Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لاوێن ڕێدار:" سعودییە لەجەنگدا نیە، بەڵام دیکتاتۆرە"

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 20 februari 2015 kl 12.48
"من ئەو ڕێککەوتننامە ڕەت دەکەمەوە"
(5:34 min)
لاوێن ڕێدار. وێنە: تایبەت
لاوێن ڕێدار. وێنە: تایبەت

سەبارەت بەڕێکەوتننامە سەبازییەکەی نێوان سوید و سعودییە ڕەخنەکانی نێو پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید گەشە دەکات.

سەبارەت بە ڕێککەوتننامەی سەربازی نێوان وڵاتی سوید لەگەڵ سعودییەدا لەچەندین لاوە لەناوخۆی پارتی سۆسیال دیموکراتی سویددا ڕەخنە سەر هەڵدەدات. بۆ نمونە بەتایبەت لە نێو یەکێتی ژنانی سۆسیال دیموکرات ، یەکێتی لاوانی سۆسیال دیمورکرات و کۆمەڵەی خوێندکارانی سۆسیال دیموکراتدا بەڕوونی ڕخنە لەسەر ئەو ڕێککەوتننامەیە سەرچاوە دەگرێت. هەروەها داوا دەکررێت ئەو ڕێککەوتننامەیە هەڵبوەشێنرێتەوە. یەکێک لەهۆکارەکان پەیوەستە بەپرۆسەی دیموکراتی لەوڵاتی سعودییەدا.

جێگەی ئاماژەیە کە هەفتەی داهاتوو مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید کۆدەبنەوەو یەکێک لە هەرە خاڵە گرنگەکانی گفتووگۆیان بریتی دەبێت لەم بابەتە، واتە ڕێککەوننامە سەبازیەکەی نێوان وڵاتی سعودییەوە سوید. وەک ئاماژەیی پێکراوە لە نێو ئەو پارتەدا بۆچوونی جیاواز هەیە، بۆ نمونە بۆ زیاتر وتوێژکردن لەسەر بۆچوونی ئەندامانی ئەو پارتە بەلاوێن ڕێدار، ئەندام پەرلەمانی سوید لەسەر لیستی پارتی سۆسیال دیموکراتە و داوای هەڵوشاندەنەوەی ئەو ڕێککەوتننامەیە دەکەت. لەبەر ئەوەی وڵاتی سعودییە دوورە لە بنەما دیموکراتی و مافەکانی مرۆڤەوە. لەم کاتەیشدا ناتواندرێت چەک یان ڕێککەوتننامەیەکی سەربازی لەگەڵ وڵاتێکدا ئەنجامبدرێت کە مافی ئازادی، دیموکراتی و مافەکانی مرۆڤ پێشێڵ بکات.

هەفتەی ڕابردوو سەرۆک وەزیرانی سوید و سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات سەبارەت بەم بابەتە کە مانگی چوار دەبێت بڕیاری لەسەر بدرێت ئەماژەی بەخۆ ئاماددەکردن کرد.

- ستێفان لوێڤێن وتی. ئێستا لە ئامادەکاریدان و وە دەرئەنجامەکەشی پاشان دەردەکەوێت کە چی بڕیارێک لەسەر ئەو ڕیککەوتننامە دەدرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".