Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پارتی سەنتەر: وەرگرتنی پەناخوازان دەتوانێت باشتر بێت

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 30 januari 2015 kl 12.22
ئانی لوێف: ئێمە زەخت لەسەر سیاسەتی هاوگەنجی دادەنێین
(6:15 min)
Annie Lööf. Foto: Pontus Lundahl/TT.
Annie Lööf. wêne: Pontus Lundahl/TT.

پارتی سەنتەر پێشنیار دەکات کۆمۆنەکان ئەو پارەیەی بۆ وەرگرتنی پەناخوازان خەرجی دەکەن بەتەواوی پێیان بدرێتەوە. ئەمەش لەباتی ئەو خشتە دیاریکراو کە پارتی سەنتەر دەڵێ کەمە. ئەم پێسنیارە بەشێکە لە ڕاپۆرتی ئەم حیزبە سەبارەت بە هاوگونجی. ئەم ڕاپۆرتەش بەشی هەرە گرینگی ڕۆژانی سیاسەتی کۆمۆن و پارێزگاکانی پارتی سەنتەرە کە لە شاری نۆڕشۆپینگ دەگیڕێت و ئەمڕۆ دەستپێدەکات. لەم پەیوەندیادا سەرۆکی پارتی سەنتەر، ئانی لوێف باس لەوە دەکات کە وەرگرتنی پەناخوازان دەبێ باشتر بێت. 

لوێف دەڵێ وەرگرتنی پەناخوازان لە سوید دەبێ زۆر باشتر بێت. بەشێکی زۆر لە کۆمۆنە بچووکەکان لەم بارەوە ئەرکێکی زۆریان کەوتۆتە سەر شان. لە ڕٶژێکدا ڕێژەیەکی زۆر خەڵک دەتوانن لە کۆمۆنێکی بچووکدا دامەزێرن و دەبێ ئیمکاناتی خوێندن، خانوبەرەی ڕێکوپێک و هاوکاری دیکە بۆ ئەمانە دابین بکرێت. کۆمۆنەکانیش دەیانەوێ ئەمە بکەن بەڵام بەهۆی ئەوەی خەرجەکانیان بەتەواوی لەلایەن حکومەت نادرێتەوە هەست بە نائومێدی دەکەن.

لەکاتێکدا کە پارتی سەنتەر ڕۆژانی سیاسەتی کۆمۆن و پارێزگاکانی خۆی ئەمڕۆ دەستپێدەکات پرسی هاوگونجی بابەتی سەرەکییە. پارتی سەنتەر ڕاپۆرتێک کە بریتییە لە ٢٠ پێشنیار بۆ باشتر بوونی هاوگونجی پێشکەش دەکات. بۆنموونە پارتی سەنتەر پێشنیار دەکات کە کۆمۆنەکان تەواو خەرجەکانیان لەپەیوەندیدا لەگەڵ وەرگرتنی پەناخوازان لەلایەن حکومەت بدرێتەوە.

لەئێستادا کۆمۆنەکان بەپێی خشتەیەکی دیاریکراو پارەیان لەلایەن حکومەتەوە بۆ وەرگرتنی پەناخوازان پێدەدرێت. لەگوێن قسەکانی سەرۆکی پارتی سەنتەر ئانی لوێف ئەم خشتە دیاریکراوە کەمە.

لوێف دەڵێ لەلایەکەوە ئەم خشتە دیاریکراوە لەئێستادا کەمە و لەلایەکی دیکەشەوە هەموو خەرجەکان لەبەرچاو ناگیرێن. ئەمەش دەبێ پێداچوونەوە بەسردا بکرێت. ئەو کاتی ئەم پێشنیارەمان خستە ناو بودجەکەمان دەگەڕیینەوە سەر ئەوەی کە ئەم پارەیە لەکوێوە بێت. بەڵام ئەو پارەی باسی دەکەین بۆ کۆمۆنەکان جیاوازیەکەی یەک میلیارد کڕۆنە، کە خۆیان دەبێ بیدەن.

تاکوو ئێستا سێ لە چووار حیزبی هاوپەیمانی ڕاست، پارتی سەنتەر، پارتی مەسیحییەدیموکراتەکان و پارتی لیبەرالی گەل، پێشنیاری نوێیان سەبارەت بە سیاسەتی هاوگونجی پێشکەش کردووە. تەنها پارتی مودێرات ماوە کە بەسەر ئەم بەشی سیاسەتەکەیاندا دەچنەوە.

پارتی سەنتەر چووار پێشنیاری بۆ هاسانکاری بۆ کۆمۆنەکان پێشکەش کردووە. لە ماوەی پشوی ئەم حەوتوویەدا چاوەڕوانی دەکرێت چەندین پێشنیاری دیکەش پێشکەش بکەن. ئەم چووار پێشنیارە ئەمانەن:

کۆمۆنەکان دەبێ تەواوی خەرجەکانیان لەپەیوەندیدا لەگەڵ وەرگرتنی پەناخوازان بدرێتەوە و سیستەمەی پارەدانەوە دەبێ ڕیفۆرم بکرێت. پێشنیارێکی دیکە ئەوەیە کە دەزگای کۆچ زووتر دەبێ لەگەڵ کۆمۆنەکان هەماهەنگی بکات. هەروەها پارتی سەنتەر پێشنیار دەکات گارانتی خانوبەرەی یەکەم بدرێت تا پەناخوازاب لە بینایی پەناخوازان نەمێننەوە. بۆ ئەم مەبەستەش پێشنیار دەکەن ڕیژەیەکی زێدەتر خانوبەرەی سادە دروستبکرێن. پێشنیاری چووارەمیشیان ئەوەیە کە سیستەمەی وەرگرتنی پەناخوازان ڕیفۆرم بکرێت تا پەناخوازان بەشیوەی یەکسان بەسەر کۆمۆن و پارێزگاکاندا دابەش بکرێن.

پێشتریش پارتی سەنتەر پێشنیاری کردووە کە پەناخوازان هەر لە کامپی پەناخوازانەوە دەرسی زمان یا پراکتیکیان پێبدرێت. ئەمەش بەوەشیوەی کە دەزگای کۆچ سیستەمەی بەستنی قەرارداد بۆ بینینەوەی بینایی پەناخوازان بگۆڕێت.

هاوکات پارتی لیبەرالی گەل چين پێشنیارێکی پێشکەش کردووە کە لە پێشنیارەکانی پارتی سەنتەر توندترن. یەکێک لەم پێشنیارانە گۆڕانی مۆڵەتی مانەوەیە کە لێرەدا پارتی لیبەرالی گەل پێشنیار دەکات مۆڵەتی مانەوەی کاتی زۆرتر بێت و ڕیژەی مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی کەمتر بێت. سەبارەت بە کۆچی کەسوکار پارتی لیبەرالی گەڵ پێشنیاری کردووە کە ئەو کەسانەی دەیانەوێ کەسوکاریان بێنن بۆ سوید دەبێ داوای ئەوەیان لێبکرێت کە بتوانن خەرجی ئەم کەسە بکێشن.

پارتی مەسیحییەدیموکراتەکان لەنۆبەی خۆیاندا چەند پێشنیارێکیان پێشکەش کردووە کە لە پارتی لیبەرالی گەل و پارتی سەنتەر نزیکن. یەکێک لە پێشنیارەکانیان سەبارەت بە مۆڵەتی مانەوە لە پارتی لیبەرالی گەل نزیکە و پێشنیار دەکەن مۆڵەتی مانەوەی کاتیی ببێتە ستاندارد.

پارتی مەسیحییەدیموکراتەکان هەروەها پێشنیاریان کردووە کە دەزگای کۆچ زووتر توانا و لێهاتویی پەناخوازان هەڵسەنگێنێت تا هاسانتر بتوانن هاوکاریان بکڕیت بۆ ناو بازاڕی کار. بۆ نموونە ئەو پەناخوازانەی کە زوو دەردەکەوێت لێهاتوویان هەیە، دەبێ ئیمکاناتیا پێبدرێت لەباتی پەناخواز کەیسەکەیان بگۆڕن بۆ هێزی کاری بیانی.

پارتی لیبەرالی گەل لە یەکێک لە پێشنیارەکانیدا، پێشنیارێکی کۆنی خۆی زیندوو کردەوە کە بەر لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٦ پێسنیاریان کرد کەسانی بیانیی بۆ وەرگرتنی هاووڵاتێتی دەبێ داوای زانینی زمانی سویدیان لەسەر بێت.

بەڵام سەرۆکی پارتی سەنتەر ئانیلوێف باس لەوە دەکات کە سیاسەتی هاوگونجی خاڵی هەرە گرینگە. لەم پەیوەندیەدا لوێف دەڵێ پارتی سەنتەر نایەوێ کۆچکردن سنوردار بکات. ئێمە پشتیوانی لە سیاسەتی کۆچی یاسابەندکراوی ئەمڕۆ دەکەین کە ئێستا لەسوید هەمانە. ئێمە دەمانەوێ هاوگونجی باشتر بکەین تا ئەو کەسانەی بۆ وڵاتەکەمان دێن بە زووترین کات بتوانن خۆیان بگەێننە بازاڕی کار، زمانی سویدی فێربن و خانوبەرەی نوێ دروست بکەین تا بتواننین بە شیوەیەکی کامڵانە بتووانین پەناخوازان وەرگرین.

لوێف هەروەها دەڵی ئێمە دەمانەوێ زەخت لەسەر هاوگونجی دانێن لەباتی ئەوە باسی ڕێژە و ئەندازەی پەناخوازان بکەین. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".