Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سویدیەکان بایەخ بەپرسی پەنابەران دەدەن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 29 januari 2015 kl 10.24
"لە گەشەکردنی نەژادپەرستی دەترسن"
(6:00 min)
David Ahlin, opinionschef för Ipsos. Foto: Helena Ulander/Sveriges Radio.
Foto: Helena Ulander/Sveriges Radio.

پرسە سیاسیەکانی هاوگونجی و پەنابەران یەکێکن لە هەرە گرنگترین پرسە سیاسیەکانی کە سویدیەکانی لە پاش پرسەسیاسیەکی تایبەت بەخوێندن  بایەخی پێدەدرێت. 

 ئەمە ڕاپرسیەکی نوێی کە ناوەندی ئینستووتی ڕاپرسی ئیپسووس ئەنجامیداوە و  ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر ئەمڕۆ بڵاوی کردەووە.

 لەو ڕاپرسەیەدا ئاشکرا بووە کە پارتە سیاسیەکان بەشێوەیەکی جیاوازتر پرسە سیاسیەکان هەڵدەسەنگێن. هەروەها ئاشکراش بووە کە لە پاش هەڵبژارنەکانی پایزی ساڵی رابردوو لە گفتووگۆو وتارە سیاسیەکاندا سەرۆک پارت و کەسانی سیاسی بەشێوەیەک ئاماژە بەگرگنی ئەم پرسەر دەدەن، وات پرسی سیاسی هاوگونجی و پەنابەران. داڤید ئاڵین سەرۆکی ناوەندی ئینستووتی ڕاپرسی ئیپسووس

-         داڤید ئاڵین دڵێت. بەبڕوای من ئەمە رەنگدانەوەیەکە لە شاڵاوی بەکۆمەڵ هاتنی پەناخوازان لە ساڵی ٢٠١٤ دا بۆ سوید و  بەتایبەت لەو شوێنانەوەی کە جەنگ تیایدا بەرپایە. هەروەها سیاسەتمەداران لەسەر سەکۆی گفتووگۆ زیاتر ئەم پرسەیان کردە ناوەرۆکی گفتووگۆکانیان، لەبەر ئەم هۆکارانە لە ئێستادا زیاتر بایاخی پێدەدەرێت.

جاران پرسە سیاسیەکانی تایبەت بە پەناخوازان و هاوگونجی بەلای سویدیەکانەوە کە گرنگی لەکۆمەڵگەدا هەبووە لە پلە پێنجدا بووە، ئەمڕۆ ئاستی ئەو پرسە لە پلەی پلە دوودایە پرسە سیاسیەکانی هاوگونجی و پەنابەران یەکێکن لە هەرە گرنگترین پرسە سیاسیەکانی کە هاوڵاتیانی سوید لە کۆمەڵگەدا ئەمڕۆ لە پاش پرسە سیاسیەکانی تایبەت بەخوێندن  بایەخی پێدەدەن.

ئەمە ڕاپرسیەکی نوێی کە ناوەندی ئینستووتی ڕاپرسی ئیپسووس ئەنجامیداوە و  ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر ئەمڕۆ بڵاوی کردەووە. لەو ڕاپرسەیەدا ئاشکرا بووە کە پارتە سیاسیەکان بەشێوەیەکی جیاوازتر پرسە سیاسیەکان هەڵدەسەنگێن. هەروەها ئاشکراش بووە کە لە پاش هەڵبژاردنەکانی پایزی ساڵی رابردوو لە گفتووگۆو وتارە سیاسیەکاندا سەرۆک پارت و کەسانی سیاسی بەشێوەیەکی جیاوازتر ئاماژە بەگرنگی ئەم پرسە دەدەن، وات پرسی سیاسی هاوگونجی و پەنابەران.  یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان پەیوەندی بە هەڵکاشانی دەنگەکانی پارتی دژە بیانی دیموکراتەکانی سوید لە هەڵبژارنەکانی ساڵی ڕابردوو کە بەخۆیانەوەیان بینی هەیە. لەبەر ئەوەی ئەم پارتە بەگەرمی ئەو پرسەی هەڵدەسەنگان و لەکاتی هەڵبژارنەکاندا   ناوەندی سیاسەتیان بوو.  بەڵام لەپاش هەڵبژارنەکان چەندین پارتی دیکە هاتنە سەر سەکۆی سیاسی و پێشنیازی جیاجیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هاوگونجی و باشکردنی دۆخی پەنابەران پێشکەش کرد. ئەو پێشنیازانە زۆر جیاواز بوون، بۆنمونە هەندێکیان دەیانەوێت مەرج لەسەر بەنابەران زیاد بکەن.

  

-         داڤید ئاڵین دەڵێت. لەپاش هەڵبژاردنەکان هەندێك لەو پارتانە ڕایانگەیاند کە ئەوان لە پرسە سیاسیەکانی هاوگونجی و سیاسەتی کۆچ و پەنابەراندا سەرکەوتوو نەبووین.  هاوکات وەڵامی ئەوەشیان پێنەبوو کە بۆچی سەرکەوتوو نەبوون.  هەبۆ نمونە یەکێک لەو پارتانی کە پێشنیازیان لەم دوایەدا پێشکەش کرد پارتی مەسیحیە دیموکراتەکان بوو.  لەکاتی  ئەم ڕاپرسیەی ئێمە ئەنجاممانداوە ئاشکرا بوو کە لە ڕێژەی ئەو کەسانەی سیاسەتی کۆچی پارتی مەسیحیە دیموکراتەکانی ئێستایان پێ باشە لە % ٣ وە بۆ  لە %٧  زیادی کردووە.  ئەم  پارتە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا دەرکەوتوون و ئاماژەیان زۆر بەگرنگی ئەم پرسە کردووە. ئەوەی جێگەی باسە ڕاپرسیە گشتییەکانە کە ئەوکات بزانرێت لایەنگرانی ئەم پارتە بەهۆی ئەم پێشنیازانەوە هەڵدەکشیێن یان نا. 

بەپێی ڕاپرسیەکە لە ڕێژەی بەشداربووان ئەمڕۆ لە % ٢٠ یی بەشداربووان پرسە سیاسیەکانی هاوگونجی و پەنابەران بەگرنگ دەزانێت. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە لە پێنج هاوڵاتی سویدی یەکێکیان ئەم پرسەی بەلاوە گرنگەو پێویستە چارەسەر بۆ بدۆزرێتەوە.

  هەروەها بەراورد بە ڕاپرسەیکان کە لەسەر هەمان پرس مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوو ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە لە % ٧ ئاستی ئەم پرسە بۆ هەڵسەنگاندن زیادیکردووە. ئەو ڕاپرسیە لەسەر گرنگی پرسەکانی کۆمەڵگە ئەنجامدراوە، بەپلەی یەک بواری خوێندن و دۆخی قوتابخانەکان دێت کە هاوڵاتیان زۆر بە گرنگی دەزانن کە لە % ٢٧ یی هاوڵاتیان پیێیانوایە کەئەم پرسە گرنگترین پرسە تایبەتە بەکۆمەڵگە.

جێگەی ئاماژەی کە تەنها لە  ساڵی ١٩٩٣ دا پرسەکانی تایبەت بەهاوگونجی و پەنابەران وەک ئەمڕۆ بایەخی پێدراوە.

ئەو کات ئەم پرسە لەڕیزی پرسە گرنگەکان کەپەیوەندی بەکۆمەڵگەوە هەبووە لە پلە سێ دابووە. هەروەها ئەوی کات جەنگ لە لەوڵاتانی باڵکاندا بەرپا بوو. ئەمرۆش لە وڵاتانی ئێراق و سوریا جەنگ بەرپایە. لە ئێستادا و  لەم ڕاپرسیەدا ئاشکرابووە کە بەشێک لەهاوڵاتیانی سوید زیاتر لە گەشەسەندنی دۆخێک کە دژ بەبیانییان بێت دەترسن.داڤید ئاڵین ئاماژە بەوە دەکات کە لەکاتی پەیوەندیکردنیان بەبەشداربووننەوە چی هاتۆتە گۆڕی.

 -         داڤید ئاڵین دەڵێت. ڕێژەیەکی زۆر  لەوەڵامەکانیاندا ئاماژەیان بە نیگەرانی و ترسی خۆیان لەسەر گەشکردنی  ڕاسیزم و  دژە بیانییان دەکرد. تەنانەت هەندێک پرسە سیاسەکانی دژە بیانییان بەلاوە گنگترین پرسی کۆمەڵگە بووە. ئەمەش بووە هۆی ئەوە کە بەشێکی نوێ تایبەت بەم پرسە دابمەزرێنین.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".