Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
Det brinner i en industribyggnad med kraftig rökutveckling som följd och spridningsrisk till närliggande fastigheter. Räddningsledaren uppmanar alla i området att gå inomhus och stänga dörrar, fönster och ventilation. För mer information lyssna på din lokala P4 kanal.
(Publicerat idag kl 12.35)

سەد فێرگە بەتاقیکردنەوە لە پۆلی چوارەوە نمرە دەدەن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 12 februari 2015 kl 12.13
ئەم بڕیارە تەنها بۆ تاقیکاریە و کارتێکردنەکانی هەڵدەسەنگێندرێن
(4:55 min)
Jan Björklund, Gustaf Fridolin och Lenna Hellengren på presskonferens om betygen. Foto: Bengt Hansell/Sveriges Radio.
Jan Björklund, Gustaf Fridolin och Lenna Hellengren på presskonferens om betygen. Foto: Bengt Hansell/Sveriges Radio.

دوای ڕێککەوتنی حکومەت لەگەڵ هاوپەیمانی ڕاست سەبارەت بە نمرە لە فێرگەکان بە هاوفکریەک گەیشتن. دوێنێ ڕاگەێندرا کە سەد فێرگە، بەتاقیکردنەوە لە پۆلی چوارەوە نمرە بە خوێندکاران دەدەن.

لە مانی دیسامبەر ڕاگەێندرا کە حکومەت و حیزبەکانی هاوپەیمانی ڕاست ڕێککەوتنێکیان لەسەر چەندین خاڵی سیاسی بەستووە. هەر ئەم ڕێککەوتنەش بوو کە ڕێگای لە هەڵبژاردنی ئاوارتە گرت. دوێنێ ڕاگەێندرا کە حکومەت و حیزبەکانی هاوپەیمانی ڕاست سەبارەت بە نمرەی خوێندکاران بە هاوفکریەک گەیشتوومن. پێشتر سەبارەت بەم پرسە حکومەت و هاوپەیمانی ڕاست ڕای جیاوازیان هەبووە. حکومەت بەر لەم ڕێککەوتنەی دوێنێ ڕایگەیاندبوو کە نایانەوێ خوێندکارانی پۆلەکانی خوارەوەی شەش نمرە وەرگرن. هاوکات خەتی هاوپەیمانی ڕاست ئەوەبوو کە لە پۆلێ چوارەوە نمرە بە خوێندکاران بدرێت. ئەم ڕێککەوتنەی کە دوێنێ ڕاگەێندرا نیشاندەدات کە حکومەت ئامادەبووە لەگەڵ هاوپەیمانی ڕاست بسازێت. ئەمەش بۆئەوەی کە لەداهاتوودا بتوانن، بۆ نموونە لەماوەی بەهاری ئەمساڵدا، بودجەکەیان لە پەرلەمان پەسەندبکرێت. کەواتە لەم خاڵە سیاسییەدا حکومەت لەسەر خەتی هاوپەیمانی ڕاست و بەتایبەتی پێشنیاری پارتی لیبەرالی گەل سیاسەتی پەروەردە و فێرگەکان بەڕێوەدەبەن، لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە بۆ تاقیکردنەوە سەد فێرگە نمرە بە خوێندکارانی پۆلی چوار دەدەن . بەڵام ئەم بڕیارە هەر لەئێستاوە لەلایەن چەندین کۆمۆن ڕەخنەی لێدەگیرێت و دەڵێن ئامادەنین بەشێک لەم تاقیکردنەوە بن. فێرگەکانی کۆمۆنی لەلایەن کۆمۆن، یا بڵێین شارەوانیەکانەوە بەرپرسیارێتیی دەکرێت. کەواتە هەر ئەوان بڕیار لەسەر ئەوە دەدەن کە ئایە فێرگەکانی کۆمۆنی دەبن بە بەشیک لەم تاقیکردنەوەیە یا نا. هەر لە ئێستاوە ڕاگەێندراوە کە هیچ فێرگەی سەر بە کۆمۆن لە ستۆکهۆڵم نابێت بە بەشێک لەم تاقیکاریە. بەڵام تەنها ستۆکهۆڵم نییە کە ئەم بڕیارەی داوە. شاری مالموێ، کە وەکوو ستۆکهۆڵم لەژێر دەستەڵاتداری سۆسیالدیموکراتەکان دایە، هەر وەکوو ستۆکهۆڵم ڕایانگەیاندووە کە ئامادە نین ببن بە بەشێک لەم تاقیکاریە. بەرپرسی بەشی پەروەردە و فێرگەکانی ستۆکهۆڵم، سەر بە پارتی سۆسیالدیموکرات، ئولێ بورێل ئاماژە بەوە دەکات کە ئیمکاناتی دیکە بۆ باشتربوونی دۆخی فێرگەکان بەکاردەهێنن. بورێل دەڵێ ئێمە زۆر بە ڕوونی دەڵێی ئامادە نین داوای ئەوە بکەین کە ببین بە بەشێک لەم تاقیکاریە و بۆیە هیچ فێرگەیەکی کۆمۆنی ستۆکهۆڵم بەشداری ناکات. لەباتی لە پۆلی چوارەوە نومرە بە خوێندکاران بدەین، ئێمە ئیمکاناتی دەیکە دەبینین کە سودی لێوەردەگرین. ئێمە جەخت لەسەر ئەوە دادەنێین کە مووچەی مامۆستایان زیاد بکەین و تەندروستی خوێندکاران باشتر بکەن، کە بەڕای ئێمە کارتێکردنی باشتری هەیە. بۆ نامانەوێ ئەم هەوڵە چاکانە لەگەڵ تاقیکاری خراپ تێکەڵاو بکەین. ئەم فکرە، کە لە پۆلی چوارەوە خوێندکاران نمرەیان پێبدرێت، ڕەخنەی یەکجار زۆری لێگیراوە. هەم لەلایەن ساندیکای مامۆستایان هەم لەلایەن لێکۆلەرانەوە. ئەم بڕیارەی ئێستاش بەهێواشی دەچیتە پێش و هەموو فێرگەکان مەجبوور نین بەپێی ئەم بڕیارە بجوڵێنەوە. بەڵکوو لەماوەی ساڵێ ٢٠١٦دا گشت فێرگەکانی سوید دەتوانن داوا بکەن تا ببن بە بەشێک لەم تاقیکارە، کە دەزگای فێرگەکان هەڵیاندەبژێرێت. ئەم تاقیکاریە تاکوو ساڵی ٢٠١٧ نایەتە ئارا و پێشوەخت پێویست بە ئامادەکاری دەکات. لە هەرێمی ستۆکهۆڵم، بۆ نموونە لە ناکا، مودێراتەکان بۆ بەشداریبوونی فێرگەکان خۆشبینن. بەرپرسی کۆمیتەی فێرگەکانی کۆمۆنی ناککا، سەر بە پارتی مودێرات، تۆبیاس نێسێن لە لێدوانێکدا لەبەرناەمی "پێ ئێت مۆڕگۆنی" ڕادیۆی سویددا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەر بێتە فێرگەکان ئامادەبن، ئەوەن ڕێگریان لێناکەن. نێسێن دەڵێ ڕووانگەی هاوپەیمانی ڕاست لە ناککا ئەوەیە کە ئێمە ئەگەر فێرگەکان بۆخۆیان ئامادەبن ئێمە خۆشبینین و ڕێگر نابین. بەپێی ئەو بڕیارەی کە دوێنێ لەلایەن حکومەت و هاوپەیمانی ڕاست پێشکەش کرا، ئەو فێرگانەی کە هەم بەڕیوەبەرایەتی فێرگەکە هەم خوێندکاران ئامادەن بەشداربن، دەتوانن داوای بەشداریکردنی ئەم تاقیکاریە بکەن. هەروەها دەبێ هاوئاهەگنی لەگەڵ باوکودایکانیش بکرێت. لەکاتی بەڕیوەچوونی ئەم تاقیکاریەش لێکۆڵەران چاوەدێری دەکەن و ساڵی ٢٠٢٠ کارتێکردنەکانی ئەم تاقیکاریە، کە لە پۆلی چوارەوە نمرە بە خوێندکاران بدرێت، هەڵدەسێنگێندرێت. بەڵام ئەم بڕیارە وەکوو پێشنیاری هاوپەیمانی ڕاست لە سەرەتاوە نەماوە. پێستر باس لە یاسا دەکرا و باس لە تاقیکاری نەدەکرا. ئولریکا کارلسۆن، سەر بە پارتی سەنتەر بەم بڕیارە خۆشحاڵە و پێی باشە کە بوو بە تاقیکاری و نەبوو بە یاسای نوێ. ئەو دەڵێ بەم شێوەیە نیشان دەدەین کە گوێڕایەڵی ڕەخنەی سەرچاوەکانی پێدەچوونەوە بووینە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".