Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕۆژنامەی نوێ هاوکاریەک بۆ کۆچبەرانی ئەوروپیە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 17 februari 2015 kl 17.35
"ئەمە لە سواڵکردن باشترە و پارەی باشترە"
(4:01 min)
Tidningen "Folk är folk" ska hjälpa EU-migranter. Foto: Rikard Jansson/Radio Romano.
Tidningen "Folk är folk" ska hjälpa EU-migranter. Foto: Rikard Jansson/Radio Romano.

ڕۆژنامەیەکی نوێ لەژێر ناوی "خەڵک خەڵکە" دەستی بە بڵاوکردنەوە کردووە و لەلایەن کۆچبەرانی ئەوروپی دەفرۆشرێت. مەبەستی سەرەکی ئەم ڕۆژنامەیە ئەوەیە کە ئەم كۆچبەرانە واز لە سواڵکردن بهێنن. بەڵام ئەم هەڵوێستە لە هەموو لایەکەوە پێشوازی لێناکرێت. یەکێک لەوانەی کە ئەم ڕۆژنامە دەفرۆشێت ئایشەیە.

ئایشە دەڵێ باشترە کار بکەیت لەباتی ئەوەی کە پێویست بێت سواڵ بکەیت.

ئایشە یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی "خەڵک خەڵکە" دەفرۆشێت. لە مێژە ڕٶژنامەی دیکە بەهەمان شێوە هەیە. کەسانی بێخانومان ڕۆژنامەی "دۆخی ستۆکهۆڵم" دەفرۆشن و هەروەها ڕۆژنامەیەکی دیکە کە کۆچبەرانی ئەوروپی دەیفرۆشن ڕۆژنامەی "فاکتوم"ـە.

ئەم ڕٶژنامە نوێیە بە سەد کڕۆن دەفرۆشرێت و ٧٥کڕۆنی بۆ ئەو کەسەیە کە دەیفرۆشێت و باقی بۆ چاپ و خەرجی ثێکهێنانی ئەم ڕٶژنامەیە دەچێت. لە سەرەتاوە ڕۆژنامەی "خەڵک خەڵکە" لە ساڵی ٢٠١٢دا لە وڵاتی نێرویژ بۆ یەکەمجار دەرکەوت. یەکەم ژمارەی ئەمە ڕۆژنامەیە لە سوید ئاڵبۆمێک سەبارەت بە بەسەرهاتی ڕۆمەکان لە سەردەمی شەڕی دووی جیهانییە.

یەکێک لەو ڕێکخراوانەی کە هاوکاریدەکەن تا ئەم ڕۆژنامەیە دابەش بکرێت، ڕێکخراوی کۆچبەرانی ئەوروپی بێخانومان، کە بەکورتی بە "هێم" ناودەبرێت. جێگری بەرپرسی ئەم ڕێکخراوە، سڤێن هۆڤموێلێر باس لەوە دەکات کە داوایەکی زۆر بۆ ئەم ڕٶژنامە هەیە.

هۆڤموێلێر دەڵێ مەبەست ئەوەئە کە فرۆشتنی ئەم ڕٶژنامەیە بۆ ئەم کەسانە لە سواڵکردن داهاتێکی باشتربێت. هەروەها مەبەست ئەوەشە کە ئەم کەسانە لەسەر پا ڕاوەستن و لە ئاستی کەسانی دیکە بن و چاو لە چاویان بکەن. ئەمە نرخی ئینسان، بەخۆباوەڕبوون و هەستی خۆناسین بەرز دەکاتەوە. هەروەها نەفرەت بەرامبەر بەم کەسانە کەمدەکاتەوە. بە هەموو شیوەیەک باشە.

لەگەڵ ئەم وتانەی سڤێن هۆڤموێلێر ئامیدێ هاوفکرە. ئامیدێ هەر وەکوو ئایشا لە وستگای ناوەندی شاری ستۆکهۆڵم ڕۆژنامەی "خەڵک خەڵکە" دەفرۆشێت. ئامیدێ باس لەوە دەکات کە لە بەراورددا لەگەڵ سواڵکردن، کاتێک کە ئەم ڕۆژنامە دەفرۆشێت خەڵک بە ڕێزەوە دەیبینن.

ئامیدێ دەڵێ فرۆشتنی ئەم ڕۆژنامەیە پارەی لە سواڵکردن باشترە و باشترە. چوونکە کاتێک کە ڕۆژنامە دەفرۆشی خەڵک بە ڕیزەوە دەڕوانن، کە لەکاتی سواڵکردندا وا نییە.

تاکوو ئێستا دوو چاپی ئەم ڕۆژنامەیە بەتەواوی فرۆشراوە و هەم لەلایەن فرۆشیاران هەم لەلایەن کڕیاران داوای دەکرێت. بەڵام هاوکات دامەزراندنی ئەم ڕۆژنامەیە لەلایەن ڕۆژنامەکانی دیکە سەر خیابان نائارامی دروستردووە. لە شاری یۆتۆبۆری ڕۆژنامەی "فاکتوم" تازەگی کامپەینێکی بۆ بەهێزترکردنی دۆخی خۆیان لەم بازاڕەدا دەستپێکردووە. ئەمەش تا بتووانن لەگەڵ ڕۆژنامەی نوێی "خەڵک خەڵکە" بەربەرەکانێی فرۆشتن بکەن. بەڵام تاکوو ئێستا ڕۆژنامەی "فاکتوم" لە شاری ستۆکهۆڵم هەڵوێستێکی وەهای نەگرتووە.

ڕۆگێر کە ڕۆژنامەی "دۆخی ستۆکهۆڵم" دەفرۆشێت، باس لەوە دەکات کە هەستی پێکردووە کە کۆچبەرانی ئەوروپی، هەر وەکوو ئەو دەستیان بە فرۆشتنی ڕۆژنامە کردووە. بەڵام ڕٶگێر سەبارەت بە داهتوو نیگەران نییە. لەم پەیوەندیەدا ڕۆگێر دەڵێ نیگەران نیم. بازارێک بۆ هەموو کەس هەیە. لەوە تێدەگەم کە ئەوان کێشەی خۆیان هەیە، منیش کێشەی خۆم هەیە. بۆیە من پێم ئاساییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".