Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سیاسەتوانی باڵای یەکێتی ئەوروپا: ڕیککەوتنی دەبلین مانای نەماوە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 5 februari 2015 kl 14.14
"ڕێککەوتنی دەبلین مەبەستی خۆی لەدەست داوە"
(5:53 min)
Cecilia Wikström
Cecilia Wikström. wêne: EU-parlamentet.

بەپێی ڕیککەوتنی دەبلین پەناخوازان یەکەم وڵاتی ئەکێتی ئەوروپا کە دەیگەنێ دەبێ لەوێ داوای پەنابەری بکەن. لە ساڵی ٢٠٠٣وە ئەم ڕیککەوتنە هاتۆتە ئارا و ئێستاش دوای ١٢ ساڵ سیاسەتوانانی یەکێتی ئەوروپا دەڵێن مانای خۆی لەدەست داوە. سیستەمی تۆمارکردنی پەناخوازان لەڕێگای مۆری پەنجە کار ناکات و زۆربەی ئەوانەی کە یەکەم وڵاتیان بۆ نموونە ئیتالیایە ڕێگایان پێدەدرێت دەربازبن بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا. زیاتر لە نیوەی ئەمانەش خۆیان دەگەێننە ئەڵمان و سوید. بەرپرسی گفتوگۆکانی ڕیککەوتنی دەبلین، سەر بە پارتی لیبەرالی گەلی سوید سێسیلیا ڤیکستروێمباس لەوە دەکات کە سیستەمی ڕیککەوتنی دەبلین مانای خۆی لەدەست داوە و داوا لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروۆا دەکات کە ئەم سیستەمە سەرلەنوێ هەڵسەنگێننەوە. 

ڤیکستروێم دەڵێ بەشیوەیەک دەبێ ئەوەی کە ڕاستیەکەیە بگوترێت، ئەوەی کە ڕیککەوتنی دەبلین لەکار کەوتووە و مانای خۆی لەدەست داوە.

ڕیککەوتنی دەبلین لە ساڵەکانی ٩٠ ڕیکخرا، بەڵام تاکوو ساڵی ٢٠٠٣ نەهاتە ئارا. ئەم ڕیککەوتنە بە "پرینسیپی یەکەم وڵاتی پەنا" جار جار ناودەبرێت و ئەوە یاسابەنددەکات کە کام وڵاتی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر بە هەڵسەنگادنی داوای پەناخوازی بەرپرسیارە.

مەبەستی سەرەکی ڕیککەوتنی دەبلین ئەوەیە کە پەناخوازێک تەنها لە یەک وڵاتی یەکێتی ئەوروپا داوای پەنابەری هەڵسەنگێندرێت. ئەوەش بەو مانایەی کە ئەگەر لە وڵاتێک داوای پەناخوازێک ڕەتبکرێتەوە، ئەم پەناخوازە ناتوانێت لە وڵاتێکی دیکە ئەم یەکێتیە داوای پەنابەری بکات. لەم ڕیککەوتنەدا بەوردی هاتووە کە بەرپرسایەتی هەڵسەنگاندنی داوای پەنابەرێک دەکەوێتە سەر شانی کام وڵات یەکێتی ئەوروپا.

لە حەمەلدا ئەم ڕیککەوتنە ئەوە دەگەێنێت کە، پەناخوازێک داواکەی دەبێ لەلایەن یەکەم وڵاتی یەکێتی ئەوروپا کە پای لەسەر دادەنیت هەڵسەنگێندرێت. هاوکات ئەمە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە کەسوکاریان لە وڵاتێکی دیکەی یەکێتی ئەوروپایە یا ئەو کەسانەی کە ڤیزایان بۆ وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا وەرگرتووە. ئەگەر پێویستبێت، پەناخوازێک دەبێ بنێردرێتەوە یەکەم وڵاتی یەکێتی ئەوروپا کە لەسەرەتای هاتنی بۆ ئەوروپا پێدا هاتووە.

تاکوو دیاربێت کە کام وڵاتی یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر بە هەڵسەنگاندنی داوای پەناخوازێک بەرپرسیارە، هەموو پەناخوازان لەکاتی هاتنیان بۆ هەروڵاتێکی ئەوروپا مۆری پەنجەیان تۆمار بکەن، کە لە خەزێنەی زانیاریی هاوبەشی یەکێتی ئەوروپا، تایبەت بە مۆری پەنجە، بەناوی "ئێوروداک"، تۆمار دەکرێت.

ڕیککەوتنی دەبلین لەسەر بنەمای باوەڕکردنی هاوبەش بە سیستەمی یاسای یەکتر. بەڵام لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا دادگای یەکێتی ئەوروپا و دادگای مافەکانی مرۆڤ سەر بە یەکێتی ئەوروپا چەندین حوکمیان داوە کە ڕێگا لەوە دەگریت پەناخوازان بۆ چەند وڵاتێکی ئەم یەکێتیە بنێردرێنەوە. یەکێک لەم وڵاتانە یونانە، کە سیستەمی کۆچ و وەرگرتنی پەنابەرانی و پاراستنی یاسای پەیوەنددیدار جێگای باوەڕ نییە.

بەهۆی ئەوەی کە مۆری پەنجە سیستەمی ناساندنە گەوروترین کێشە تۆمارنەکردنی مۆری پەنجەی پەناخوازانە لە یەکەم وڵاتی یەکێتی ئەوروپا کە دەیگەنێ. بۆنموونە وڵاتی ئیتالیا مۆری پەنجەی پەناخوازان تۆمار ناکات و ڕیگایان پێدەدات بەردەوامبن بۆ وڵاتانی دیکە، کە لەمانە زیاتر لە نیەوەیان خۆیان دەگەێننە وڵاتانی ئەڵمان و سوید.

یەکێک لەو پەناخوازانەی کە مۆری پەنجەی لە ئیتالیا تۆمار نەکرا، پەناخوازێکی سوریا بە ناوی ‌هیشامە.

هیشام دەڵێ بە پۆلیسی ئیتالیام گوت کە نامەوێ مۆری پەنجەم لە ئیتالیا تۆمار بکەم، چوونکە نیازم ئەوەیە خۆم بگەێنمە سوید. ئەوانیش گوتیان هیچ کێشە نییە.

هیشام یەکێک لە ١٧٠ هەزار کۆچەبریکەشتیی سەر دەریای ناوەڕاستە، کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لەلایەن هێزی دەریایی ئیتالیاوە ڕزگار کراوە. ئەمەش کاتێک کە ئەو کەشتیانەی کە پێی هاتوون بەهۆی جۆراوجۆر بنئاو کەوتوون. زۆربەی ئەمانە لە ئیتالیا دەرکەوتوون و خۆیان گەیاندۆتە باکوری ئەوروپا و بەتایبەتی وڵاتانی ئەڵمان و سوید. ئەم دوو وڵاتە پێکەوە زیاتر لە نیوەی هەموو ئەو پەناخوازانەی کە خۆیان دەگەێننە ئەوروپا وەردەگرن.

بەهۆی ئەوەی کە هیشام و زۆر کەسی وەکوو ئەو مۆری پەنجەیان لە ئیتالیا تۆمار نەکراوە، ناتواندرێت نیشانبدرێت کە هیشام و بە دەیان هەزار کۆچبەری دیکەش لەڕیگای ئیتالیاوە خۆیان گەیاندۆتە، بۆنموونە سوید. چونکە ئەگەر مۆری پەنجەی تۆمارکرابا، دەتواندرا نیشانبدرێت کە هیشام یەکەم وڵاتی ئیتالیا بووە و بەرپرسایەتی هەڵسەنگاندنی داوای پەنابەری هیشام لەسەر شانی ئیتالیایە.

لەمپەیوەندییەدا بەرپرسی بەشیکی دەزگای کۆچی سوید، مارتین لیندێن دەڵێ لێرەدا بەڵگە شەرتە. چونکە بەشی هەرە زۆری کۆچبەران لەڕیگای باشووری ئەوروپاوە دێن و ئەگەر ئەمانە تۆمار نەکرێن سەختە بڵێین کە بەرپرسایەتی هەڵسەنگاندنی داوای پەنابەری ئەمانە لەسەر شانی وڵاتێکی دیکەیە.

ڕێژەی ئەو پەناخوازانەی کە لەناوە خەزێنەی زانیاریی مۆری پەنجەی یەکێتی ئەوروپادا نین، تا دێ زێدەتر دەبێت. لەساڵی ٢٠١٣دا زیاتر لە ٥٠ هەزار پەناخواز ڕوویان لەسوید کرد. لەمانە نزیکەی ١١ هەزاریان دبووا بەپێی ڕێککەوتنی دەبلین پڕۆسەی کەیسەکانیان هەڵسەنگێندرابا. ئەمەش بەو مانایەی کە لەڕاستیدا دەبووا وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا داوای پەنابەری ئەمانەی وەرگرتبا و هەڵسەنگاندبا.

لەماوەی ساڵی رابردوودا ڕیژەی پەناخوازان لە سوید زیادی کرد و گەیشتە سەرەوەی ٨٠هەزار. بەڵام سەرەڕای ئەم زیادبوونە، ڕێژەی ئەو کەیسانەی کە دەبووا بەپێی ڕێککەوتنی دەبلین تۆمار کرابان هەر وەکوو ساڵی ٢٠١٣ لە ١١هەزار مابۆوە. لەمپەیوەندییەدا بەرپرسی گفتوگۆکانی ڕیککەوتنی دەبلین، سەر بە پارتی لیبەرالی گەلی سوید سێسیلیا ڤیکستروێم دەڵێ ئەمە نیشاندەدات کە سیستەمەکە بەوشیوەی کە مەبەستە کار ناکات. کاتی ئەوەی هاتووە کە باس لە بژاردەی دیکە بکەین. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".