Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

داعش ناوەرۆکی سیمنارەکەی سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بوو

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 17 februari 2015 kl 14.54
"گومرگی ئیبراهیم خەلیل گێچەڵ دەگێڕێت"
(8:35 min)
wêne: Radio Sweden / kurdiska redaktionen
wêne: Radio Sweden / kurdiska redaktionen

سیمنارێک بۆ سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و شاندەکەی لە ستۆکهۆڵم ڕێکخرا.

شاندێکی باڵایی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە بەسەرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان د. یوسف محەمەد سادق ڕێکەوتی ١٥ ئەم مانگە واتە مانگی دوو سەردانی وڵاتی سویدیان کردووە. ئەم شاندە پێکهاتووە لە زۆربەی هەر زۆری سەرۆک کوتلەکانی نێو پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

ئامانجی سەردانەکە ئەویکە ڕوونبێت وەرگرتنی ئەزموونەو لە دام و دەزگا سویدیەکانەوە، بۆ نمونە سەردانى دەزگاى چاودێرى داراى و ژمێريارى نەتەوەيى سويد (Riksrevisionen) یان كرد و لە كۆبونەوەيەكدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە كار و چالاكيە كانى دەزگاكە، بەمەبەستى ئەوەى كە لە ئايندەدا پەرلەمانى كوردستان بتوانێت سود لە ئەزمونى ئەم دەزگايە وەربگرێت.

ئامانجێکی دیکەیان چاوپێکەوتنی رەوەندی کوردیە کە کاریگەریەکی باشیان لەسەر هەرێمی کردستان هەبوو و زیاتر بۆ بتەو کردنەوەی ئەو پەیوەندنیە. هاوکات لیژنەیەکی تایبەت بەم پرسە لە ژێر ناوی : ليژنەى پەيوەنديەكان و ڕەوەندى كوردستانى لە پەرلەمانى كوردستان، دامەزراوە.

هەروەها سیمنارێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان کوردستان لە بینای ئابێف ڕێکخرا. زیاتر باسی بارودۆخی ئێتسای کوردستان بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کرد، بۆ نمونە لە ڕووی هێرەشەکانی گرووپی تیرۆریستی دەوڵاتی ئیسلامی کە بە داعش ناسراون، پەیوەندیەکانیان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق و ئەو کێشانەی کە ئەمڕۆ لەئارادان لە ڕووی ئابووریەوە، لەبیر نەکەین ئاماژیە بە شۆرشی کۆبانی و شەرڤان دژی تیرۆریستان. هەروەها ئەو قەیرانە ئابووریەی کە ڕووی کردۆتە کوردستان لەڕوانگی نەبوونی موچەو داراییەوە. جێگەی ئاماژەی کە سیمنارەکە لەلایەن فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید ڕێکخرابوو وە ڕیژەیەکی زۆر لەم سیمنارەدا ئاماددە بوون. ئەوەی کە جێگەی باسیشە ڕیژەیەکی بەرچاو لە بەشداربوون گەنجبوون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".