Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هێزی بەرگری سوید و فینلەندا لە هاوکاری سەبازیدان

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 18 februari 2015 kl 10.16
فرۆکەی جەنگی بەشێکە لە هاوکاریەکە
(4:31 min)
Korvetterna HMS Sundsvall och HMS Gävle på väg in till Stadsgårdskajen vid en sjöstridsflottilj.. Foto: Sergeant Alexander Karlsson, Försvarsmakten/TT:
Foto: Sergeant Alexander Karlsson, Försvarsmakten/TT

چەند ساڵێکە هەریەک هێزی بەرگری لە وڵاتانی سوید و فینلەندا لە توێژینەوەدان بۆ ئەوەی لەنزیکەوە بۆیان ئاشکرا ببێت کە بەچی شێوەیەک دەتوانن هاوکاری یەکتر بن.

دوێنی شەو ئەو هەوڵانە هەنگاوێک لێک نزیکتر بوونەوە، ئەمە لە کاتێکدا بوو کە هێزی بەرگری هەردوو وڵات ڕاپۆرتی لێکوڵینەوەکەی خۆیانیان پێشکەشکرد. یەکێک لەو خاڵانەی کە هەر دوو لا پشتگیری لێدەکەن هاوکاریکردنی ڕاهێنانی سەربازی و قیرانە سەبازیەکانە. پێتر هولکڤیست وەزیری بەرگری سویدە. هولکڤیست ئاماژە بەچۆنێتی ئەو هاوکاریە دەکات.

- پێتر هولکڤیست دەڵێت. ئەگەر هاتوو ڕووداوێکی نەخوازراوی سەربازی یان مەدەنی بەشێوەیەک ڕوویدا ئەوا بتوانین کە کەرستەی پێوسیتی هەردوو لا لە بەرژەوەندنی ئەو دۆخە بەکار بهێنین. ئەمە شێوازێکی هاوکاریکردنی ئازادە، هەروەها ئەمە شێوازێک ئەسکەندەناڤی و باکورە کە پەیامی هاوخابارت خۆیان بەجدی نیشان دەدەن. بەڵام لە ئێستادا ئەوەمان لا ئاشکرا نەبووە کە بەچی شێوەیەک و چۆن لە کرداردا کار دەکەن . ئەوەی جێگەی باسە کە ئێمە لەبەر ئەوەی هەموو مافە ئازادیە سەربازیەکانمان لە بەردەستادایە ئەوا دەتوانین سوودی تەواو لەو ئازادیە وەرگرین بۆ ئەوەی خۆمان بەباشی بۆ دۆخی قەیراناوی ئامادە بکەین. هەرکاتێک ئەم ڕێکەوتەنە هاتە ئاراوە ئەوا حکومەتی هەریەک لەم دوو وڵاتە مەفی بڕیاردانی کۆتایان بۆ بەکار هێنانی کەرستەکانی یەکتری بدەن. جێگەی ئاماژەیە بنەڕەتی ئەم ئەرکەی ئێمە لە ئێستا سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی بریتیە لە بێ هاوپەیمانی سەربازی.

بیرۆکەی ئەو هاوکاریە سەربازیە لەوە پێکدێت کە وڵاتی سوید و فینلەندا بتوانن لە چەند بوارێکی سەربازیدا هاوکاری یەکتری بکەن. ئەو هاوکاریەش بۆ نمونە لە چەکی فرۆکەو فرۆکە جەنگییەکان، سەرباز، چەک و تەقەمەنی، هەروەها ئاڵوگۆڕ پێکردنی زانیاری پێکدێت. ئەمانجی ئەم هەنگاوەش ئەوەیە کە لە چەند ساڵی داهاتوودا هەردوو وڵاتی ناوبراو بتوانن یەکەیەکی هێزێکی سەربازی تەیبەت پێکەو دابمەزرێنن. سەررای کارکردن بۆ پێکهێنانی ئەو هاوکاریە، بەڵام پێتەر هولکڤیست جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەم هەنگاوە ئەوە ناگەیەنێت کە ئەم دوو وڵاتە هاوپەیمانی سەربازی هەمیشەیی پێکدەهێنن. هاوکات وەزیری بەرگری فینلەندا کارڵ هاگلوند لە هەمان سیمناری دوێنی شەودا ئەو بیرۆکەیەی ڕەت نەکردەوە.

- کارڵ هاگلودن دەڵێت. ئەم کار ە لە چەندین لایەنەوە هەنگاوی باش لەخۆ دەگرێت، بەڵام لە ئێستاد تیشکخستنە سەر ئەوە هەنگاوانە شایەنی باس نیە.

لە ئێستادا کۆتا ڕاپۆرتی ئەو پێشنیازە لەڕووی سیاسیەوە لە هەر دوو وڵاتدا ئامادە دەکرێت. وەزیری دەروەی سوید خۆی ڕاستەوەخۆ یەکێک دەبێت لەدەستپێشخەرانی لێکۆڵینەوەکان کە لەسەر ئەم بابەتەی کە بڕیارە بێتە ئەنجامدان. ئەویش لە روانگەی یاساوەیە کە چۆن بتواندرێت گۆڕانکاری بەسەر یاسادا بێت بۆ ئەوەی لەکردادا ئەو هاوکاریەیی نێوان وڵاتانی ناوبراو ڕاپەڕێنرێت. جێگەی ئاماژەی هەر دوو وەزیری دەرەوەی سوید و فینلەدا ئاماژەیان بەئامانجێکی گرنگی دیکەی ئەم هاوکاریە کرد، کە بریتیە لە بۆ ئەوەیە هێزی بەرگری هەر دوو وڵات لە داهاتوودا چالاکتر بن. دانیشیان بەوەدانا کە مەبەستی ئەم کار پاشەکەوتی ئابووری نیە.

- پێتەر هولکڤیست دەڵێت. سەبارەت بە هاوکاریە سەربازیەکە بڕواناکەم کە ئابووری وەک ململانێیەک کاریگەری هەبێت، بەڵکو ئەمە دەبێت وەک وانەیەکی سەباری ‌هێزی بەرگری سوید ئەزموونی لێوەرگرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".