Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بە ئیمکاناتی زێدەتر وەڵامی زووتر دەدرێت بە داواکارنی ناسنامەی پیشەیی

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 9 februari 2015 kl 15.17
"دەزانم کە پێویست بە ئیمکاناتی زێدەتر هەیە"
(4:12 min)
Arbetsmarknadsministerka Ylva Johansson Foto: TT
Arbetsmarknadsministerka Ylva Johansson wêne: TT

بەهۆی زێدەبوونی ڕێژەی پەنابەران بۆ سوید، هەڵسەنگاندنی خوێندەواری و فێرکاریان کاتی زێدەتر دەگرێت. ئەمەش دەبێتە هۆی وەدوواکەوتنی کاتی هاتنە ناو بازاڕی کار و هەروەها پیشەکانی دکتۆر و پەرستیاریش دەگرێتەوە کە هێزی کاری پێویستە. ئێستاش وەزیری بازاڕی کار، سەر بە پارتی سۆسیالدیموکرات، ئیلڤا یوهانسۆن باس لەوە دەکات کە ئیمکاناتی ئابووری زێدەتر پێویستە.

یوهانسۆن دەڵێ بەڵێ بێگومان پێویست بە ئیمکاناتی ئابووری زێدەتر دەکات کە لەبوودجەی بەهاردا ڕەچاوی دەکەن. بەڵام دەبین کە ئەم پێویستیانە هەن.

یوهانسۆ نجوابی ئەوە ناداتەوە کە ئایە پارەی زێدتر دەبین دەکرێت یا نا. لەم پەیوەندیەدا دەڵێ لەئێستادا سەبارەت بە بوودجە هیچ وەڵامێک نادەمەوە بەڵام بێگومان دەبێ ئیمکاناتی زێدەتر دەبین بکەین تا بتوانین خێراتر کارەکان ڕاپەڕێنین.

ئەو پەنابەرانەی کە دێن بۆ سوید و لە وڵاتی خۆیان دکتۆر یا پەرستیار بوونە، دەتوانن لەلایەن بەڕیوەبەرایەتی ناوەندی کاروباری کۆمەڵایەتیی داوای ناسنامەی پیشەکەیان بکەن تا بتوانن لە سوید لەسەر پێشەکەیان بەردەوام بن. پڕۆسەی داواکە وابەستە بە پیشەکانی جیاجیا و ناگوترێت کە پڕۆسەی پێدەچوونەوە چەندە دەخایەنێت. لە مەرحەلەی یەکەمدا هەشت مانگ دەخایەنێت تا بڕیوەبەرایەتی ناوەندی کاروباری کۆمەڵایەتیی پەروەردە و دەرسی بیانی هەڵدەسەنگێنێت.

لە مانگی یانواری ئەمساڵ، ٢٠١٥ ئەو داوایانە هەڵدەسێنگێندرێن کە لە مانگی مارسی ٢٠١٤ تۆمار کراون. ئەم هەشت مانگەش لەوەکاتەوە لەبەرچەودەگیرێت کە دەوایەکی تەواو دێتە بەردەستی بەڕیوەبەرایەتی ناوەندی کاروباری کۆمەڵایەتیی. پڕۆسەی داوای ناسنامەی پیشەیی بۆ پەرستیاران و دکتۆران جیاوازە. بەڵام جیا لە بەڵگەکانی دەرسی وڵاتەکەی خۆت – کە بۆ سویدی وەردەگێڕدرێت و هەڵدەسێنگێندرێت - دەبێ نیشان بدەیت کە زمانی سویدی دەزانی.

لەگوێن بەرپرسی بەشی هەڵسەنگاندنی شایستەگیی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی کاروباری کۆمەڵایەتیی، پێرنیلا ئێک، جیا لە ڕیژەی زێدەتری پەنابەران بۆ سوید، پڕۆسەی هەڵسەنگاندنی لێهاتویی پەنابەران لە سوید بەهۆی داوای ئاستی زانینی زمانی سویدی بەکاوەخۆ دەچیتە پێش.

ئێک دەڵێ بەم شیوەی کە ئەمڕۆ سیستەمەکە هەیە، لە داواکاران دەبیستین کە سەختە زمانی سوید فێربن و کاتێکی زۆری پێویستە. هەروەها داواکاران باس لەوە دەکەن کە بەزەحمەتی شوێنی پراکتیکیان دەستدەکەوێت.

مەرحەلەی یەکەمی پڕۆسەی داواکاری ناسنامەی پیشەیی لەلایەن بەڕیوەبەرایەتی ناوەندی کاروباری کۆمەڵایەتیی هەڵدەسێنگێندرێت. ئەوان چاو لە خوێندنی داواکاران دەکەن و بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن کە ئایە پێویستە چەندەی تر بخوێنن تا ناسنامەی پیشەیی سویدی وەرگرن. هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە ڕیژەیەکی زێدەتر پەناخواز ڕوویان لەسوید کردووە، ڕیژەی داکانیش زیادی کردووە. ئەمەش بەتایبەتی بۆ پیشەکانی بەشی تەندروستی و تیمارکاری، کە بۆتە هۆی ئەوەی کە پڕۆسەی هەڵسەنگاندن کاتێکی زێدەتر دەخایەنێت.

لەگوێن پێرنیلا ئێک لەئێستادا کاتی نێوەندی بۆ هەڵسەنگاندنی داواکاریەک ٩ مانگە. ئێک باس لەوە دەکات کە بەم کاتە ڕازی نییە.

ئێک دەڵێ ئەمە ململانێی هەرە گەورەی ئێمەیە. ئێمە نامانەوێ کاتی هەڵسەنگاندنی داوایەک ٩ مانگ بێت، بەڵام بەهۆی زێدەبوونی ڕیژەی داواکان ئیمکاناتمان نییە بەپێی پێویست پێیان ڕابگەین.

دوێنێ بوو کە وەزیری بازاڕی کار، ئیلڤا یوهانسۆن دەرگای بۆ ئەوە کردووە کە بەڕیوەبەرایەتی ناوەندی کاروباری کۆمەڵایەتیی ئیمکاناتی زێدەتری پێبدرێت. یوهانسۆن هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە خاوەنکاران دەبێ بەرپرسایەتیەکی زێدەتر وەئەستۆ بگرن. پێرنیللا ئێک، سەبارەت بە ئیمکاناتی زێدەتر، وەکوو کارمەندی زۆرتر و پارەی زێدەتر، لەگەڵ ئیلڤا یوهانسۆن هاوفکرە و دەڵێ ئەگەر مەبەست ئەوە بێت کە وەکوو ئەمڕۆ بێت و پڕۆسەکە هەر وەها بیت دەبێ کارمەندی زێدەترمان هەبێت تا بتواننین کاتی هەڵسەنگاندن کەمکەینەوە. هاوکات ئیمکاناتیدیکەش پێویستە، چوونکە بەردەوام خەڵکی نوێ دێتە ناو ئەم سیستەمە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".