Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
Penaberî ... پەنابەری

"کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان دەبێ دەرئەنجامی هەبێت"

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 12 november 2015 kl 11.12
لەماوەی ٢،٥ مانگدا داواکانی پەنابەری لەئاستی سەرجەم داواکانی ساڵی ٢٠١٤ بوو
(1:41 min)
wêne: Claudio Bresciani/TT
wêne: Claudio Bresciani/TT

بەڕێوەبەری گشتی دەزگای کۆچ ئاندێش دانیێلسۆن خوازیاری ئەوەیە کە کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان ببێتە مایەی ئەوەی کە وەرگرتنی پەنابەران کاریگەرتر بێت و کۆنتڕۆڵی باشتریان بەسەر ئەوانەدا هەبێت کە هۆیان بۆ پەناهێنان نییە.

بەڕیوەبەری دەزگای کۆچ ئاندێش دانیێلسۆن دەڵێ داهاتوو دەبێ دەرئەنجامەکانی ئەمە نێشان بدات. جیا لەمە هیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە.

دانیێلسۆن هەروەها دەڵێ سەرەتا ئەم کۆنتڕۆڵکردنە بۆماوەی ١٠ ڕٶژ بەردەوام دەبێت، وە دواتر دەتواندرێت بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ زیاد بکرێت. بەڵام تا ئەم هەڵوێستە کاریگەربێت دەبێ کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان بۆماوەیەکی درێژخایەن بەردەوام بێت.

ئاندێش دانیێلسۆن ناتوانێ ئاماژە بە شتێکی موشەخەس بکات کە بۆ هۆی داوای دەزگای کۆچ لە حکومەت بۆ دەستپێکردنی سنوورەکانی سوید. وەکی بۆخۆی باس دەکات، ئەمە پڕۆسەیەک بووە کە گەیشتۆتە ئەو خاڵەی ئیستا و هیچ شتێکی دیاریکراو نییە کە بووبێتە هۆی هەڵوێستی دەزگای کۆچ.

ئاندێشۆن دەڵێ لەماوەی دوو مانگ و نیوی ڕابردوودا ڕێژەی داواکانی پەناخوازی لە ئاستی سەرجەم داواکانی پەناخوازی تەواوی ساڵێ ڕابردوو بووە. پێڕاناگەین داوای هەموو پەناخوازان تۆمار بکەین. بەشێکی زۆریان وندەبن، لەوانەیە لەدەرەوەی چوارچیوەی یاسادا بژین. لەمانەش بەشیکی بەرچاو منداڵن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".