Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

متمانەی هاوڵاتیان بەرامبەر سیاسەتی بەرگری مۆدێراتەکان کەم دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 3 februari 2015 kl 14.16
Fredagen den 17 oktober 2014 offentliggjorde Försvarsmakten att en insats mot misstänkt främmande undervattensverksamhet satts i gång i Stockholms skärgård. Foto: Pontus Lundahl / TT.
Foto: Pontus Lundahl / TT

پارتی مۆدێرات کە پێشتر لە پرسەکانی سیاسەتی بەرگریدا بەڵادەست بوو، ئێستا خەریکە ئەو دەسەڵاتە لەدەستدەدات و پارتی سۆسیال دیموکرات بەسەر ئەو پرسەدا زاڵ ببێت. 

لە ڕاپرسیەکی نوێدا لە سەر ئەرکی ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەرو ناوەندی ڕاپرسی ئیپسۆس ئانجامی داوە و ئەم گۆڕانکاریە ئاشکرا بووە. هەروەها ئەم ڕاپرسیە لەسەر بیروبۆچۆنی هاوڵاتیان لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی سیاسەتی بەرگری و متانەی هاوڵاتیان لە ڕوانگەوە لە مانگی یەکی ئەمساڵدا ئەنجامدراوە.

  لەم ڕاپرسیەدا دەرکەوتووە کەلە % ٢١ هاوڵاتیان ئەمڕۆ سیاسەتی بەرگری پارتی مۆدێران پێ باشە و لەم ڕووەوە ئەم پارتە لە % ٢ ئەو پشتگیریە یان متمانی کە پێشتر هەیبووە لەدەستیداوە.

لەبەرمبەردا پارتی سۆسیال دیموکرات  بەکۆی لە % ٥ پشتگیر  هاوڵاتیان بۆ سیاسەتی بەرگریان زیاد دەکات و لە ئێستادا ڕێژەی پشگیرکردن لە سیاسەتی بەرگرییان ئەم پارتە لە % ٢٠ دایە.

ئەوەی لەم ڕاپرسیەدا دەرکەوت و جێگەی باسە،  هاوڵاتیان متمانەیان بەسیاسەتی ژینگە پارتی ژینگە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەم دەکات.

ئەو  ڕێژەیەش لە % ١٢یە. واتە ئەمڕۆ تەنها لە % ٤٤ هاوڵاتیان متمانەیان بەسیاستی ژینگەی ئەو پارتە هەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".