Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بێکاری یەکێکە لە هۆکارەکانی خۆکوژی

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 11 februari 2015 kl 15.40
" ٢٣٣٠٠٠ کەس لەساڵێکدا خویان کوشتووە"
(5:05 min)
Самоубийцы в Швеции - мужчины

بەکۆیی گشتی لە پێنج کەس کە خۆیان دەکوژن یەکێکیان بەهۆی بێکارییەوەیە.

توێژینەوەیەکی نوێ لەسەر ٦٣ وڵات لەجیهاندا ئەنجامدراوە و ئاشکرایی کردووە. هەروەها لەڕوانگەی نەخشەکەوە دەرکەوتووە کە ئەم هۆکارە لەهەموو ئەو وڵاتەنەی توێژەنەکە گرتوونیەتیەوە زۆر ڕوونە. پێرئولۆف ئوێستەرگرێن پرۆفیسۆرە لە بواری دەرمانەکۆمەڵایەتیەکاندا و چارەسەر سروشتیەکاندا. ئوێستەرگرێن دان بەودا دەنێت کە ئەم ئامارە جێگەی سەرسوڕمانە.

- پێرئولۆف ئوێستەرگرێن دەڵێت. ئەو دەرئەنجامەی توێژینەوەکە چاوەڕواننەکراو بوو کە هۆکاری لە %٢٠ ئەو کەسانەی هەستاوەن بەکاری خۆکوژی لە جیهاندا بێکاریبووە. بەکۆی گشتی یەک لەسەر پێنجی ئاماری خۆ کوشتن دەکات.

جێگەی ئاماژە پێشتر بەوە زانراوە کە پەیوەندیەک لە نێوان بێکار و خۆکوشتندا هەبووە، بەڵام ئەو هۆکارە هێندە بەهێزو بەرفراوانبێت بەلایی کەسانی شارەزاو پسپۆڕەوە شتێکی نوێییە. ئەم توێژەینەوە لە گۆڤاری ثە لاینسیت سەکایتری بڵاوکراوەتەوە وە ئاماری خۆکوشتنی لە هەمووجیهاندا بەرارەدکردووە و یەکێک لە هۆکارە هەرە ڕوونەکان ئاشکرا بووە کە بێکاریە. وەک باسمان کرد ٦٣ ئەم توێژینەوە ٦٣ وڵاتی گرتۆتەوە. هەروەها توێژینەوەکە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١١ ئەنجامدراوە. لە ڕوانگەی ئەو ماوەی توێژینەوەکەی تێدا ئەنجامدراوە ئاشکرابووە لە یەک ساڵدا ٢٣٣٠٠٠ کەس لەو وڵاتانەدا خۆی کوشتووە. لە کۆی ئەو ٢٣٣ هەزار کەسی خۆیان کوشتووە ئاشکرا بووە کە ٤٥٠٠٠ یان هۆکاری خۆکوشتنەکەیان بێکاربووە. دانویتە ڤێستەرمان لە ئینستووتی کارۆلینسکا لە ستۆکهٶلم پسپۆڕە لە بواری بەرگرتن لە خۆ کوژی. ڤێستەرمان ئەم دەرئەنجامە بەگرنگی هەڵدەسێنت بەتایبەت لە ڕوانگەی بەرنگاربوونەوەی کاری خۆکوژیەوە. هاوەکات تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە چەندین هۆکاری دیکە لەپشت کاری خۆ کوژییەوە هەیە.

- دانویتا ڤێستەرمان دەڵێت. ئێمە لەوە ئاگادارین کە ئەو کەسانەی خۆیان دەکوژن تەنها هۆکارێک نیە کە ناچاریان دەکات ئەو کارە بکەن. بەڵکو چەندین هۆکرای دیکە لە ئارادایە. بەڵام بێکاری ئەتواندرێت بوترێت کە دواین قەترەی حەوسەڵە و دواین توانی کەسەکەیە لە ژیاندا. بەپێی توێژینەوەکە ڕێژەی خۆکوژی نزیکەی شەش مانگ پێش بەرزبوونەی ئامارەکانی بێکاری زیاد دەکات. هەروەها ئاشکرا بووە کە ئەو ماوەی پێس بێکاربوونی کەسەکە دڵەڕاوکێ و نێگەرانی بەسەر کەسەدا زاڵە، بەتایبەت کاتێک کەسەکە ئەوەی بۆ ئاشکرا دەبێت سەرۆک کارەکەی کێشەی ئابووری هەیە یان دەزانێت کە لەسەر کار دوور دەخێتەوە. ئەم باتەش پێرئولۆف ئوێستەرگرێن پشتڕاستی دەکاتەوە.

- پێر ئولۆف ئوێستەرگرێن دەڵێت. پێشتر گتفووگۆ لەسەر ماوەی پێش خۆکوشتن دەکرا کە کەی کەسەکە دێتە ئەنجامدانی ئەو کارە. بەڵام ئەوتا لێرەدا ئاشکرا بووە کە پێش ئەوەی کەسەکە بێکار ببێت هەڵدەستێت بە کاری خۆکۆشتن. واتە داڕمانی ئابووری پێش ئەوەی ئاستی بێکاری زیاد بکات ڕوودەدات.

پێشتر توێژینەوە ئاشکرای کردووە کە هەریەک لە وڵاتانی سوید و فینلەندا تواینیوانیە بێشگیری لە کاری خۆکوژی بکەن، ئەویش لە ڕێگەی ئەو تۆڕە پارێزەرانەی کۆمەڵگەوە بووە. هەروەها پسپۆر دانویتا فێستەران ئەم کارە بەنرخ دەزانێت و پێیوایە کە دەبێت چالاکی پیش ئەوەی کەسەکە بێکاربێت بێتە ئاراوە.

- دانویتا فێستەمان دەڵێت. یەکێک لەچارەسەرکان ئەوەی کە ئەوکەسەی بێکار دەبێن یان دەردەکرێن لەسەر کار بتوانن چاویان بەکەسانی هاوشێوەی خۆی، - واتە لەهەمان دۆخدا بکەوێت. کێشەکە لەوەدایە کە ئەگەر بێت دەرگا لەسەر خۆیان دابخن و کاتی خۆیان بە خەمۆکی و نائومێدی ببەنەسەر.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".