خۆشحاڵی بوو و لەم پەیوەندیەدا گوتی "هیوادارم کە ئەم پێشنیارانە کاریگەری لەسەر حکومەتی سوید هەبێت. سەرەڕای هەموو شتێک کاری سوید بۆ مافەکانی مرۆڤ چەند کەموکۆڕی هەیە و ئینستیتۆیەک دەتوانێتبۆ مەبەستی پیادەکردنی مافەکانی مرۆڤ کار بکات و ڕووی ،لە کۆمۆن و دەزگاکان بێت.

ئێستا، لەدوای کۆتایهاتنی لێپپرسینەوەی ئنجوومەنی مافەکانی مرۆڤ، سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوید، حکومەت دەبێ بەرامبەر بە پێشنیارەکان هەڵوێست بگرێت و وەڵام بداتەوە. لەدوای لێکۆڵینەوەی ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن ئەم ئەنجوومەنە لەسەر کاری حکومەتی سوید بۆ پیادەکردنی مافەکانی مرۆڤ، سوید بەڵینی بۆ ١٠٦ لە ١٥٠ پێشنیار دا.

سەرەڕای لێپرسینەوە و ڕەخنەکانی کە لەدوای بوو، سەرپەرشتی نوێنەرایەتی سوید، ئاننیکا سوێدێر خۆشبین بوو و گوتی هەمیشە باشە کە پێداچوونەوەت لەسەر بکرێت تا لە کارەکانت تیژتر بیت. زۆر  پێمانهەڵگوتراوە چوونکە لەبوواری کارکردن بۆ مافەکانی مرۆڤ ناتەوەیەکی بەهێزی. هەروەها چەندین پرسیارمان سەبارەت بە تاوانی نەفرەتی و هەڵاواردن لێکرا، کە لەئێستادا لە سوید، هەر وەکوو لە چەندین وڵاتی دیکەی ئەوروپا کێشەیەکە و جێگای نیگەرانییە. بۆیە تێدەگەم کە زۆر لایەن لەم بووارەدا خۆیان تەرخان دەکەن. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".