Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

منداڵانێک زوو لە دایک دەبن دووچاری کێشەی گەورە دێن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 10 februari 2015 kl 11.49
"کاتێک منداڵەکەم لە دایکبوو کێشی تەنها ٥٨٠ گرام بوو"
(5:51 min)
Spädbarn som sover på arm  Foto: Hasse Holmberg /Scanpix
Foto: Hasse Holmberg /Scanpix

ڕێژەیەکی زۆر لەو منداڵانەی کە زووتر یان زۆر پێش کاتی دیاریکراوی خۆیان لە دایک دەبن دووچاری کێشەی گەورەی ڕەوشت و هەڵسوکەوت دەبن.

ڕێژەی ئەو منداڵانەی کە زۆر زووتر لەو کاتەی بۆیان دیاریکراوە دێنە دنیاوە دەژین. بەڵام یەک لەسەر پێنجی ئەو منداڵانە، واتە ئەوانەی کە لە پێش هەفتەی ٢٨ سکپڕیدا لە دایک دبن، لە تەمەنی دوو ساڵ و نیویدا دووچاری کێشەکانی هەڵسووکەوت دەبن. بەشێوەیەک کەکاریکەری لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان دەکات. .کایسا هۆڵمبێری کوڕەکەت کە ناوی سیگێیە پێش هەفتەی ٢٨ یی دود گیانی لە دایک بووە.

-  کایسا هۆڵمبێری دەڵێت. لەسەرتاوە قەلەق و دوو دڵبووم و هەمووشتێکمن بەراورد دەکرد کە ئەو منداڵانەی دەیکە دەتوانن هەندێک کار ئەنجام بدەن بەڵام سیگێ، کوڕەم ناتوانێت. هەروەها ئامۆزاکەی سیگێ کە هاوتەمنن دەیتوانی زۆر شت ئەنجام بدات کە سیگێ لەبەراوەردا لە توانایدا نەدەبوو ئەو کارە بکات.

یۆهانا مۆنسۆن یەکێکە لەو توێژەوانەی کە لە زانکۆی لوند ئەو توێژنەوەیان لەسەر منداڵانێک کە زووتر لەکاتی دیاریکراوەی خۆیان لەدایک دەبن ئەنجام داوە. هەروەها مۆنسۆن ئاماژە بەو کێشانە دەکات ئەو منداڵانە توشی دەبن - یوهانا مۆنسۆن دەڵێت. ئەمانە لەو منداڵانە پێکدێن کە لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە کێشەیان بۆ دێتەو پێێشێ و هەمیشە ترس لەدڵیاندایە و پەرێشانن. هەروەها لە ڕوانگەی سەرنجپێدانیشەوە هەردەم بەلایانەوە زەحمەت کە سەرنجییان بۆلای شتی دیکە ڕابکێشیت. ئەو توێژیەنەوە لەسەر زیاتر لە ٤٠٠ منداڵ کە لەپێش هەفتەی ٢٨ دووگیانیدا لەدایکبوون ئەنجامدراوە. هەر لەو توێژینەوەدا ئاشکرا بووە کە لە % ٢٠ ئەو منداڵانە نیشانەی کەمووکورتی لە هەڵسووکەوتیاندا ئاشکرا دەبێت. ئەمەش ئەو منداڵانە دەگرێتەوە کە زۆر زووتر لەو کاتەی بۆیان دیاریکراوە لەدایک دەبن و دژین.

جێگەی باسە کە بەشێکیان بەهۆی پڕنەبوونی ئۆرگان وبەشەکانی دیکە جەستەوە گیان لەدەست دەدەن. پەپێی توێژیەنوەکە ئ لە % ٢٠ ئەو منداڵانەی کە لەژیاندا دەمێنن پێویستیان بەهاوکاری تایبەت دەبێت و بەپێی ئامارەکە یەک لەسەر پێنجی ئەو منداڵانە دەکات کە پێش هەفتەی ٢٨ دووگیان لە دایک دەبن. ئەو کێشانەی منداڵەکان توشی دەبن زۆربەی کات یەکەمجار لە تەمەنی دوو ساڵ و نیویدا سەر هەڵدەدات و بریتین بەتایبەت لە کێشەی هەڵسووکەوت و کۆمەڵایەتی. ئەم تێزە یان بابەتەی کە توێژیەنەوەکەی لەسەر ئەنجامدراوە بەتوێژینەوەی ئێکسپرەێس دەناسرێت و وەک یەکێک لە هەرە گەورەترین لێکۆڵینەوە نێونەتەوەیەکان سەبارەت بەو مندڵانەی کە زووتر لە دایک دەبن دادەنرێت. هەروەها لە % ٣٥ ئەو منداڵانەش کە لەو تەمەندا لەدایک دەبن كێشەی تێگەیشتین و تونایان زۆر زۆرە ، ئەم ڕیژەیەش لەوە زیاترە کە پێشوەخت چاوەڕوانی لێدەکرا. یوهانا مۆنسۆن تیشک دەخاتە سەر ئەو دژواریەیی کە منداڵان دووچاری دێن.

- یوهانا مۆنسۆن دەڵێت. ئەو کێشانەی منداڵەکان دووچاری دەبن پێک دێن لە بەزەحمەت بیرکنەو بەبیرهاتنەوە، پرۆسەی تێگەیشتنیان زۆر لە سەرخۆیە، بەراوردکردنی شت بەلایەنەوە زەحمەتە، واتە جیاواز و لەیەکچوون، لەو ڕەوشی خۆیانی تیدا دژین بەتەواوی لێی تێناگەن، هاوکات بەتەواوی پڕفرکنین.

هەروەها لەم توێژەیوەدا ئاشکرا بووە کە لە % ٦ لەو منداڵانە هێندە کێشەی تێگەیشتین و دەروونیان هەیە کە بەشێوەیەک بۆ هەموو تەمونیان کەمئەندامیان پێوە دیدارە. هەوەها توێژینەوەکا نیشانیداوە کە ئەو منداڵانە لەڕوانگەی کۆشکرندنەوە بەشێوەیەکی گشتی سستن. بۆنمونە لە فێربوونی زمان و جموجوڵدا، ئەمە بەراوەرد بە منداڵانی دیکە. کایسا هۆڵمبێر تیشکی داخەت سەر وەزنی منداڵەکەی.

- کایسا هۆڵمبێری دەڵێت. لە ڕاستیدا من بۆکێکی مندڵانم دووریەوە، ئەوەی کە منداڵان یاری پێدەکەن وەزنی ئەو بووکە هێندەی کوڕەکەمە کاتێک لە دایکبوو. هەروەها کاتی ڕۆژی لە دایکبوونی سیگێ هەمیشە وێنەیەکی بووکە مندڵانەکەو کوڕەکەم پێکەو دەگرین و دەبین کە چەندە گۆڕانکاری لەم ماوەدا روویدا.

جێگەی ئاماژەیە کوڕەکەی کایسە هۆڵمبێری کاتێک لەدایکبوو کێشی تەنها ٥٨٠ گرام بووە. ئەمڕۆ کوڕەکەی تەمەنی دوو ساڵ و نیوە. لە ڕوانگەی فێربوونی زمانەوە کەمێک دواکەوتووە. هەروەها لە هەڵسوکەوت و جموجوڵدا کەمێک ناجێگیرەو کەم ئەندامی پێوە دیارە. جێگەی باسیشە کەخوارن لە ڕێگەی دووگمەیەکەوە کە بە سنگیوەیەتی دەوتانێت بیخوات، بەڵام ئەمڕۆ منداڵەکەی لە باچەی منداڵانەوە و دەتوانێت وەک هەر منداڵیکی ئاسایی دیکە ک یاری بکات. دایکی سێگێ واتە کایسا هۆمبێری پشتگیری لە هەموو توێژینەوەیەکی نوێ کە لەم بوارەدا دێتە ئەنجامدان دەکات.

- کایسا هۆڵمبێری دەڵێت. زۆر زۆر باشە کە توێژینەوەی لەم شێوە ئەنجام دەدرێت. هەروەها بەبێ ئەنجامدانی توێژینەوەو دەرئەنجام زەحمەد دەبێت کە لەڕووی ئابووریەوە هاوکاری بۆ ئەم منداڵانە دابین بکرێت. لەبەر ئەوەی کە بەزووی ئەو کێشانە دیاری بکرێن بۆ ئەوەی زووتر ئەومنداڵانە لەکاتی خوێندندا هاوکاری بەپێی پێویست وەرگرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".