Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دەبێت باشتر ڕووبەڕووی جیهادیزم ببنەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 16 februari 2015 kl 13.39
" نایانەوێت لەڕاستیدا دانبەوەدا بنێن چی ڕوویداوە"
(5:51 min)
Isis i Irak. Foto: AP Photo / militant website, File / TT.
Foto: AP Photo / militant website, File / TT.

پسپۆڕان پێیانوایە کە چالاکیەکان بۆ رووبەڕوو بوەنەوەی جیهادیزم دەبێت باشتر بکرێت.

ڕێکخستنی ئەو چالاکیایەنەی کە لە ئاستی لۆکاڵ یان شارەوەانیەکاندا بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیهادیزم لە سویدا بەڕێوەدەچێت پێویستی بەپێشخستن هەیە. بۆنمونە وڵاتانی دراوسێ سوید لەم هەنگاوەدا زۆر پێشکەوتوو ترن. ئەمە بەوتەی ماگنوس ڕانستۆرپ توێژەوە لە بواری تیرۆریزمدا.

- ماگنوس ڕانستۆرپ دەڵێت. من سەردانی هەریەک لە وڵاتانی دانیمارک و نەرویجم کردووە و زانیاریم لەسەر ئەوکارانەی کە لە شارەکانی بۆ نمونە شوێپێنهامن، ئۆرهوس و ئۆسلۆ ئەنجامدەدرێن هەیە. لەم شارانە ئێجاگار بایەخ بەم پرسە دەدەن. لایانە بەرپرسەکان لەم شارانەدا لەئامانجی کارکردنی خۆیان ئاگادارن و دەزانان چیاین دەوێت، بابەتی کۆنکرێتی یان بەڵگەداریان لەبەردەستادایە، هەروەها ئاگادارەن لەوەی کە چەند دۆز لە ئارادەهەیەوە، چۆن و بە چێ شێوەیەک کاریان لەسەریان کردووە، ئەمە لە ڕووی بەراوردکردنەوە. ئەم شێوازە کارە لە شارەکانی سویدا بەو شێوە ڕاناپەڕێندرێن.

هەر لە درێژەی وتەکانیدا ماگنوس ڕانستۆرپ ئاماژە بەشێوازی کارکردن بۆ پێشگیریکردن لە جیهادیزم لەسویدا دەکات کە بەتەواوی بایەخی پێنادرێت، ئەوەش لە ڕێگەی ستروکور یان ڕێکخستەنەوە. هەروەها ڕووبەڕووبەونەوەی ئەو گرووپانە سنوردارکراوە. جێگەی ئامەژەیە کە ئەم توێژەرەوە کارەکانی سویدی بەراورد بەو بەرەنگارەییەی کە لەوڵاتانی دراوسێدا بەڕێوە دەچن کردووە. هەروەها ئەوەشی ڕوونکردەوە کە هەرچەندە ئەم کارانە لە سویدا بەخاوی یان لەسەرخۆ لەسەر دەستی مۆنا ساڵین وەک بەرپرسی هاوئانگی نەتەوەیی دژی توندئاژوان بەڕێوەدەچێت، بەڵام پێویستیشە کە پۆلیس و دەزگا بەرپرسەکانی دیکەی ئەم وڵاتە بەرپرسیارێتی زیاتر لەئەستۆ بگرن. هەروەها هێڵێکی پەیەوەندی دابمەزرێت بۆ ئەوەی کە ئەگەر هاتوو گومان لەسەر رادیکاڵەبوونی کەسێک دروست بوو ئەوا ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەو هیڵەوە بکرێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە کاری نەگونجاو بکرێت. هاوکات هاوکاری ئەو گەنجانە بکرێت.

- ماگنوس ڕانستۆرپ دەڵێت. مرۆڤ دەبێت هەوڵی ڕێخستنەوەی ئەو کارە بکات، بۆ نمونە چالاکی لەلایەن گرووپە جیاوازەکانی نێو کۆمەڵگاوە دابمەزرێن. هەروەها هاوکاری لە نێوان پۆلیس، دەزگای خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و ئەو شوێنانەی کە گەنجان کاتی ئازادیی تێدا دەبەنەسەر توندوتۆڵ بکرێنەوە. ئەمە بۆ ئەوەی کە نوێنەاریەتی ئەو گرووپانە بەشێوەیەکی باشتر کار بکەن. هەروەها زووتر هەڵوێست وەربگیرێت. ئەوەی کە لە بەرژەوەندی شارەوانیەکان و گشتی نەتەوییدایە و زۆر پێویستە دامەزراندنی ئەو هێڵەی هاوکاریە کە دەوتانێت هەموو کارەکان بە ڕێگەیەکی باش و دروستدا تێپەڕێنێ.

هەروەها ماگنوس ڕانستۆرپ دانبەوەدا دەنێت کە بەگژاچوونی ئەو کارە توندوتێژیانەی کەلەژێر ناوی ئیسلامدا ئەنجام دەدرێت لەلایەن چەند تاكێکی خۆبەخشی کۆمەڵگەوە لەملا و لەوادا لە سویدا ڕێگری لێدەکرێت، هاوکات ئەمڕۆ ئەو گرووپە خۆبەخشوو بەتینە زۆر کەمن و وە لە کارەکانیاندا هاوکاریان زۆر بەکەمی دەکرێت.

- ماگنوس ڕانستۆرپ دەڵێت. ئەو کەسانەی کە دژی ئەندامگیری کە بۆ نێو گرووپە تیرۆریستەکان ڕادەکێشێت، بەتایبەت لە گەڕەکە پەراوێزخراوی نێو شارەگەورەکاندا ڕێژەیان زۆر کەمە. چەند ڕێکخراوێکی نائابووری، بۆنمونە فەرهەنگی یان کولتوریەوە ئەم کارانە ڕادەپەڕێنێت. بۆنمونە کۆمەڵەی سەراسەری سۆماڵییەکان (Somaliska riksförbundet) کە جێپەنجەیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم کارەدا دیارە، بەتایبەت ڕێگرتن لەو گەنجە سۆماڵییانەی کە لە سویدەوە دەیانەوێت گەشت یان سەفەر بۆ نێو ئەو گرووپانە ئەنجام بدەن. جێگەی باسە کە ڕێکخراوی هاوشێوە زۆرکەمە کە لەم بوارەدا هەوڵدەدەن.

بۆچی نەتواندراوە بایەخ بەکارکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە پاش ١١ سێپتەمبەر بدرێت؟ توێژەرەوەکە ئەمە دەبەستێتەوە بەو گفتووگۆ کۆمەڵایەتیانەی کە لە لەسەر تیرۆر و جیهادیزمە لەئاستێکی زۆر نزمدا بوون، سەرەڕای ئەوەی کە وڵاتی سوید ساڵی ٢٠١٠ ڕووبەڕووی کاری تیرۆریستی بووە. ئەمە بەوتەی ماگنوس ڕانستۆرپ توێژەوە لە بواری تیرۆریزمدا.

- ماگنوس ڕانستۆرپ دەڵێت. ئەگەر لە بەگژا چوونی تیرۆر و ئەو کارانەی کە لەپاش ١١ سێپتەمبدەر ڕوویداوە ئەوا ئاشکرایە کە گفتووگۆ لەسەر ئەم بابەتە لا ئاستێکی نزمدا بووە. هاوکات هێزێکی دیاریش لەکۆمەڵگەدا بوونیان هەوبووە کە پارێزگاریان لەو پرسەکردووە، واتە نایانەوێت لەڕاستیدا دانبەوەدا بنێن کە چی ڕوویداوە یان ڕوودەدات، کە چەندە مەترسی لە شێوازی توندئاژوو لە کۆمەڵگەدا هەیە. ئەمەش پەیوەندی بە چەندی هۆکارەوە هەیە بۆنمونە ڕەوشی هەڵسەنگاندی چەندین پرسێکی سیاسی، وەک سیاسەتی کۆچ و چەندینی دیکە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".