Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

"نەفرەت بەرامبەر سەرپۆش"

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 3 februari 2015 kl 14.31
Islamic center i Malmö.
Foto: Anna Bubenko

لەئەمڕۆ لە ڕۆژنامەی ئێکسپرێسندا زنجیرە بابەتێک لە ژێر ناوی "نەفرەت بەرامبەر سەرپۆش" بە سویدی"hatet mot slöjan" بڵاو دەکرێتەوە. 

ئەو زنجیرە بابەتە لە پێنج بەش پێکدێت کە لەسەر ژیانی ڕۆژانەی پێنج ژنی سویدی موسوڵمانە لەسویدا کە ڕۆژانە بە هۆی ئەوەی سەرپۆشیان بەسەرەوەیە ڕووبەڕووی چی تاوانێک دەبنەوە. هەروەها لە ڕوانگەی ئەو بەسەرهاتەنەوە ئاماژە  بەتاوانی نەفرەت بەرامبەر بۆ نمونە موسوڵمانان لەسویدا کراوە کە لەم ساڵانەی دویایدا زۆر زیادی کردووە.

یەکەم بەرنامەی ئەم بابەتە بە کچە خوێندکاری تەمەن ٢٠ ساڵ ڕامڵە عەبدوڵاهی دەستپێ دەکات.  ڕامڵە عەبدوڵاهی دانیشتووی شاری یەتۆبۆرییەو دەگێڕێتەوە کە بەهۆی ئەوەی سەرپۆشی بەسەروەیە چەندین جار ڕووبەڕووی بۆ نمونە سوکایەتی، تف لێکردن و وشەی ناشرین بووەتەوە. بەس تانها هۆکارەکە سەر پۆش بووە.

ئەم زنجیرە بەسەر هاتە هەتاوکو ٧ یی ئەم مانگە  بەردەوام دەبێت و هاوڵاتیان لە ڕێگەی هاشتاگی (hatetmotslöjan#) دەتوانن بەشداری گفتوگۆ و  بۆچونەکان بێت. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".