Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لە پێدانی قەرزی خێرادا یاسا ڕەچاو ناکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 12 februari 2015 kl 14.41
"ئەو کارە لە هیچ شوێنێکدا جێگەی نابێتەوە"
(6:11 min)
Snabblån, sms-lån, skuld, pengar
Foto: TT

یەکێک لەو  سێ کۆمپانیایەی کە فەرمانگەی چاودێری دارایی (Finansinspektionen) مافی قەرزدانی خێرا بەهاوڵاتیان پێداوە ئێستا, ئەو کۆمپانیا ڕێنمایەکانی ئەم فەرمانگەیە ڕەچاو ناکات.

قەرزی خێرای بەکاسانێک داوە کە مافی وەگرتنی ئەو قەرزەیان نیە. یەکێک لەو کەسانە لێنییای تەمەنی ٢١ ساڵەو خوێندکارە. داواکردنی ئەم قەرزەش لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بووە لێنێیا توانی سەرڕایی نەبوونی داهات بەپێی پێویست لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە داوای قەرز لەم کۆمپانییایە بکات. ئەویش تانها چەند خولەکێکی برد، کاتێک لێنێیا داخوازینامەیەکی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوەوە پڕکردەوەو ناردی. لە داخوازینامەکەدا بەبڕی ٣٠٠٠ کردۆن بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ داوای قەرزی کرد. ئەمە سەرەڕای ئەوەی لێنێیا لە ڕاستیدا ئەوەندە پارە پێنامێنێتەوە کە بەشی قەرزدانەوە بکات. ئەو بۆشایانەی بۆ وەرگرتنی قەرزکە کە لەمەڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیاکەدا بوو وە دەبوا بڕ بکرایەتەوە بریتیبوون لە ئەگەر قەزی ترت بەناوەیە یان نا، خێزانداریت، منداڵت هەیە یان چەندە داهاتی مانگانەتە. ١٥ خولە لەپاش پڕکردنەوی ئەو بۆشایان، پەیوەندیەکی تەلەفۆنی بە لێنێیاوە کرا. پەیوەندیەکە تەنها نیو دەقیقەی خایاند، پێیان ڕاگەیان کە داخوازینامەی قەزەکەت پەسەندکراوە. ئیدی هیچ پرسیارێکی دیکەیان لێ نەکرد. ئەمەش بەلای لێنێیاوە سەیربوو.

- لێنێیا دەڵێت. بێگومان کە هەستەکەم ئەم کارە زۆر سەیربوو. لەبەر ئەوەی کە ئەوات تەنانەت لەوەش نەکۆڵینەوە ئەم قەرزە بەکێ دەدەن.

جێگەی ئاماژەیە کە لێنێیا کارو داهاتی هەمیشەیی نیە، تەنها لەملاو لەولا کەمێک کار دەکات. بۆ نمونە هەموو داهاتی ساڵی ڕابردووی بۆ مانگێک تەنها ٦٢٠٠ کرۆن بووە. ئەمەش بۆ قەرزکردنی ٣٠٠٠ کرۆن بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ نەشیاو و کەمە. ئەوەی جێگەی باسە کاتێک لێنێیا داخوازی نامەکەی پڕکردەوە زانیاری هەڵەیدا و زیادەڕەویکرد کە ئەوە داهاتی مانگانەی ١٠٠٠٠ کرۆنە، هەرچەندە بەپێێ ڕێنمایەکان هێشتا ناتوانیت بەو داهاتە ئەو بڕە پارە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ قەرزبکەیت. لەبەر ئەوەی بۆنمونە مرۆڤ کرێ خانووی لەسەرە، خواردن مانگانە بەشێکی زۆر ئابووری پیویستە، هەروەها خەرجیەکانی دیکەش بابێتە سەری. ئیدی چەنێکت بۆ دەمێنێتەوە کە بۆ قەرزی بگەڕێنیتەوە. سەرەڕای ئەوەی ئەو داهاتەی ئەم کچە لە داخوازینامەکەدا بەو کۆمپانیایەی دابوو لەگەڵ یاساکانی تایبەت بە کرێدیت یان زانیارەیەکان لەسەر کردێدیت ناگوجێت، کەچی لێنێیا ئەو قەرەزەی پێدراوە. هاوکات لەسەری ساڵی نوێوە لەلایەن فەرمانگەی چاودێری دارایی (Finansinspektionen) وە مەرجی نوێ و توندتر لەسەر ئەوە کۆمپانیانەی کە (snabblån) وات قەرزی خێرا بەهاوڵاتیان دەدەن ڕاگەیەندراوە. سەرەڕای ئەو مارجانە و تەنانەت دەزگای کاروباری مەسرەفکارانیش (Konsumentverket) کە ئەو مافەی پێدراوە لەکاتێکدا کاری لەم شێوە، وات قەرز بەکاسانێک بدرێت کەمافی وەرگرتنی قەرزیان نیە، دەتوانێت ڕێگری لەو کارە بکات، کەچی ئەو کارە هەر ئەنجام دەدرێت .

ئانا هوڵت دادناس لە دەزگای کاروباری مەسرەفکاران (Konsumentverket) و هەر لەهەمان دەزگادا چاودێری ئەو کۆمپانیایانەی کە کاروباری قەرزی خێرا لەئەستۆ دەگرن، دەکات. هوڵت ئەم کارە بەبێ بنەما لەقەڵەم دەدات.

- ئانا هوڵت دەڵێت. کاتێک تۆ ئاماژە بەئەنجامدانی کارێکی ئەوا دەکەیت کە بەپێی ڕێنمایەکانی ئێمە جێگەی لە هێج شوێنێکی ئەم بواردە نابێتەوە، ئەمەش لەروانگەی ئەوەی کە ئەم کۆمپانیا ئەڵێ پەرپرسیارێتی گەڕاندنەوەی قەرز لە ئەستۆ ناگرێت، بەتایبەت ئەمە قەرزێکە کە ئەو کچە مافی وەرگرتنی نیە.

هەرسەبارەت بەو پرسەی کە ئایا مرۆڤ لەم ڕوانگەیەوە یاسایی پێشێلکردووە؟ لەوە ڵامدا ئانا هوڵت ڕوونیکردووە کە بێگومان ڕاێنمای و یاسا رەچاو نەکراوە، بەتایبەت کە ئەوان لە دەزگای کاروباری مەسرەفکاران (Konsumentverket) لە بواری چاوپیاخشاندنی کرێدیت و هەوەرها یاساکانی کرێدیتی خەرجکاراندایەو لەم کارە دەڕوانن. ئەو کۆمپانیای قەرزەکەی لێنێیا پەسەندکرد ناوی نانۆ کرێدیتە (Nano Kredit) وە یەکێکە لە هەرە گەرەترین کۆمپانیاکانی ئەم بوارە و مافی پیدانی قەرزو هەڵسەنگاندی قەرزی لەلایەن فەرمانگەی چاودێری دارایی (Finansinspektionen) پێدراوە. ئەوەی جێگەی تێڕوانینە کەمترین مەرجەکانی ئەم کۆمپانییەیە کە تۆ وەک داواکاری قەرز داهاتی ساڵێکت ٥٠٠٠٠ کرۆن بێت، واتە لە مانگێدا ٤٢٠٠ کرۆن داهاتت بێت.

میکایل ئۆلیسنا بەڕێوەبەری کۆمپانیای نانۆ کرێدیتە، ئۆلسینا ئاماژە بەدەرئەنجامی ئەم کارە دەکات.

- میکایل ئۆلیسنا دەڵێت. ئەگەر ئەوەی کەتۆ ئاماژەت پێکردووە و خشتەی دیاریکردن یان لەداهاتنامەی گشتیدا گونجاو و دروست نەبێت ئەوا هەڵە روویداوە، بەڵام ئەوە من ئاگادارم نابێت لەو سیستەمی کارماندا ئەو هەڵانە ڕووبدەن. ئەمەش تەنها شتە کەمن دەتوانم ئاماژەی لە ئێستادا پێ بکەم.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".