Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

گونجاندنی تازەهاتووان لەگەڵ بازاڕی کاردا

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 29 januari 2015 kl 15.54
بازاڕی کار و بیانیانی تازەهاتوو
(6:23 min)
Ingela Edlund. wêne: Åsa Stöckel/Sveriges Radio
1 av 2
Ingela Edlund. wêne: Åsa Stöckel/Sveriges Radio
serokê SACO, Göran Arrius. wêne: TT
2 av 2
serokê SACO, Göran Arrius. wêne: TT

پارتییەکانی هاوپەیمانی ڕاست گەلێ جاران دەنگیان بەرزکردۆتەوە و ڕایانگەیاندووە کە دەیانەوێ یاسای پارێزەی دامەزران (تەعینبوون) ناودێر بە ''LAS" بگۆڕن بۆ ئەوەی کۆچبەرانی تازەهاتووش بتوانن کاربکەن.

بەڵام یەکێتیی سەراسەریی کرێکارانی سوید (LO)، کۆسەندیکای کارمەندان (TCO) و کۆسەندیکای ئاکادیمیسیەنان (Saco) دەڵێن ئەمە پێویست ناکا و لە ڕاگەیاندنێکی هاوبەشدا گوتوویانە کە باشتر ئەوەیە ئەم کەسانە پەروەردەیەکی باش ببینن تا بزانن گرنگترین هەنگاوەکان بۆ دۆزینەوەی کار لە سویددا چین؟ یۆران ئاریوس سەرۆکی سەندیکای ساکۆیە:

ـ لێرەدا باسی شتی دیکەیە: خوێندن، هاوگونجی لە بازاڕی کاردا، ئاگاداری و سەرپەرشتیکردنی بەڕاست. گەلێ جاران لە سوید هەڵاواردنی بیرلێنەکراوە و نائاگایانە دەکرێن. من پێموانییە کە یاسای "لاس"، چ گرفتێکی خوڵقاندبێت.

بە بۆچوونی ئەم سێ سەندیکا و یەکێتییانە، خوێندنی دەرەوەی وڵات کە لە سویدیش قەبووڵ دەکرێ و خوێندنی تەواوکەری تریش کە لێرە لە سوید پێشکەش بە تازەهاتووان دەکرێ، گەلێ کارتێکەرییان لەسەر کۆچبەری تازەهاتوو هەیە کە خێراتر بکەونە ناو بازاڕی کارەوە.

لەمناوەدا ڕێگەی دیکەش هەن کە کۆچبەرانی تازەهاتوو بەرەو بازاڕی کار ڕێنوێنی دەکەن. ئێڤا نووردمارک سەرۆکی کۆسەندیکای کارمەندان (TCO) دەڵێ:

ـ ئەو سەرۆکانەی خۆیشیان پاشخانێکی تری ناسویدییان هەیە کەسانێکی زیاتری سەر بەم گرووپە دێننە ناو کارەوە. ئەویش بە ڕێژەی ٤٣ لەسەد لە چاو ئەو ڕێژە کەمەی کە سەرۆکە سویدییەکان دەیکەن، واتا ٦ لەسەد. ئەمەش ئەو ئەنجامەی لێدەکەوێتەوە کە ژمارەی ئەو سەرۆکانەی دەتوانن خەڵک بۆ هاتنە ناو بازاڕی کار بناسێنن، زێدەتر دەبێت. ئەوەش ڕەمزێکی بچووکی سەرکەوتنە لەمبارەوە.

پارتییەکانی هاوپەیمانی راست و بەر لە هەمووشیانەوە دوو پارتی سەنتەر و لیبرالی گەل لەمێژە لەوە دواون کە دەبێ یاساکانی کار بگۆڕدرێن و بەتایبەت یاسای پارێزەی دامەزران، لاس، تا ئەنجامی باشتری بازاڕی لێبکەوێتەوە و هێزی کاری نوێ بتوانێ بەشێوەیەکی هاسانتر بێنە ناو بازاڕەوە. سەرۆکی ئەم پارتییە، ئاننی لوێف، ماوەیەک لەوەپێش لە بەرنامەیەکی تلەڤزیۆنیدا هەر ئەمەی گوت کە گۆڕینی ئەم یاسایە دەبێتە هۆی ئەوەی گەنجان و کۆچبەرانی تازەهاتوو بۆ سوید، دەرفەتی کارکردنیان بدرێتێ.

گۆڕینی یاسای پارێزەی دامەزران لە لاپەڕەی دێباتی ڕۆژنامەی "سڤێنسکا داگبلادێت"یش دا لەلایەن ئیلڤا یوانسۆن، وەزیری بازاڕی کارەوە هاتپتەگۆڕێ بەڵام ئەو دەڵێ سەرەتا دەبێ لایەنەکانی بازاڕی کار لەسەر بگەنە ڕێککەوتن.

کەچی هەروەک  باسمان کرد هیچ کام لەم سێ کۆسەندیکایە پێیان وا نییە کە یاسای ناودێر بە لاس، دەتوانێ ببێتە لەمپەری ئەوەی کۆچبەرانی تازەهاتوو بتوانن بەخێرایی بێنە ناو بازاڕی کاری سویدەوە.

ئەم بۆچوونەش لەلایەن ئۆلۆف ئۆسلوند، توێژەری ئەنیستیتووتی بازاڕی کار و بەراوردی سیاسەتی خوێندنەوە پشتگیری دەکرێ. ئەو پێیوایە کە زۆر زەحمەتە لەوە بەتەواوی دڵنیا بیت کە یاسای ئێستای کاری سوید ڕێگر بێ لەوەی بیانیان بێنە ناو بازاڕی کارەوە. تەنانەت لەباری ئابوورییەوە ئەوە بە سوودە کە کەسانی بیانیڕەگەز دابمەزرێن.

یەکێ لەو گرفتە گەورانەی بیانیان لە پێوەندیی دۆزینەوەی کاردا هەیانە، نەبوونی تٶڕی پێوەندیی و ناسیاوییە، کە خۆی لەڕاستیدا فاکتۆرێکی گەلێ گرنگە بۆ پەیداکردنی کار. ئینگێلا ئێدلوند جێگری دووەمی یەکێتیی سەراسەریی کرێکارانی سوید، ئێل.ئوو، پێشنیازێکی کۆن دووبارەدەکاتەوە:

ـ من پێموایە کە مرۆڤ دەتوانێ زۆر کاران بکات. ئێمە گەلێ جاران لەلایەن یەکێتییەکەمانەوە ئەمە باسدەکەین کە پێشتر لە دنیادا وا باو بوو کە بازاڕی کاری ناوچەیی و هەرێمی، یا خود کومیتەکانی بازاڕی کار بە شێوەیەکی بەربڵاو ئاگادار بوون لەوەی کە لەم بازاڕی کارەیاندا چ دەقەومێ و تۆڕی پێوەندییەکانیش بە شێوەیەکی ئاسایی هەبوون. ئێمە پێمانوایە کە دەکرێ پلاتفۆرمی هاوبەش لەگەڵ بازاڕی کاری هەرێمی و ناوچەییدا بدۆزینەوە، بەو مەرجەی بمانەوێ!

لەلایەکی دیکەوە ئۆلۆف ئۆسلوند، توێژەری ئەنیستیتووتی بازاڕی کار و بەراوردی سیاسەتی خوێندن دڵنیایە لەوەی کە لە ڕەوتی ناساندنی کەسانی‌تازەهاتوو بۆ سویددا بۆ کار، هەڵاواردنێکی نائاگایانە هەیە. بەتایبەت دەرهەق بەو بیانییانەی ئاستی خوێندەوارییان نزمە. ئەو دەڵێ بەمحاڵەوە سوید بازاڕێکی بەربڵاوی کاری کەممووچەی هەیە کە پێویستیی بە زانیاریی تایبەت و خوێندنی ئاستبەرزیش ناکات و دەتوانێ لەگەڵ ئەم کەسانەش بێتەوە:

ـ من جاروبار پێموایە کە دەبێ ئەو پرسیارە پشتاوەژوو کەینەوە و بڵێین بۆچی وا نییە کە هەموو کەس خاوەنی کاری خۆی بێ، ئەویش بە سەرنجدان بەوەی کە دامەزراندنی ئەم کەسانە خەرجییەکی وا هەڵناگرێ. بۆیە لێرەدا دەبێ شتێک هەبێ کە بەڕێکخراو نەکراوە، یا خود هەرگیز پرسیاری ئەم جۆرە کارانە نەکراوە و سوراغیان نەگیراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".