Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پارتی لیبەرالی گەل دەیەوێ سنوور بۆ وەرگرتنی پەناخواز دانێت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 4 februari 2015 kl 13.40
"وەڵامێکمان نییە، بەڵام دەمانەوێ باسی ئەم پرسە بکرێت"
(5:33 min)
Migrationsverket i Malmö. Foto: Drago Prvulovic/TT
Migrationsverket i Malmö. wêne: Drago Prvulovic/TT

ئەمڕۆ چوار سیاسەتوانی سەر بە پارتی لیبەرالی گەل لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر دەنووسن کە سنوورێک بۆ ڕیژەی وەرگرتنی پەناخوازان دەبندریت. ئەم چوار سیاسەتوانە لەم وتارەدا دەنووسن "کۆمەڵگا نیەتی پاکە، بەڵام وەسیل و ئیمکاناتی بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ دۆخی ئێستا نییە". هەروەها دەنووسن کە هەموو لایەنەکانی سیاسی دەبێ لەسەر چۆنیەتی دانانی سنوورێک ڕیککەون. بەڵام ئەم پێشنیارە لەلایەن سیاسەتوانانی ناو ڕیزەکانی پارتی لیبەرالی گەل ڕەخنەی لەدوا بووە. یەکێک لە نووسەرانی ئەم وتارە، ستاففان وێرمێ، ئەندامی کۆمیتەی گشتی پارتی لیبەرالی گەل، لە بەرنامەی "پێ ئێت مۆڕگۆنی" ڕادیۆی سوید لەگەڵ ئەندامی شارەوانی شاری ئوپسالا، ئەویش سەر بە پارتی لیبەرالی گەل، محەممەد حەسەن سەبارەت بەم پێسنیارە لە لێدونێکدا بەشداریان کرد. 

 

زانیاریی زێدەتر بەم زووانە...

لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر چوار سیاسەتوانی سەر بە پارتی لیبەرالی گەل پێسنیارێک بۆ هەڵویست بەرامبەر بە ڕیژەی وەرگرتنی پەناخوازان پێشکەش دەکەن. لە سەرەتای ئەم وتارە ئەم چوار سیاسەتوانە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەر ڕێژەی دانیشتووانی سوید ڕەچاو بکەین، هیچ وڵاتێک ڕیژەی وەرگرتنی پەناخوازانی ناگاتە سوید. وەکوو نموونەیەکە باسی ڕیژەی پەناخوازانی سوید و ئەڵمان دەکەن، کە لە ساڵی ٢٠١٣دا لە یەک ئاست بووە. ئەمەش سەرەڕای ئەوە کە ئەڵمان ڕیژەی دانیشتووانی لە سوید زێدەترە. پێکەوە سوید و ئەڵمان زیاتر لە نیوەی پەناخوازانی ئەوروپان وەرگرتووە.

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکەن کە بەشیکی کەم لە ٢٩٠ کۆمۆنەکانی سوید ڕیژەیەکی زۆر پەناخواز وەردەگرن. ئەمەش، لەگوێن نووسەرانی ئەم وتارە، فشارێکی زۆر دێنێتە سەر مامۆستایان، کارمەندانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی، دەزگای کاردۆزی و چەند بەشی تر لەو کۆمۆنانەی کە ڕیژەیەکی زۆر پەناخواز وەردەگرن. لەم وتارەدا هەروەها دەنووسن کە لەکاتێکدا کە سیاسەتئ خانوبەرە و هاوگونجی بەپێی پێویست نەبێت وەرگرتنی پەناخوازان نامرۆڤیانە دەبێت.

لەم پەیوەندیەدا ستاففان ڤێرمێ باس لەوە دەکات کە دەبێ کۆمەڵگای سوید بتوانێت ئەوانەی وەردەگرێت پییانڕابگات.

ڤێرمێ دەڵێ ئێمە کۆمەڵگایەک دەبینین کە نیەتی پاکە و هاوکات دەبینین کە ڕیژەی پەنابەران لە دونیا هیچ کاتێک وەکوو ئیستا زۆر نەبووە. بەڵام کۆمەڵگایەکیش دابینین کە وەسیلەی بۆ وەرگرتنی ڕێژەیەکی زۆر پەناخواز نییە. لە هەڵ:ومەرجێکی وەهادا دەبێ ئەم پرسیارە بکەین کە ئایە چۆن دەتوانین ڕووبەڕووی دۆخێکی وەها ببینەوە، تا بتووانین جێگا بۆ ئەو کەسانەی کە پەنا بۆ ئێرە دێنن بکەینەوە. تاکوو ئێستا هیچ کەس وەڵامی ئەم پرسیارانەی نەداوەتەوە.

ڤێرمێ هەروەها دەڵێ چۆن ڕووبەڕووی دۆخێک ببینەوە بەو شێوەی کە دەزگای کۆچ پێشبینی دەکات، کە لە ماوەی ٥ ساڵی داهاتوودا نزیکەی ٤٠٠ هەزار کەس پەنا بۆ سوید دێنێت و ئەگەر ڕیژەی کەسوکاری ئەوانەشی لەگەڵ حیساب کەین چەند سەدهەزارێکی دیکەشی دێتە سەر.

بەڵام ستاففان ڤێرێ باس لەوە ناکات کە ئایە چۆن دەیانەوێ سنوورێک بۆ ڕێژەی پەناخوازی دانێن. تەنانەت ئاماژە بەوەش دەکات کە وەڵامێکی نییە، بەڵکوو داوای باسێکی بەربڵاو لەسەر ئەم پرسە دەکات.

ڤێرمی دەڵێ ئەمە کێشەکەیە. چۆن ئەمە لە حەمەلدا دەکریت. ئێمە وەڵامێکمان بۆ ئەمە نییە. هەر بۆیەش دەمانەووێ حیزبەکانی لەگەڵ یەکتر باس لەسەر ئەمە بکەن. دەبی لەگەڵ وڵاتانی دیکە ئەوروپا باس بکەین و هاوکات بەرپرسایەتی خۆمان لەمبارەدا وەئەستۆ بگرین تا سیاسەتی کۆچ تاکوو بکرێت مرۆڤیانە بێت.

هەرچەند کە ستاففان ڤێرمی وەڵامێکی ڕاست ناداتەوە، ئاماژە بەوە دەکات کە سوید تەنها وڵاتێکە کە فەروری مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی بە پەناخوازانی سوریا دەدات. لەم پەیوەندیەشدا دەڵێ دەبێ بەدوای ئەمەدا بچین کە ئایە چ کارتێکردنێکی بۆ سوید دەبێت.

بەلام هەر لەناو حیزبەکەی خۆیدا ستاففان ڤێرمێ و نووسەرانی ئەم وتارە ڕەخنەیان لێدەگیرێت. ئەکێک لەم ڕەخنەگرانە ئەندامی شارەوانی ئوپسالا لەسەر لیستی پارتی لیبەرالی گەل، محەممەد حەسەنە.

حەسەن دەڵێ هەرگیز باوەڕم نەدەکرد کە بەیانییەک لەخەو هەستم و ببیستم کە چوار کەسی لیبەرال وتارێکی وەها دەنووسن. ئەمە وتارێکی حەپەسێنەرە کە تێیدا پەناخوازان لەگەڵ خەرجی کورتخایەنی پەنابەری بەراورد دەکەن و تەواو ورگرتنی پەنابەران دێننە ژێر پرسیار. هەرگیز باوەڕم نەدەکرد کە لیبەرالێک وەها بنووسیت.

لە خولاسەی وتارەکەدا نووسەران دەنووسن کە پێویست بە ڕیککەوتنێکی نەتەوەیی بۆ سنووردانان بۆ وەرگرتنی پەناخوازان دەکات. بەڵام ستاففان ڤێرمێ ئاماژە بەوە دەکات کە مەبەستیان ڕیککەوتنێکی کاتییە چونکە ڕیژەی پەناخوازان لەئێستادا لە ئاستێکی زۆر بەرزە.

محەممەد حەسەن لەگەڵ ئەمەدا هاوفکر نییە و ئاماژە بەوەدەکات کە لە ساڵەکانی ٩٠دا ڕیژەیەکی زۆر پەناخواز لە وڵاتەکانی باڵکانەوە هاتن بۆ سوید. ئاماژە بەوەش دەکات کە دەبی دیدێکی درێژخایەنمان هەبێت. محەممەد حەسەن لەم پەیوەندییەدا دەڵێ باسێکی وەهامان لە سەرەتای ٩٠کان هەبوو. ئەو ڕێژەی زۆرەی پەناخواز کە ئەوکات هات بۆ سوید توانیمان وەرگرین و دەبێ بتوانین ئێستاش هەمانشت بکەین. ئەگەر بەردەوام ژیان و داهاتووی خەڵک لەگەڵ خەرجی کورتخایەن و دۆخی ئئێستای ئابوری وڵاتەکەمان بەراورد بکەین هەرگیز لەم باسە نادروستە ڕزگارمان نابێت. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".