Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

گەنجانی کوڕ زیاتر مەترسی ئەنجامدانی توندوتیژیان لێدەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 9 februari 2015 kl 15.21
Kvinnomisshandel, en man misshandlar en kvinna. Model released. Foto: Claudio Bresciani/TT
Foto: Claudio Bresciani/TT

ئەو کوڕانەی بڕوایان زیاتر بەڕۆڵی ڕەگەزی پیاو هەیە و ساکاران زیاتر مەترسی ئەنجامدانی توندوتیژیان لێدەرکرێت.

لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاشکرا بووە ئەو کوڕانەی بڕوایان بەڕۆڵی ڕەگەزی پیاو هەیە و ساکاران، زیاتر مەترسی ئەنجامدانی توندوتیژیان لێدەرکرێت، بۆ نمونە سوکایەتی پێکردن یان دەستوەشاندن. ئەو گەنجانە ئەوانەش دەگرێتەوە کە یەسکانیان پێباش نیە. لە دەروەی یەکێک لە خوێندگە ئامادەیەکانی شاری ستۆکهۆڵم دوو گەنجی کوڕ بۆچوونی خۆیان لەسەر ڕەگەز پیاو کە دبێت چۆن بێت بۆ ڕوونکردینەوە بەڵام نەیانویست ناوی خۆیانمان پێبڵێن.

- یەکێک لە کوڕەکان دەڵێت، ئیدی مرۆڤ بەو شێوە سەیری کوڕ دەکات کە کوڕ دەبێت پارێزگاری لە خۆی یان خۆشەویستەکەی بکات، ئەو دیکەیان دەڵێت ئێمە وەک کوڕ یان پیاو دەبێت خۆڕاگر و توندنبین، ئیدی بێگومان ئێمە بەو چاوە تەماشامان کراوە.

بێگومان ئەو تێڕوانینەی ئەم دوو گەنجە لەسەر کوڕ باسی لێوە دەکەن سەیر نیە، بەڵام هەر ئەم بۆچوونەی ئەوانە کە مەترسی ئەنجامدانی توندوتیژی زیاد دەکات. لە روانگەی ئەو بۆ چونانەیانەوە کە یەک فۆرمە یان یەک شێوەیی ڕەگەزییە کوڕان ناچار دەکات کە ئیدی ئەوان دەبێت توندبن و لەم حاڵەتەیشدا بەنا بۆ بەکار هێنانی بۆ نمونە دەستوەشاندن یان سوکایەتی پێکردنی کەسانی دیکە دەبەن. ئەمە لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتەوە. توێژینەوەکە لە ڕاپرسیەک کە ساڵی ٢٠١٢ لەسەر گەنجان ئەنجامدراوە سەرچاوەی گرتووە. ئەو ڕاپرسیە ئەنجومەنی گەنجان (Ungdomsstyrelsen) کە ئێستا ناویان گۆڕاوە بۆ دەزگای پرسەکانی گەنجان و کۆمەڵگەی مەدەنی (Myndigheten för ungdoms- och civilsamhällesfrågor) ئەو يڕاپرسییەیان ئەنجام دابوو.

جێگەی ئاماژەیە کە کوران بەراورد بە کچان زیاتر جێگەی مەترسین. لە ڕاپرسیەکەدا زیاتر پشت بەپرسی توندو تیژی یان سوکایەتی پێکردن لە ڕوانگەی ئەو وەڵامانەی کە لەسەر یەک فۆرمی ڕەگەز ، بیروبۆچوون بەتایبەت لە ڕوانگەی ڕۆڵی ڕەگەزەوە بەستراوە، وە پاشن ئاشکرا بووە کە ئەو کوڕانەی بیرۆ بۆچوونی یەک شێوەی ڕەگەزیان هەیە بەراورد بەوانی دیکە دژی پرسەکانی یەکسانین. هەروەها ئاشکرا بووە کە ئەو کوڕانەی زیاتر ئەو بیروبۆچوونانەیان هەیە بۆ نمونە ڕەگەزی پیاو بەباشتر دەزانن، ئەوا لە نێو ئەو گرووپە کوڕانەدا مەترسی ئەنجامدانی توندوتیژی و سوکایەتی پێکردن بەروارد بە کوڕانێک کە بڕوایان زیاتر بەیەکسانییە بەکۆی ٣،٢ هێندە زیاترە. جێگەی ئاماژەیە کە ئەم ڕیژەیە لە نێو گەنجانی کچدا ٢،٥ هێندەیە. لێرەدا چەند هۆکارێکی دیکە کەباسی لێوەدەکرێت گوایە کاریگەرییان لەسەر ئەو گەنجانەی کە زیاتر مەترسی بەکار هێنانی توندوتیژیان لێدەکرێت دێنە پێشێ، بۆ نمونە لە شاری گەوردە دەژیت یان نا، دایک و باوک خاوەن بەڵگەنامەیەکن کەلە ئاستی خوێندنی بەرز یان ئەکادیمیدا بێت یان پاشخانت پەناهەندەیە.

لە توێژینەوەکەدا ئاشکرا بووە کە ئەم هۆکارانە لە ڕاستیدا هیچ کاریگەریەکی نیە لەسەر ئەو گەنجانە کە بیرۆکەی یەک فۆرمی ڕەگەزیان هەیە. ڕاپرسەیەکە لەسەر گەنجانی تەمەن ١٦ بۆ ٢٤ ساڵ ئەنجامدراوە. جێگەی ئاماژەیە کە زۆر تاوانی توندوتیژی لە نێوان ئەو تەمەنانەدا ڕوودەدات. داها شەبینیپوور تەمەنی ٢٤ ساڵە، لە یەکێک لە کافریاکان سەرقاڵی وانە خوێندنە بۆ ئەوەی لە پرۆگرامی مامۆستا وەربگیرێت. داها پێییوانیە کە لەبەر ئەوەی ئەو ژنە ئیدی بەشێوەیەک فشاری خرابێتە سەر، یان هەستی بەو جیاوازییەی کە باسی لێوە دەکرێت کردبێت.

- داها شەبینیپوور دەڵێت. دایکم و باوکم هیچ چاوەڕوانیەکی ئەوەیان لە من یان لەبراکەم نەدەرکرد کە لەبەر ئەوەی ڕەگەزمان جیاوازە کارێکی جیاواز یان نەگونجاو ئەنجام بدەین. ئێمە بەو شێوە ڕانەهاتووین کە باوکمان کار بکات و دایکمان لە ماڵەوە بێت. هەرچەندە من لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هاتووم کە لەوێش ئەو شێوازە ژیانە کەمەێک ئاسایی ترە کە ئەو بیرۆکانەت هەبێت، بەڵام من هەستم پێ نەکردووە.

جێگەی ئاماژەیە کە چارەسەر هەیە، هەر لەهەمان کافرتیا کە داها شەبینیپوور لێ دانیشتبوو، مانگنوس لۆفتسۆنیش دانیشت بووە. مانگنوس لۆفتسۆن دەرونناسەو دکتۆرای لە توندوتیژی و ڕەگەزدا هەیە. لۆفتسسۆن ڕوونی دەکاتەوە کە چارەسەر هەیە و ئاسانە مرۆڤ ئەو بیرۆکەی تاک شێوە یان یەک شێوەی ڕەگەز گۆڕانکاری بەسەردا بهێنێت. وە لەم ڕوانگەیشەوە توندووتیژی کەم دەکات.

- مانگنوس لۆفتسۆن دەڵێت. چەندن نمونەیەک هەیە و نیشانی داوە کە دەکرێت ئەو شێوازە هەڵسوکەوتانە گۆڕانکاریان بەسەردا بهێنرێت. بۆ نمونە لەسەر دەستدرێژی سێکسی، ئەو بیرۆکەی کە کچان تاوانبار دەکرێن بەوەی کە تاوانی خۆیانە دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەریان. لەکاتێکدا کە مرۆڤ گۆڕانگاری بەسەر ئەو هەڵسوکەوتە جنسییەدا هێنا کە کەسەکە یان گەنجەکە ئەو بیرۆکە بگۆڕێت ئەوا بێگومان توندوتیژو دەستوەشاندن کەم دەکات. هاوکات سوکایەتی و ئازاردانی دەروونی خەڵکیش کەم دەکات.

جێگەی ئاماژەیە کە پەیوەندی لە نێوان ئەو گەنجانەی بیرۆکەی یەک شێوەی ڕەگەزیان هەیە توندوتیژیدا ئێجگار ڕوونە، وەک باسمان کرد زۆربەی گەنجانی کوڕ بیروبۆچوونیان لەگەڵ هەڵوێستی ئەوەی کە پیێی دەوترێت پیاوانەدایە. بۆ نمونە پیاو دەبێت بەهێزو بازووداربێت، لەبەرامبەردا کچان دەبێت نەرم ونیان بێت. بە کوردیەکەی خۆمان باس دەسەڵات دەکرێت. لویس لینێیۆ سەرۆکی ڕێکخراوی پیاو بۆ یەکسانیە (Män för jämställdhet) و دانبەوەدا دەنێت کە دەسەڵاتە کوڕان بەلای ئەو بیرۆکەدا ڕادەکێشێت. هەروەها لینێیۆ جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەگەر کوڕ ئەو هەڵوێستە پیاوانانە نەنوێنێت چی کاریگەریەکی لێدەکەوێتەوە.

- لویس لینێیۆ دەڵێت. لەو کاتەدا مەترسی لەدەستدانی دەسەڵات دەکەیت، هەروەها بەچاوێکی سووک سەیرت بکرێت. لە ڕوانگەی کراداریشەو مەترسی ئەوەت لەسەر دروست دەبێت کە بە ترسنۆک، بێ نرخ ، گێل، هاوجنسخواز و دەیان شتی دیکەت لێدەنێن و ناوت دەبەن. ئیدی لەپاش ئەوە مرۆڤ وا هەست دەکات کە لەو قاڵپەی پێی دەوترێت پیاواتی دەردەچیت

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".