Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لەکاتی هێرشی تیرۆریستی سوپا دەتوانێت هاوکاری پۆلیس بکات

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 20 februari 2015 kl 13.20
"لە ڕووانگەیەکی پرینسیپییەوە نادروستە"
(4:08 min)
Svensk militär och polis. Foto: TT
wêne: TT

لە ئێستاوە بەپێی یاسا هێزی بەرگری سوید دەتوانێت لەکاتی هێرشێکی تیرۆریستیدا هاوکاری پۆلیس بکات. ئەم هاوکاریەش دەتوانێت بەچەند شێوەیەک بێت، بۆ نموونە پاراستنی بیناییەکانی ئاینی، زانیاریی هەواڵگیری یا چەکداری سەر خیابان. وەزیری نێوخۆ ئاندێش ئیگێمان لەم پەیوەندیەدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەر بێتو پۆلیس ئیمکانات پێویستی نەبێت لەلایەن هێزی بەرگرییەوە هاوکاری دەکرێت.

ئێگێمان دەڵێ بۆ نموونە لەکاتی هێرشێکی تیرۆریستی بۆ سەر بنکەیەکی بەرهەمهێنانی وزەی ئەلەکتریکی لەوانەیە پۆلیس ئیمکاناتی نەبێت بنکەکانی دیکە بپارێزێت.

بەپێی یاسای ساڵی ٢٠٠٦ پۆلیسی سوید، لەکاتی تووشبوونی هێرشێکی تیرۆریستی دەتوانێ داوای هاوکاری لە هێزی بەرگری سوید بکات. بەڵام هەر ساڵی دواتر، ٢٠٠٧ سەرۆکی گشتی پۆلیس بڕیاری دا کە هاوکاری هێزی بەرگری بۆ بەشەکانی ئاسمانی و دەریایی سنووردار بکرێت.

لێکدانەوەیەکی نوێی یاسای ساڵی ٢٠٠٦ لە یەکی مانگی فێبرواریەوە ڕێگا بە پۆلیس دەدات داوا لە هێزی بەرگری بکات بینایی بپارێزن، زانیاریی هەواڵگیریان پێبدەن، بەرگری دیجیتاڵێ و بۆمب بکەن و هێزی چەکدار ڕەوانەی شوێنی پێویست بکەن.

ئەگەر بێتو پۆلیس داوای هاوکاری لە هێزی بەرگریی بکات، دەبێ حکومەت داواکاریەکە پەسەند بکات. لەکاتی بەپەلە دەتواندرێت بێ پەسەندکردنی حکومەت هێزی بەرگریی بەشداری ئۆپراسیۆنێک بکات. بەڵام لەکاتی وەهادا ئەنجومەنی سەرانسەری پۆلیس دەبێ حکومەت ئاگادار بکاتەوە.

بەرپرس لەلایەن پۆلیسی تاوانکاریی نەتەوەیی هۆکان ڤالل ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمە پرسێکی سەخت و هەستیارە.

ڤالل دەڵێ بەپێی ئەم یاسایە هێزی بەرگری دەستەڵاتی پۆلیسی پێدەدرێت و ئەم دەستەڵاتەش ئیمکاناتی، یا جاری وایە ئەرکداری بەکارهێنانی زەبر و توندوتیژی لەگەڵە.

بەهۆی ئەوەی کە ئەم جۆرە هاوکاریە شتێکی نوێیە، نادیارە کە ئایە چۆن دەبێت. بەڵام ئەوەی کە دەیزانین ئەوەیە کە هێزەکانی بەرگری و پۆلیس پێکەوە مەشق دەبینن. ئەو کەسانەی لەناوە ڕیزەکانی هێزی بەرگری کە بۆ هاوکاریکردنی پۆلیس بەکاردەهێندرێن، دەورەیەکی پۆلیسی بۆ ماوەی ١ تا ٢ حەوتوو دەبینن.

لەم پەیوەندیەدا هۆکان ڤالل دەڵێ یاسای پۆلیس هەڵوێست و کردەوەکانی پۆلیس وەکوو بەکارهێنانی زەبر دیاریدەکات.

بەڵام ئەم لێکدانەوە نوێیەی یاسای ساڵی ٢٠٠٦ هاوکات ڕەخنەی لەدوایە. ئەندامپەرلەمان و ئەندامی لێژنەی بەرگریی پەرلەمان و سەر بە حیزبی چەپ، ستیگ هێنریکسۆن لەم لێکدانەوە نوێیە ڕازی نییە و باس لەوە دەکات کە ئەمە بەهۆی پرینسیپەوە نادروستە.

هێنریکسۆن دەڵێ پێموانیە دەورەیەکی ١ تا ٢ حەوتوویی لە فێرگەی باڵای پۆلیس بەس بێت. لە دیدی منەوە وێدەچێت زۆربەی جارەکان هەڵوێستی بەپەلە دەبێت و چاوەڕوانی بڕیاری حکومەت ناکرێت. بەم شێوەش لە مەبەستی سەرەکی لادەدەین.

 ساڵی ١٩٣١ هێزی بەرگری سوید لە ئۆداڵێن، لەکاتی خۆپێشاندانێک پێنج کەسی کوشت. لەو کاتەوە ڕۆڵێ هێزی بەرگری سوید لەناوخۆی سویددا هەستیارە. بەڵام بەڕای سەرۆکی پۆلیس، هۆکان ڤالل ڕووداوی ١٩٣١ پەیوەندیدار بە هەڵومەرجی ئەمڕۆ نییە. ڤالل دەڵێ ڕەوایە کە ڕووداوی ١٩٣١ لە ئۆداڵێن سەر هەڵدەدات. چوبنکە ئەوەی کە ئەو کات ڕوویدا تراژێدیایەکی گەورە بوو و برینێکە لە مێژووی سوید. بۆیە ئەم باسانەی سەبارەت بەم ڕووداوە ئاسایین، بەڵام پەیوەندیدار نین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".