Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

حکومەت دەیەوێ هەڵوێستی توندتر بەرامبەر بە سیگارکێشان بگرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 18 februari 2015 kl 15.25
سیگارکێشان لە چەندین شوێن دەتوانێت قەدەخە بکرێت
(5:14 min)
Gabriel Wikström (S), Folkhälso- sjukvårds och idrottsminister
Gabriel Wikström (S), Folkhälso- sjukvårds och idrottsminister. Foto: Cecilia Tiberg/Sveriges Radio

حکومەت چەندین پێشنیار بۆ هاندانی خەڵک بۆ وازهێنان لە سیگارکێشان پێشکەش دەکات. ئەم پێشنیارانە لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی "داگێنس نیهێتەر"دا بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە کە حکومەت دەیەوێ لە وێستگا ئوتوبوس و لە بەشی دەرەوەی ڕێستورانەکان سیگارکێشان قەدەخە بکات. سەر لەبەیانی ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی سەر بە پارتی سۆسیالدیموکرات، گابریێل ڤیکستروێم لە بەرنامەی "پء ئێت مۆڕگۆنی" ڕادیۆی سوید باسی ئەم پێشنیارانەی کرد.

ڤیکستروێم دەڵێ ڕاپۆرتی بەڕیوەبەرایەتیی ناوەندی کاروباری کۆمەڵایەتیی نیشاندەدات ککە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ٨٠٠ هەزار کەس بەهۆی سیگارکێشان نەخۆشکەوتون و نزیکە ١٠٠ هەزار کەش بەهۆی سیگار کێشان گیانیان لەدەستداوە. ئەمەش بۆ تاکە کەس ئازارێکی گەورەیە و بۆ کۆمەڵگا خەرجێکی زۆرە.

ڤیکستروێم هەروەها دەڵێ لەڕێگای ئەم پێشنیارانەی کە پێشکەشمان کردوون و لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکەین، لەوانەیە بتوانین ڕیژەی سیگارکێشان کەمکەینەوە و هەم ژیانی تاک ڕزگار بکەین و خەرجی کۆمەڵگاش کەمکەینەوە.

دە ساڵ پێش ئێستا حکومەتی ئەوکات سیگارکێشانی لە ژورەوەی ڕێستوران و مەیخانەکان قەدەخە کرد. حکومەتی ئێستاش بە مەبەستی پاراستنی سوید و سویدیەکان لە سیگارکێشان چەندین هەڵوێست دەگرێت.

بەپێی وتاری وەزیری تەندروست، گابریێل ڤیکستروێم، کە ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەر بڵاوبۆوە، لێکۆڵینەوەیەک بەسەر ئەم ثێشنیاراندە داچێتەوە. ئەم پێشنیارانەش بریتین لە قەدەخەکردنی سیگارکێشان لە وێستگای ئوتوبوس و قەتار، شوێنی یاری منداڵان و بەشی دەرەوە ریستورانەکان.

سەبارەت بە قەدەخەکردنی سیگارکێشان لەم شوێنانە، گابریێل ڤیکستروێم ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمە هاوکاریەکە بۆ سیگارکێشانیش.

ڤیکستروێـم دەڵێ ئەگەر بتوانین سیگارکێشان کەمکەینەوە و ئەگەر بتوانین شوێنی سیگارکێشان کەمبکەینەوە، هاوکاریەکە بۆ سیگارکێشانیش. ئەمە دەبێتە هاوکاریەک بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ واز لە سیگارکێشان بهێنن. بەشی هەرەزۆری سیگارکێشان دەیانەوێ واز لە سیگارکێشان بهێنن بەڵام بۆیان سەختە. چوونکە بەردەوام فشاریان بۆدێت کاتێک کە دەبینن کەسانی دیکە سیگار دەکێشن یا لەو شوێنانەن کە سیگارکێشی لێیە.

یەکێکی دیکە لە پێشنیارەکان ئەوەیە کە سیگارەکان لە دوکانەکان بشاردرێتەوە و بۆ کڕیاران دیار نەبێت. سەبارەت بەمە ڤیکستروێم دەڵێ دەزانین کە ئەم هەڵوێستە کارتێکردنی باشی هەیە و بەم شیوەیە لە ڕوانگەی کۆمەڵگاوە سیگارکڕین بە ڕەوا نابیندرێت. هەروەها ڕیژەی کڕینی سیگار کەمدەکاتەوە و هاوکاری ئە کەسانە دەکات کە دەیانەوێ واز لە سیگارکێشان بهێنن.

هاوکات سەرۆکدادناسی ئۆڕگانی هاوبەشی بازاڕی رێستوران و مەیخانەکان، ستێفان لوندین، بەرامبەر بە پێشنیارانە ڕەخنەگرە. لوندین دەڵێ کاتێک کە سیگارکێشان لە زورەوە قەدەخەکرا، بەباشی بەڕیوەچوو چوونکە ئەوکات دەمانتوانی بە سیگارکێشان بڵێین کە دەتوانن لە بەشی دەرەوە سیگار بکێشن. بەڵام ئەگەر بێتوو سیگارکێشان لەدەرەوەش قەدەخە بکرێت، سیگارکێشان بۆکوێ بچن؟

هەروەها ستێفان لوندین ئاماژە بە کێشەی دیکە دەکات. لەم پەیوەندیەدا لوندین دەڵێ ئێمە پاڵپشتی سیگارکێشان نین. بەلام نابێ ڕێستورانەکان تووشی دۆخێکبن کە تێیدا ئاڵۆزی و نائارامی دروستدەبێت و لە هەڵومەرجێکدا کە ئەم پێشنیارانە ناڕەوایە جێبەجێ بکرێن.

لە بەرنامەی "پێ ئێت مۆڕگۆندا" وەزیری تەندروستی لێپرسرا کە مادەم سیگارکێشان ئەوەندا خراپە، بۆچی بەتەواوی قەدەخەی ناکەن؟

لە وەڵامدا ڤیکستروێم گوتی لەسەر ئەو باوەڕەم کە بەو شێوەی کە بۆماوەی چەندین دەیە لە سوید کردووەمانە، کە شوێنەکانی سیگارکێشان کەمبکەینەوە و کە ڕووانگەی ئەو کەسانەی کە سیگاریش ناکێشن بەڵام ڕٶژانە تووشی دوکەڵی دەبن لەبەر جاو بگرین و لەوەیان بپارێزین کە ناچاربن تووشی دوکەڵی سیگارکێسان ببن. ئەم ڕیگایەش پێشکەوتو بووە و بۆیە پێموایە باشترە کە لەسەر ئەم ڕێگایە بەردەوامبین و هەروەها پێموایە کە بەتەواوی قەدەخەکردنی سیگارکێشان کارتێکردنی خراپی هەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".