Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

نەبوونی نەخۆشەوان قەیران بۆ نەخۆشخانەکان دێنێتە ئاراوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 2 februari 2015 kl 11.14
"لە ڕاڕەوەکاندا جێگە بۆ نەخۆشەکان دابین دەکەن"
(6:10 min)
sjukvård

لەسەری ساڵی نوێی ئەمساڵەوە هەتاوەکو ئێستا هەشت نەخۆشخانە زەنگی ئاگاداریان ڕاگەیاندەووە کە تەنها ئەم زەنگە لەکاتە قەیراناویەکاندا لێدەدرێت. 

قەیرانی ئابووری یەکێکە لەو هۆکارەکانەی کە دەبێتە هۆی ئەوەی ڕێژەی نەخۆشەوان یان پەرستیار لە نەخۆشخانەکان کەم ببێتەوە. سەندیکای نەخۆشەوانان (Vårdförbundet) پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە ئیدی دەبێت سیاسەتمەداران هەڵوێست وەرگرن بەتایبەت لە ڕوانگەی مووچەوە. ئەمڕۆ ئەگەر لە تێکڕای مووچەی نەخۆشەوانان بڕوانرێت ئەوا ڕوونە کە لە مانگێکدا لە ڕوانگەی رێژی مامناوەندەوە نزیکەی ١٠٠٠٠ کرۆنیان بۆ دەمێنێتەوە . ئەمەش بەبۆچوونی ئەو سەندیکایە جێگەی نیگەرانەیە.

بەپێی ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێت ئەمڕۆ لە سەرانسەری سویدا ٩٠٠ جێگەی تایبەت بە نەخۆشان لە نەخۆشخانەکاندا لابراون. ئەم جێگەیانە تایبەت بووە بەو نەخۆشانەی کە بۆ ماوەیەکی درێژ خایان هەتاوەکو چارەسەری تەواو وەردەگرت دابین کرابوو. لابردنی ئەمجێگانە لە هەر ٦٨ نەخۆشخانە گەورەکانی سویدا کە بەشی فریاکەوتنیش لە خۆدەگرن ئەنجامدراوە.

نینا فۆلبێک – سڤێنسۆن بەرپرسی نەخۆشەوانەنە لە نەخۆشخانە یەمتلاند و ئاماژە بەدەرئەنجامی ئەو قەیرانە دەکات.

 -  نینا فۆلبێک – سڤێنسۆن دەڵێت. ئێمە لە قەیرانێکی ئابووری گەورەداین کە بێگوونمان کاریگەری لەسەر کەمبوونی رێژەی نەخۆشەوانیش هەیە. هەروەها هەمووکارمەندانمان هەست بەوە دەکەن کە فشارێکی گەورەی کاریان لەسەرە. 

جێگەی ئاماژەیە ئەو نەخۆشخانانە ڕایانگەیاندووە کە نزیکەی ٢٠٠٠ نەخۆشەوانیان پێویستە. لەبەر نەبوونی ڕێژەی تەواوی پارستیار یان نەخۆشەوان لە نەخۆشخانەکاندا و نەبوونی ئەو پرستیارانەی کە لەبوارە تایبەتمەندەکاندا کار دەکەن نەخۆشخانەکان ناچاربوون چەندین بەشیش دابخەن. ئەمەش بووە بەهۆی ئەوەی کە بەشەکانی دیکە بەتەواوی پڕ ببن لە نەخۆش و جێگەی خاڵی یان بەتاڵ نەمێنێتەوە کە نەخۆشی دیکە بتوانێت لێی سوودمەند ببێت.

 لەسەری ساڵی نوێی ئەمساڵەوە هەتاوەکو ئێستا لە سویدا هەشت نەخۆشخانە زەنگی ئاگاداریان ڕاگەیاندەووە، کە تەنها ئەم زەنگە لەکاتە قەیراناویەکاندا لێدەدرێت. ئەو ناخۆشخانانە فشارێکی گەورەی کاریان لەسەر دروست بووە و کەوتوونەتە دۆخێکەوە کە کاتی دیاریکراو بۆ چارەسەریکردنی نەخۆشەکان هەڵبووەشێننەوەو  ئەو نەخۆشانەش کە لە حاڵەتی مەترسیدا بوون ڕەوانەی بەشەکانی دیکەی فریاکەوتنیان لە نەخۆشخانەکانی دیکەی ئەم وڵاتە کردووە. هەر بۆ نمونە نەخۆشخانەی گەورەی سکۆنێ بەراورد بە نەخۆشخانەکانی دیکەی چەندین جار کەوتوونەتەە حاڵەتی ئامادەباشیەوە. بۆ نمونە تەختی نەخۆش لە نێو ڕاڕەوی نەخۆشخانەکەدا بۆ نەخۆشان دانراوە و نەخۆشەکان لەزۆربەی حاڵەتدا لەسەر تەختەکان لە ڕارەوەکاندا کاتیان بەسەر بووە بۆ ئەوەی چارەسەر وەرگرن. ئەمە هەرچەندە دەزگای ژینگە کار (Arbetsmiljöverket) چەندین جار هەوڵی بەکار هێنانی زەختی کردووە بۆ ئەوەی ئەو نەخۆشخانە ئەو کەمووکرتیانەی چارسەر بکات.

تەنها هەر ئەم نەخۆشخانە نەبووە کە کەوتۆتە ئەو دۆخەوە. بەڵکو نەخۆشخانەی سوێدەر لە شاری ستۆکهۆڵم ماوەیەک بەرلە ئێستا کەوتە ژێر هەمان فشاروە کە بەڕێژەی پێویست نەخۆشەوان و جێگەی نەوەبووە بۆ نەخۆشان وە زەنگی ئاگارادری لەوێش لێدرا. لەبەر ئەوەی هەموو کارمەندان بکەونە حاڵەتی ئەماددەیەوە، و  لەسەر پێی ئاماددەبن. لەو ڕوانگەیەوە دڵنیاییەوە  نەخۆشەکان دەکەونە ژێر مەترسیەوە.

تەلەفیزیۆنی سوید ڕاپرسیەکی ئەمجامداوە کە نەخۆشەوانان بۆ ماوەی سێ ساڵ توانیوانە بەشدار ببن وەڵامی ئەو پرسیارانە کە لە ڕاپرسیەکەدا هاتووە بدەنەو، بۆ نمونە ڕاپۆرت ناردن لەسەر ئەو نەخۆشانەی کە بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەکاندا دەمێننەوە،هەروەها لەو ماوەدا زیانی جەستەییان پێدەگەیەندرێت. چەند لە نەخۆشەوانان راپۆرتێان ناردووە؟

لەو ڕاپرسییەدا ئاشکرا بووە کە لەهەموو نەخۆشخانەکانی سویدا چاوپۆشیان لە ناردنی ڕاپۆرت کراوە. ئەمە ئەوە دەگەیەنێت کە لەکاتێکدا نەخۆشێک زیانی جەستەی پێکەوتووە لایەنی بەرپرس لێی ئاگادار نەکراوەتەوە. یەکێک لە هۆکارەکان دەگەڕێتەوە بۆ فشاری کار لە سەریان و نەبوونی کات بۆ ڕاپۆرناردن. لەم ڕوانگەشەوە نەخۆشخانەی یەمتلاند بەراورد بەنەخۆشخانەکانی دیکەی سوید زۆر کەم تەرخەمن. 

 نینا فۆلبێک – سڤێنسۆن بەرپرسی نەخۆشەوانەنە لە نەخۆشخانەیە و بۆ تەلەفزیۆنی سویدیی ڕوونکردۆتەوە کە ئەو پێیوایە ئەو ڕاپۆرتانە نێردراون.

 -   نینا فۆلبێک – سڤێنسۆن دەڵێت. من پێموایە کە ئێمە ڕاپۆرت، ئەوەی کە پێیدەوترێت لێکس ماریا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی و کۆمەڵایەتی نەخۆشەوانی (Socialstyrelsen) مان ناردووە ، بەڵام ئەوە لەبیر نەکەین کە ئێمە ئەوە دەبێنین ئێستا ڕێژەی ئەو ڕاپۆرتانە کەمی کردووە. لەبەر ئەوە ئێمە ئەم گفتووگۆانە لەگەڵ ئەو بەڕێوەبەرایەتیەدا دێننیە گۆڕی.

 لە کاتی پێداچوونەوەی ئەو راپۆرتانەی کە نێردراون ئەوا تەلەفیزیۆنی سوید ئاشکرای کردووە، دوو لەو ڕاپۆرتانە باس لە دوو حاڵەتی مەترسیدار دەکات کە ڕوویداوە وبۆ بەشی پشکنینی چاودێری و پەرستیاری نێردراوە. واتە بۆ (Inspektionen för Vård och Omsorg).

گونەر ڕامستێت لە نەخۆشخانەی ڤیسبی بەڕێوەبەری پزیشکانە. ڕامستێد ئاماژە بە چۆنیەتی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە حاڵەتانە دەکات.

 -   گونەر ڕامستێت دەڵێت. هەر حاڵەتێکی سامناک یان ترسناک لە هاوشێوەی ئەوەی کە باسی دەکەن ڕووبدات، بەزووی و بەجدیی لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەنجام دەدرێت. پاش لیکۆڵینەوەو دەرکەوتنی دەرئەنجام، ئەو چارەسەرانەی کە پێویستە بێنە ئاراوە جێبەجێ دەکرێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".