Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

گاڵەیەک بۆ هاوکاری کردنی ٣٠٠ منداڵی ئاوارە ساز دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 20 april 2015 kl 12.30
"هیچ خەرجییەک لەو پارە کۆکراوە دەرناکرێت"
(7:28 min)
Tara Twana. Bild: Shaho Mwany
تارا توانا یەکێک لە دەستپێشخەرانی گاڵەکە. وێنە: شاهۆ موانی.

رێکخراوی هۆمانیستەکانی سوید (humanisterna) گاڵەیەک بۆ منداڵە ئاوارەکانی کەمپی عەربەت ڕێکدەخرێت.

ئەو گاڵەیە لە ٢٠ی مانگی چواردا بۆ هاوکاری کردنی منداڵانی ئاوارەی کەمپی عەربەت لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوەدەچێت. چەندین هوندەرمەندو کەسانی ناسراوی سوید بەشداری لەو گاڵەیەدا دەکەن.

جێگەی ئاماژەیە پارەی بلیت و هەموو داهاتەکانی دیکە کە لە گاڵەیەدا کۆدەکرێتەوە لە ڕێگەی ڕێکخراوی (CDO ) بۆ منداڵان ئەو کەمپە دەنێردرێتەوە. یەکێک لە دەستپێشخەرانی ئەو گاڵایەی تارا توانایە.

تارا توانا ئەندامی ئەنجومەنی ڕێکخراوی هومانیستەکانی سیویدە و ئاماژەی بەگرنگی هاوکاری کردنی ئەمنداڵانە دەکات کە لە چەندین ڕووەوە پێویستیان بە هاوکاری هەیە. بۆ نمونە لە دابینکردنی دەرمان، جلوبەرگ، کەرسەتی گەرمکەروە کە لە ئێستادا زستانە. هاوکات لە ئێستاوە هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕێگەی پۆلستگیرۆیەکەوە یان ژەماریەکی بانکەوە کە ڕێخراوی هومانیستەکان لەبانک دایانمەزراندوە بەشدارەی لە کۆکردنەوەی ئەو کۆمەکەدا بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".