Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یاسای کڕینی سێکس دۆخی لەشفرۆشانی باشتر نەکرد

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 2 februari 2015 kl 17.21
ئەم یاسایە بۆتە هۆی ئاکاری خراپ بەرامبەر بە لەشفرۆشان
(6:27 min)
Kvinna säljer sex på gatan. Foto:
wêne: Tomas Oneborg/TT

یاسای کڕینی سێکس کە ساڵێ ١٩٩٩ هاتە ئارا لە ڕاپۆرتێکی نوێدا کە فیدراسیۆنی ئاگاداریکردنەوە سێکس "ئێر ئێف ئێس ئو" داوای کردووە، ڕەخنەی لێدەگیرێت. ئەو یاسای کە ساڵێ ١٩٩٩ هاتە ئارا کڕینی سێکسی بەتاوانناساند بەڵام فرۆشتنی سێکسی بەتاوان نەناسی. مەبەستی ئەم یاسایە هاوکاریکردنی ئەو کەسانە بوو کە سێکس دەفرۆشن. بەڵام بەپێچەوانەی ئەم مەبەستە، یاسای ساڵی ١٩٩٩ بۆتە هۆی خراپتربوونی دۆخی لەشفرۆشان.  ئەو ڕاپۆرتەی کە فیدراسیۆنی ئاگاداریکردنەوەی سێکس لە زانکۆی مالموێ داوای کردووە، نیشاندەدات ئەم یاسایە بۆتە هۆی ئەوەی کە کەسانی لەشفرۆش لەدوای هاتنەئارای ئەم یاسایە هەست بە نائارامی دەکەن. لە وتووێژێکدا لە بەرنامەی "پێ ئێت مۆڕگۆنی" ڕادیۆی سوید، سەرۆکی فیدراسیۆنی ئاگاداریکردنەوەی سێکس، کریستینا یونگروس باسی کارتێکردنەکانی ئەم یاسایەی کرد.

یونگروس دەڵێ ئێمە داوامان لە لێکۆلەرێکی سەربەخۆ لە زانکۆی مالموێ بەسەر کارتێکردنەکانی ئاسای کڕینی سێکسدا بچێتەوە. ئایە چەندە زانیارییمان لەمبارەوە هەیە. ئەنجامەکانی پێداچوونەوەی ئەم لێکۆلەرە ئەوەیە کە، ئەو کارتێکردنانەی کە ئێمە باوەڕدەکەن ئەم یاسایە هەیبووە هیچ بنەمایەکمان بۆ نییە. بەڵگەکان لەم بووارەدا، بۆ نموونە ئەوەی کە لە ڕاپۆرتی حکومەتدا دەگوترێت، لاوازن.

یونگروس هەروەها دەڵێ هاوکات ئەم یاسایە چەند کارتێکردنی خراپی هەبووە کە کەم کەس باسی دەکەن.

ساڵی ١٩٩٩ یاسای کڕینی سێکس بەمەبەستی بەتاوانناسینی کڕینی سێکس هاتە ئارا. مەبەستی سەرەکی ئەم یاسایە هاوکاریکردنی کەسانی لەشفرۆش بوو. لەگوێن ئەو ڕاپۆرتەی کە فیدراسیۆنی ئاگاداریکردنەوەی سێکس داوای کردووە و ئێستا بڵاوبۆتەوە، لەباتی هاوکاریکردن ئەم یاسایە کارتێکردنی خراپی بۆ کەسانی لەشفرۆش هەبووە. کریستینا یونگروس لە بەرنامەی "پێ ئێت مۆرگۆنی" ڕادیۆی سوید ئاماژەی بە کارتێکردنە خراپەکانی کرد.

یونگروس دەڵێ یەکێک لە مەبەستەکانی ئەم یاسایە ئەوە بوو کە ئاکاری خراپ بەرامبەر بەو کەسانەی کە سێکس دەکڕن زێدەتر بێت. هەر بۆیەش کڕینی سێکش بەتاوان ناسێندرا. دەتوانین بڵێین کە ئەم یاسایە بەم مەبەستە گەیشتووە. بەڵام هاوکات ئاکاری خراپ بەرامبەر بەو کەسانەی کە سێکس دەفرۆشن زێدەتر بووە. ئەمەش کارتێکردنێکە کە ئێمە نامانەوێ بیبینین. کەواتە کارتێکردنی ئەم یاسایە بۆ کەسانی لەشفرۆش ئەوەیە کە وەکوو کەسانی جودا لە کۆمەڵگا دەبینرێن و بەپەراوێز دەخرێن و تووشی هەڵاواردن دەبن.

لەماوەی دوای هاتنە ئارای یاسای کڕینی سێکس لە ساڵی ١٩٩٩دا ڕیژەی ئەو کەسانەی کە دەڵێن سێکس دەکڕن کەمتر بووە. لەم بارەوە کریستینا یونگروس ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم ڕیژەیە کەمبۆتەوە چوونکە بەهۆی بەتاوانناسینی کڕینی سێکس ڕیژەیەکی کەمتر لە لێپرسینەوەکاندا ڕاستی دەڵێن.

یونگروس دەڵێ ئەمەش لە ڕاپۆرتی ئێمەدا ڕەخنەی لێدەگیرێت. چوونکە ئەگەر چاو لەم ئامارانە بکەین، یاسای کڕینی سێکس بۆتە هاندانێک تا ئەو کەسانەی کە سێکس دەکڕن ڕاستی نەڵین. چوونکە لەڕیگای یاساوە بە تاوان دەبیندرێت. کەواتە دەبێ ڕەخنەگرانە بڕوانینە ئەم ئامارانە چوونکە مەترسی ئەوە هەیە کە دوای هاتنە ئارای ئەم یاسایە خەڵک راستی ناڵێت.

یونگروس ئاماژە بە بەربڵاوبوونەوەی تێکنۆلۆژیا دەکات و لەم پەیوەندیەدا دەڵێ ئەم یاسایە هاوکات لەگەڵ پەرەپێدان و بەربڵاوبوونەوەی ئینتەرنێت هاتە ئارا. بۆیە فڕۆشتنی سێکس لە شەقامەکانەوە گوازراوەتەوە بۆ شوێنی نادیار.

ئەم ڕاپۆرتە کە لەسەر داوای فیدراسیۆنی ئاگادریکردنەوەی سێکس پێشکەش کراوە، ئاماژە بەوە دەکات کە کارتێکردنی ئەم یاسایە بۆ لەشفرۆشان خراپ بووە. ئەوەی کە ئەم کەسانە دووچاربوون و بەهۆی ئەم یاسایە ئەوەندەی دیکە دووچاربوو بوونە. ڕاپۆرتەکە نیشاندەدات کە، هاوکەت لەگەڵ کارتێکردنی باش – واتە ئاکاری خراپ بەرامبەر بەو کەسانەی کە سێکس دەکڕن – ئەم یاسایە کارتێکردنی خراپیشی هەیە. جیا لەەوەی کە بۆتە هۆی ئاکاری خراپ بەرامبەر بەو کەسانەی کە سێکس دەفرۆشن، ڕاپۆرتی "ئێر ئف ئێس ئو" نیشان دەدات کە ئەم یاسایە لەشفرۆشان ناچار دەکات لە هوڵومەرجی نادیار و مەترسیدار خۆیان ببیننەوە. لێرەدا ئەم ڕاپۆرتە ئاماژە بەوە دەکات کە لەشفرۆشان، بەهۆی بەتاوانناسینی کڕینی سێکس، نازانن سێکس بەکێ دەفرۆشن.

لەئێستادا بەرپرسی فیدراسیۆنی ئاگاداریکردنەوەی سێکس کریستینا یونگروس نالێت کە دەیانەوی ئەم یاسایە لابردرێت. بەڵام ئاماژە بەوە دەکات کە لە سەرەتای هاتنەئارای ئەم یاسایە ڕەخنەگر بوونە.

یونگروس دەڵی ئێمە دەمانویست ڕاپۆرتێکی نوێ پێشکەش بکەین تا بزانین سەبارەت بە کارتێکردنەکانی ئەم یاسایە چێ زانیارییەکمان هەیە، چوونکە لە ڕاپۆرتی حکومەت ڕازی نەبووین. لە مانی یونی لە کۆنگرەی خۆماندا باس لەسەر ئەمە دەکەین و لەوێ بڕیار لەسەر هەڵوێستی ئێمە بەرامبەر بەم یاسایە دەدەین. ئێمە هەر لەسەرەتاوە بەرامبەر بەم یاسایە ڕەخنەگر بووینە.

ڕای گشتی ئەوەیە کە فیدراسیۆنی ئاگاداریکردنەوەی سێکس پشتیوانی لە یاسای کڕینی سێکس دەکات و بەتاوانناسینی کڕینی سێکسیان پێباشە. لەم پەیوەندییەدا کریستینا یونگ دەڵێ ئەمە ڕایەکی زۆر بەربلاوە. بەڵام ئێمە لەڕوانگەی کەسانی لەشفرۆش دەڕوانینە ئەم یاسایە و دەبێ هەموو لایەنەکانی ئەم یاسایە ببینین.

بۆ چارەسەرکردنی دۆخی دووچاربووی لەشفرۆشان یونگروس دەڵێ دەبێ ئیمکاناتی کۆمەڵایەتیمان هەبێت کە ڕووی لە کەسانی لەشفرۆشە و کە بەتاوانباریان نازانێت. دەبێ بووێرن بە دەزگاکانی حکومەتی بڵێن کە سێکس دەفرۆشن. چوونکە نکاتێک کە تووشی دەستدرێژی جنسی دەبن ناوێرن شکایەت بکەن، بەهۆی ئەوەی کە نایانەوێ چاوەدێری بکرێن. ناوێرن لەماڵەوە سێکس بفرۆشن و ناچار دەبن لە شوێنی مەترسیدار سێکس بفرۆشن. دەبێ ئەمە هەڵسەنگێنین و بەسەر یاسادا بچینەوە. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".