Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

سوید سنوورەکانی خۆی کۆنتڕۆڵ دەکات

تازه‌ کرایه‌وه‌ onsdag 11 november 2015 kl 21.16
بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 11 november 2015 kl 21.13
تاکوو ٢١ی نوڤامبەر سوید سنوورەکانی خۆی کۆنتڕۆڵ دەکات
(2:44 min)
وەزیری نێوخۆی سوید ئاندێش ئیگێمان لەگەڵ کارمەندی دەزگای کۆچ میکاێل ڤینلوند - wêne: Henrik Montgomery/TT
وەزیری نێوخۆی سوید ئاندێش ئیگێمان لەگەڵ کارمەندی دەزگای کۆچ میکاێل ڤینلوند - wêne: Henrik Montgomery/TT

سوید دەست بەکۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانی خۆی بۆ ماوەیەکی کاتیی دەکات.

وەزیری نیوخۆی سوید ئاندێرش ئیگێمان لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی دەزگای کۆچ لەژێر فشارێکی زۆردایە. بەهۆی ئەوەی کە پەنابەران بەهۆی و لە شوێنی جیاجیاوە ڕوویان لەسوید کردووە، کاروباری دەزگای کۆچ سەخت بووە. بۆیە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەزگای کۆچ داوای لە حکومەت کردووە کە دەست بە کۆنتڕۆڵکردنی کاتیی سنوورەکانی سوید بکات تا کاری ئەم دەزگایە هاسانتر بێت.

هەر لەم کۆنفرانسەدا ئاندێش ئیگێمان گوتی هەڵسەنگاندنی پۆلیس ئەوەیە کە لەئێستادا مەترسییەک بەرامبەر بە ئارامیی کۆمەڵگا و ئاسایشی نێوخۆی سوید هەیە کە مەرجەکانی شێنگێن وەئەنجامدێنێت. بەڵام داوایان نەکردووە سوید بڕیار بدات کە سنوورەکان کۆنتڕۆڵ بکرێن. 

هەروەها باسی لەوەش کرد کە دەزگای پاراستنی کۆمەڵگا و ئامادەگیی لە هەڵسەنگاندنی خۆیدا ئاماژە بەوە دەکات کە فشاری زۆر لەسەر دامودەزگای گرینگی کۆمەڵگادایە. وە ئەم فشارە کاریگەری لەسەر توانای کارکردنی کۆمەڵگا دەبێت. 

وە لەسەر بنەمای داوای دەزگای کۆچ و هەڵسەنگاندنی پۆلیس و دەزگای پاراستنی کۆمەڵگا و ئامادەگیی وەزیری نێوخۆ ئاندێش ئیگێمان، سەر بە پارتی سۆسیالدیموکرات لەم کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەدا گوتی  حکومەت لەکۆدا وەهای هەڵدەسەنگێنێت کە دەست بەکۆنتڕۆڵکردنی سنووری سوید ڕەوایە و بەپێی مەرجەکانی یاسای ئەکێتی ئەوروپایە. هەر بۆیە سبەینێ حکومەت بڕیار لەسەر ئەوە دەدات کە دەست بە کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانی خۆی بکات. ئەم کۆنتڕۆڵکردنەش سبەینێ، پێنجشەممە ١٢ی نوڤامبەر کاتژمێر ١٢ دەستپێدەکات و سەرەتا بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ دەمێنێتەوە، تا ٢١ نوڤامبەر.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".