Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

یەک لە پێنج خوێندکاری ئامادەیی دووچاری دەستدرێژی سیکسی دەبێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 12 november 2015 kl 15.06
کچان سێ بەرابەری کوڕان دووچاری دەستدرێژی دەبن
(2:06 min)
wêne: Janerik Henriksson/TT
wêne: Janerik Henriksson/TT

نزیکەی یەک لە پێنج خوێندکاری فێرگەی ئامادەیی دووچاری دەستدرێژی سیکسی بووە، وە کچان سێ بەرابەری کوڕان زێدەتر ذووچاری ئەوە دەبن.

ئەمە لوگوێن ڕاپرسیەک سەبارەت بە دەستدرێژی و چەوسانەوە  کە ٦هەزار خوێندکاری پۆلی سێی ئامادەیی وەڵامیان داوەتەوە. ئەمەش کردەوەی وەکوو خۆڕووتکردنەوە لەبەردەم ئەو خوێندکارانە، دەستدرێژیکردن،  وە دەستدرێژی سیکسی بەتەواوی. زۆربەی جارەکان ئەم کردەوانە لەلایەن کەسێکی هاوتەمەن ئەنجامدەدرێن. یولیا، کە ١٨ ساڵە خوێندکاری پۆلی سێی ئامادەییە.

یولیا دەڵێ زۆر جار شتی وەها ڕوودەدات. دوایین جار کە لەکلابێک بوم هەستم کرد کە کەسێک لەدواوە دەستی بۆ سمتم برد. بەڵام کاتێک کە ئاوڕم دایەوە کەسێک لەوێ وەستابوو و  گوێی لەگێلی دابوو، زۆر سەختە کە بزانی کە کێیە و بتوانی ڕووبەڕوویان ببیەوە. ئەوەش ناخۆشە.

بەشیکی زۆر ئەم دەستدرێژیانە بەبێ ئاگاداریبوونەوەی گەورەساڵان ڕوودەدات. تەنها یەک دەیەی خوێندکارانی دووچاربوو لەم ڕاپرسیەدا دەڵێ ئەم کردەوەیان بە پۆلیس یا خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتیی  ڕاگەیاندووە. بەشی زۆریان بۆ کەسێکیان باسکردووە، زۆربەی جارەکان بۆ هاوڕێیەکیان.

ئەم ڕاپرسیەلەلایەن زانکۆکانی لوند و لینشۆپینگەوە ئەنجامدراوە و لەلایەن دامەزراوەی خانوی گشتیی منداڵان پێیان ڕاسپێردراوە. کارل-یۆران سڤێدین پروفیسۆری بوواری دەرونناسی لاوانە لە زانکۆی لینشۆپینگ، وە ئەو باس لەوە دەکات کە دوو سێیەی ئەوانەی کە دووچاری دەستدرێژی دەبن طووشی کێشە دەبن. لەپەیوەندیەدا دەڵێ بەو شیوە جیددیە کە بەشی هەرە زۆریان تووشی کێشە دەبن. تا دەستدرێژیەکە سەختتر بێت کێشەکان زیاتر دەبن. کێشەکانیش هەم سەبارەت بە باوەڕبەخۆیی هەم سەبارەت بە تەندروستی دەرونیین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".