Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پێداچوونەوە بەسەر پێڕەوی کاری دەستپێکی نوێدا دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 3 februari 2015 kl 12.40
حکومەت دەیەوێ شەرتەکان بۆ خاوەنکاران کە کۆمەکی دەوڵەتی وەردەگرن توندتر بکات
(5:22 min)
Arbetsmarknadsminister Ylva Johansson. Foto: Ronnie Ritterland / Sveriges Radio
Arbetsmarknadsminister Ylva Johansson. wêne: Ronnie Ritterland / Sveriges Radio

حکومەت دەیەوێ یاساگەلی کاری دەستپێکی نوێ – ئەوەی پێیدەگوترێت "nystartsjobb" – بگۆڕێت. لەگوێن وەزیری بازاڕی کار، ئیلڤا یوهانسۆن، سەر بە پارتی سۆسیالدومکرات، دەیانەوێ شەرتەکان بۆ ئەو کەسانەی کە بە کۆمەکی دەوڵەتیی کاریان وەرگرتووە بگۆڕدرێت تا لە ئاستی ڕیککەوتننامەی مووچەی گشتی بێت. 

زانیاریی زێدەتر بەم زووانە...

یوهانسۆن دەڵێ دەمانەوێ چارەسەری خاوەنکارانی ناجیددی بکەین کە سوئیستفادە لە کاری دەستپێکی نوێ دەکەن. من کاری دەستپێکی نوێ وەکوو وەسیلەیەک بۆ هاوکاریکردنی خەڵک بۆ ناو بازاڕی کار پێ باشە. بەڵام گرینگە کە ئەم ئیمکاناتە بۆ مەبەستی تێکدانی بەربەرەکانێ بەکارنەهێندرێت.

نزیکەی ٤٦ هەزار کەس کاری دەستپێکی نوێیان هەیە. کاری دەستپێکی نوێ ئەو کارانەن کە بە کۆمەکی دەوڵەتیی بەڕیوەدەچن. خاوەنکاران لەلایەن دەوڵەتی سوید کۆمەکی ئابووریان پێدەدرێت تا کار بە کەسێک کە بۆ ماوەیەکی زۆرە  بێکار بووە یا کەسێک کە تازە مۆڵەتی مانەوەی پێدراوە بدەن. زۆربەی جارەکان دەزگای کاردۆزی ٢ لە سێ بەشی مووچەی  ئەم کەسانە دەدەن کە کاری دەستپێکی نوێیان وەرگرتووە و خاوەنکاران ١ لە سێ بەشی دەدەن.

بەڵام وەزیری بازاڕی کار، ئیلڤا یوهانسۆن لێرەدا کێشە لە بەکارهێنانی کاری دەستپیکی نوێ دەبینێت. بۆیە دەیەوێ یاساگەلی ئەم ئیمکاناتە و شەرتەکانی خاوەنکاران توندتر بکات.

لەم پەیوەندییەدا یوهانسۆن ئاماژە بە ڕۆڵی سەندیکاکان دەکات.

یوهانسۆن دەڵێ لێرەدا دەستەڵاتی زێدەتر دەبێ بە سەندیکاکان بدرێت تا ئەوان بڕیار لەسەر ئەوە بدەن کە ئایە ئەم خاوەنکارانە جیددین و بەپێی یاسا و پێڕەو و بیمەی پەیوەندیدار دەجوڵێنەوە یان نا.

بەڵام کارناسی ئابووری بازاڕی کار لەلایەن ڕیکخراوی خاوەنکارانی شیرکەتەکانی خزمەتگوزاری – ناسراو بە ئالمێگا – لی یانسۆن بەو شیوەی کە حکومەت دەیەوێ گۆڕانکاری بەسەر یاسەگەلی کاری دەستپێکی نوێدا بهێنێت پێی باش نییە.

یانسۆن دەڵێ بەرای من ئەمە فکرێکی خراپە. بێگومان دەبێ یاساگەلی ئەم بەشە وەهابێت کە سوئیستفادەی لێنەکرێت، بەڵام بەم شیوەیە دەبێتە هۆی کارتێکردنی خراپ. لەلایەکەوە کاری دەستپێکی نوێ ئاڵۆزتر دەبێت و ئەمەش بۆخۆی کێشەیەکە چوونکە  شیوەدانانی ئێستا بەهاسانی وەردەگیرێی و بەکاردەهێندرێت و ئەمەش بۆتە مایەیی ئەوەی کە خاوەنکاران بەخۆشحاڵیەوە بەکاری دەهێنن.

یانسۆن هەروەها دەڵی لە لایەکیدیکەشەوە سنووری مووچەی کاری دەستپێکی نوێ بۆ ئەو کەسانەی کە کاری پێشکەوتوویان هەبووە کارتێکردنی خراپی هەیە.

لە پایزی ساڵی ڕابردوو، سنووری مووچەی کاری دەستپێکی نوێ بوو بە ٢٢ هەزار کڕۆن. ئەمەش وەکوو بەشیک لە بودجەی پایز کە پەرلەمانی سوید پەسەندی کرد. ئەمەش مانای ئەوەیە کە کۆمەکی دەوڵەتی بۆ کارتی دەستپێکی نوێ نابێ بۆ ئەو کارانە بچێت کە مووچەیان لەسەرەوەی ٢٢ هەزار کڕۆنە. پێشتر هیچ سنوورێک نەبوو.

لەم پەیوەندییەدا لی یانسۆن دەڵێ سنووردانان بۆ مووچەی کارتی دەستپێکی نوێ دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو کەسانەی ناتوانن خۆیان بگێننە ئەو کارانەی کە لەوانەیە خوێندەواری زانکۆیی پێویستبێت یا ئەو کەسانەی کە وەکوو بەڕێوەبەر کاریان کردووە ناتوانن بگەنە ئەم ئاستە. بۆیە سنووری مووچە دەبێتە هۆی وەستاندنی کاریاری ئەم کەسانە، کە بۆ ماوەیکەی زۆرە لە بازاڕی کار دووربوونە.

بەڵام سەبارەت بە سنووری مووچەی کاری دەستپێکی نوێ وەزیری بازاڕی کار ئیلڤا یوهانسۆن لەگەڵ لی یانسۆن هاوفکر نییە.

یوهانسۆن دەڵێ ماقوڵ نییە کۆمەکی ئابووری دەوڵەتی بۆ مووچەی ئاستی ٥٠ هەزاری بدرێت.  

هەر لەئێستادا دەبەزاندنی ئەندازەی مووچەی قبوڵکراو هاتۆتە خوار و سنووری ميووچەی کاری دەستپێکی نوێ مانگانە ٢٢ هەزار کڕۆنە، کە دەوڵەت ٢ سێیەی دەدات و یەک سێییەی دەکەویتە سەر خاوەنکاران.  ئیلزا یەهانسۆن هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە لە ئیستادا

هەرچەند کە لی یانسۆن پێی باشە کە سەرتی بیمە هەبێت و خاوەنکاران بەپێی یاساگەلی دیاریکراو بجوڵێنەوە باس لەوە دەکات کە نابێ شەرتەکان ئەوەندە توندبن کە خاوەنکاران و کارمەندی باشیش بگرێتەوە و ڕیگایان لێبگرێت. یلی یانسۆن سەبارەت بەم گۆڕانکاری دەڵێ لەسەر ئەو باوەڕەم کە سیاسەتوانان و حکومەت نابێ ئەوەندا جەخت لەسەر کۆمەکی دەوڵەتی دابنێن. بەڵکوو دەبێ کار بۆ گۆڕانکاری ساختاری بازاڕی کار بکەن. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".