Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لێکۆڵەران: بڕوانامە بۆ زانیاریی خوێندکاران گرینگ نییە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 28 januari 2015 kl 15.01
"بۆ یەو خوێندکارانەی کە نوومرەیان خراپە کارتێکردنی نێگاتیڤی هەیە"
(5:14 min)
Elever studerar. Foto: Bertil Ericson/TT.
wêne: Bertil Ericson/TT.

بڕوانامە لە فێرگەکان بۆ تێگەیشتنی خوێندکاران گرینگ نییە. ئەمە لەگوێن ڕاپۆرتێکی نوێ لەلایەن ئەنجوومەنی زانستی "Vetenskapsrådet". ئەم ڕاپۆرتە هەروەها ئەوەش نیشاندەدات کە بڕوانامە کاریگەری خراپی لەسەر ئەو خوێندکارانە هەیە کە وەدەستێنانیان خراپە. پرۆفیسۆری پێداگۆژیک لە زانکۆی ئوێرێبرو، کریستیان لوندال سەرپەرشتی پڕۆژەی بڕوانامەی ئەنجوومەنی زانستی و ئەم ڕاپۆرتەی  کردووە. 

لوندال دەڵێ ئەمە ئەوە نیشان دەدات کە بە گشتی بڕوانامە کارتێکردنی لەسەر تێگەیشتن و زانیاریی خوێندکاران زۆر نییە. بەڵام بۆ ئەو خوێندکارانەی کە وەدەستێنانیان کارتێکردنی خراپی هەیە.

لوندال هەروەها دەڵێ بۆ ئەو خوێندکارانەی کە نوومرەی چاکیان هەیە و وەدەستێنانیان باشە، بڕوانامە دەتوانێت هاندەرێکی بچووک بێت. بەڵام بە گشتی هیچ فەرقێک یا کارتێکردنێک ناکات. ئەوەندەی بڕوانامە بۆ خوێندکارانی بە وەدەستێنانیان خراپ کارتێکردنی نێگاتیڤ، یا خراپی هەیە، ئەوەندە بۆ ئەو خوێندکارانەی وەدەستێنانیان باشە پۆسێتیڤ نییە.

ئەنجوومەنی زانستی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین پڕۆژەی لێکۆڵینەوەی سەبارەت بە فێرگەکان ئەنجام داوە. ئەم لێکۆڵینەوانەش دەبن بە بنەمایەک بۆ ئینستیتۆی لێکۆڵینەوەی فێرگەکان، کە ئینستیتۆیەکی نوێیە.

بۆ مەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر کارتێکردنی بڕوانامە ئەنجوومەنی زانستی پێداچوونەوەی بەسەر  ٦ هەزار  وتاردا کردووە، بە وردی بەسەر ٥٠٠ لەم وتارانە و زیاتر لە ٤٠ تێزی پەیوەندیداردا چوونەتەوە.

ئەنجامەکان نیشان دەدەن کە بڕوانامە بۆ تێگەیشتن و زانیاریی خوێندکاران هێندە گرینگ نییە، بەڵام کە بۆ خوێندکارانی تەمبەل، یە خوێندکارانی بە وەدەستێنانی خراپ، کارتێکردنی نێگاتیڤی هەیە. لە بووارەدا لوندال ئاماژە بەوە دەکات کە بڕوانامە کاریگەری لەسەر ئەوە هەیە کە خوێندکاران چۆن دەڕواننە خۆیان.

لوندال دەڵێ ئەگەر نومرەکانت لە خوێندن خراپ بێت پێویستیت بە ڕێنوێنی و دیدێکی گەشبینانە هەیە. بەم شیوە خوێندکارانی خراپ دەتواندریت هاوکاریان بکرێت.

چەند ساڵێک لەمەو پێش خوێندکاران لە پۆلی شەشەوە بڕوانامە وەردەگرن. ئەم ڕاپۆرتەی ئەنجوومەنی زانستی لە کاتێکدا دێت کە باس لەوە دەکرێت ئایە خوێندکاران لە پۆلی چوارەوە بڕوانامە وەرگرن یا نا.

حیزبەکانی هاوپەیمانی ڕاست دەیانەوێ بە پشتیوانی پارتی دیموکراتەکانی سوید ئەم پێشنیارە، بۆ پێدانی بڕوانامە لە پۆلی چوارەوە، پەسەند بکەن. ئەمەش سەرەڕای ناڕەزایی حکومەت و هەردوو سەندیکای مامۆستایان. 

سیاسەتوان، سەر بە پارتی لیبەرالی گەل، کریستەر نیلاندێر لەسەر ئەوە باس لەوە دەکات کە لێکۆڵینەوەی دیکە هەیە کە نیشان دەدات بڕوانامە ئەگەر زووتر بدرێت، باشتر دەتواندرێت ئیمکاناتی پێویست بەو خوێندکارانە بدرێت کە نومرەکانیان خراپە.

نیلاندێڕ دەڵێ لێکۆڵەران ناتوانن نیشانبدەن کە لە پۆلی چەند دەبێ بڕوانامە بدرێت. پێم وایە کە ئەم ڕاپۆرتەش هەمان شت نیشان دەدات. خۆم نەمخوێندۆتەوە. بەڵام تەجروبەی تەواو جیهان نیشان دەدات کە ئەگەر تیشک بخرێتە سەر زانیاریی، مامۆستای باش و هاوکاری و پشتیوانی بە زووترین کات دەبێتە مایەیی ئەوەی کە ڕیژەیەکی زۆرتر لە خوێندکاران لە دەرسەکانیان سەرکەوتو دەبن. بۆیە ئێمە دەمانەوێ خوێندکاران زووتر بڕوانامە وەرگرن.

هاوکات ئەندامپەرلەمان، سەر بە حیزبی چەپ، دانیێل ڕیازەت لەگەڵ کریستێر نیلاندێر هاوفکرنییە. ڕیازەت لەسەر ئەوە باوەڕەیە کە بڕوانامە دەبێتە هۆی کاری بیرۆکراسی زێدەتر بۆ مامۆستایان و بڕوانامە بە ڕێگاچارەیەک بۆ باشتربوونی نوومرەکانی خوێندکارانی سوید نازانێت.

ڕیازەت دەڵێ مەبەست لێرەدا ئەوەیە کە دانیشین و بڕوانینە کێشەکانی فێرگەکانی سوید و ڕیگاچارەیەک بۆ ئەم کێشانە بدۆزینەوە. پێشنیاری هاوپەیمانی ڕاستیش بەپێچەوانەی سەرچاوەکانی پێداچوونەوە، سەندیکاکانی مامۆستایان و لێکۆڵینەوەکانە.

کریستیان لوندال سەربارەت بە بڕوانامە لە پۆلەکانی خوارەوەی شەش لەو وتارە زانستیانەی کە گروپەکەی چاویان لێکردووە، پشتیوانی نییە. لونداڵ هەروەها دەڵێ سەرئەنجامێکی کاری ئێمە ئەوەیە کە بەڕاستی دەبێ بەهێواشی بەرەو پێش بچین و چیدی بڕوانامە نەبەینە پۆلەکانی خوارەوە تاکوو کارتێکردنەکانی بڕوانامە لە پۆلی شەش بەتەواوی دەستنیشان دەکەین. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".