Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

نەبوونی خانووبەرە کێشەیەکی گەورەیە بۆ بواری کار

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 13 november 2015 kl 14.45
"ئەگەر چارسەری کێشەکە نەکەن دەگوێزینەوە بۆ بەرلین"
(6:40 min)
وێنە: شاهۆ موانی
وێنە: شاهۆ موانی

بەشێکی زۆر لە کۆمپانیاکانی ستۆکهۆڵم نەبوونی خانووبەرە وەک کێشەییەکی گەورە لەبواری دامەزراندنی کارمەندا دەناسێنن.

 ئەمڕۆ لەسیمنارێکی دیوانی بازرگانی ستۆکهۆڵم (Stockholms Handelskammare)  تیشکخرایە سەر کێشەکانی نەبوونی خانووبەرە کەهەڕەشەیەکە لەسەر گەشەپێکردن کۆمپانیاکان. لەم ڕوانگەیەشەوە مەبەست لەدامەزراندنی کارمەندیی زیاترە لەکۆمپانیاکاندا.

 بۆنمونە نەبوونی خانووبەر بۆ ئەو کارمەندانەی کە لەدەرەوەی شاری ستۆکهۆڵمەوە ئەزموونی تایبەتیان هەیە و لەستۆکلهۆڵم  کاریان پێدەدرێت، بەڵام لەبەر نەبوونی خانوو یان ئاپارتمان ئەوا ئەو کەسە ناچار دەبێت کە کارەکە وەرنەگرێت و  کۆمپانیاکان ناچار دەبن ئیدی خۆیان لەگەشەکردن دووربگرن.

 دیوانی بازرگانی ستۆکهۆڵم لەڕوانگەی ئەم کێشەیەوە هەستاوە بەئەنجامدانی ڕاپرسییەک لەسەر کۆمپانیاکان. لەو ڕاپرسیەدا نزیکە ٦٠٠ کۆمپانیا تیایدا بەشداربوون. لە % ٥١ یی کۆماپانیاکان ڕایانگەیاندووە کە نەبوونی خانووبەرە کاریگەیەی دیاری بەدامەزراندنی کارمەندی نوێ لە کۆمپانیاکانیاندا هەیە.

ئانا ڤیکمان بەڕێوەبەری پرسەکانی دامەزراندنە لە کۆمپانیایی فیندیک. ڤیکمان ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان لەچی ڕوویەکەوە وەک کۆمپانیا کێشەی کەمی خانووبەر کاریگەری لەسەریان دەبێت و وتی.

  - گەورەترین کێشەی ئێمە ئەوەیە کە پێویستمان بەکارمەندی بەئەزموونەو بەردەوام لەسویددا و لەجیهاندا بەدوایاندا دەگەڕێت، بەڵام کاتێک دەیان دۆزینەوەو دەمانەوێت لەکۆمپانیاکەماندا لەستۆکهۆم کاریان پێبدەین کێشەی خانووبەرە سەرهەڵدەدات کە ئەم کەسە لەکوێدا بژی و زۆر زەحمەتە ئەمڕۆش خانووت بۆنمونە لەستۆکهۆڵمدا دەستبکەوێت. واتە بەردەست نەکەوتنی خانووبەر ڕێگرییە لەگەشەکردنی کۆماپانیاکەمان.

 هاوکات ئانا ڤیکمان ئاماژەی بەوەکرد بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکە بکرێت پێویستە کرێی خانەو بەرە لەسوید هەرزانبکرێت، هاوکات ڕێژەیەکی زۆر ئەپارتمانی بچووک بۆ نمونە یەک ژووری یان دوو ژووری دروست بکرێت بۆ ئەوەی کەسانەی کە کاریان دەستدەکەوێت بتوانن بمێننەوە، لەبەر ئەوە ئەم هاوڵاتیانە دەستووبرد توانای کڕینی خانوویان نییە.

 منیش لەئانا ڤیکمان پرسی ئەی ئایا بۆچی کۆمپانیاکەتان لەستۆکهۆڵم بۆ شارێکی دیکەی سوید ناگوێزنەوە بۆ ئەوەی لەم کێشەیە ڕزگارتان بێت؟ لەوەڵامدا ووتی. بێگوومان ئەگەر ئەم کێشە بەردوامبێت ئەوا ناچارین بگوێزنەوە، نەوەک تەنها لەشارێکەوە بۆ شارێکی دیکەی سوید، بەڵکو ئێمە بیرمان لەشاری بەرلین ئەڵمانیا کردۆتەوەو سوید بەجێبهێلین و بچینە وڵاتێکی دیکە بۆ ئەوەی گەشە بەکۆمپانیاکەمان بکەین.

 دیوانی بازرگانی ستۆکهۆڵم بۆ ئەوەی کێشەی خانووبەرە چارەسەرکرێت و کۆمپانیاکان بتوانان کەسانی پر ئەزموون دابمەزرێنن ئەوا چەند پێشنیازێکی پێشکەشکردووە، بۆنمونە یاساکانی بەکرێدانی خانووبەرە گۆڕانکاریی تێدا بکرێت وەک ئەوەی کە کۆمیتەی قەیرانی خانووبەرە پێشەکەشی کردووە کە ساڵانە تەنها لە % ٥ کرێی خانوو بەرزبکرێتەوە، چونکە ئەمڕۆ کرێی خانوو گرانە.

ڕێژەی بەکرێدانی خانووی دەستی دوو زیادبکرێت. هەروەها شارەوانییەکان بەگشتی و شارەوانی ستۆکهۆڵم بەتایبەتی هانبدرێن کە بژاردەی دیکە بێجگە لە ئەپارتمانی ئاماددە بخەنە بەردەست.

هاوکات هۆتێلی هاوشێوە خانوو زیادبکرێت بۆ ئەوەی کۆمپانیاکان توانایی بەکرێ گرتنیان بۆ کارمەندەکانیان هەبێت.

جێگەی باسە لەو سیمنارەدا وەزیری خانووبەری سوید مێهمەت کاپلان تێیایدا بەشداربوو. کاپلان ئاماژەی بەوەکرد کە حکومەتەکی ٥ ملیارد و٥٠٠ ملیۆن کرۆنی بۆ بواری بیناسازی لەبوودجەی ئەمساڵدا تەرخانکردووە و حکومەتەکەی یەکەم حکومەتە کە لەماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا هەنگاوی ئاوا بەرفراوانی لەپرسی خانووبەرەدا ناوە.

سەبارەت بەو پرسیارەی کە ئایا وەک خۆیان ئاماژەیان پێکردووە و زۆرترین بایەخیان بەم بوارە داوە بۆچی پرۆسەی بیناسازی هێندە خاو بەڕێوەدەچێت و خانووبەروە کەم دروست دەکرێت، لە وەڵامدا کاپڵان وتی:

  -  یەکێک لە هۆکارەکان داوای تێهەڵچوونەی ئەو بڕیارانەی کەلەسەر داڕشتنی نەخشەی بیناسازییە دراون و بۆ ئەوەی پەسەندبکرێنەوە. چارەسەری ئەم هۆکارەشمان خستۆتە بەردەست پەرلەمان کە بڕیاری لەسەر بدات و بریتییە لەوە کە دەسەڵاتدارێتی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەم بابەتە دووربخرێنەوە. بەم هەنگاوەش دەکرێت کە لەپرۆسەی بیناسازیدا چەندین مانگ کەمتر بکرێتەوە. کێشەیەکی دیکە شارەوانییەکانی دەورووبەری شارە گەورەکان بووە کە نەیادەویست زەوی دروستکردنی خانووی تایبەت بەکرێدان تەرخان بکەن و ئابووری تێدا وەگەڕ بخەن، لەبەر ئەوە حکومەت لێرەدا بوودجەی تایبەت بەکۆمەککردنی ئەو شارەوانیانە بۆ ئەوەی بیناسازی دەستپێبکەن تەرخانکردووە.

 هاوکات مێهمەت کاپڵات باسی ئەوەی کرد هەموو هەنگاوێکیان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی خانووبەرە گرتۆتەبەر و لەهەموو ڕوویەکەوە سەرقاڵی دامەزراندنی پرۆژی بیناسازین کە بۆ ماوەیەکی درێژخانەی بێت.

  جێگەی باسە کە لەم سیمینارەدا بەدەیان کۆمپانیا بەشداربوون و بەشێکیان پرۆژەکانی خۆیان لەڕووی بیناسازییەوە بەردەست خستوو ئاماژەیان بەو کێشانە کرد کە ڕێگریان لێدەکەن. بۆ نمونە یەکێک لەو کێشانە تەرخانکردنی زەویی بوو لە شوێنە گونجاوەکاندا، بەڵام مهێمەت کاپڵان باسی لەوەکرد کە بڕیادانی زەوی تایبەت بەبیناسازی لەدەسەڵاتی شارەوانییەکاندایە نەوەک حکومەت. جێگەی باسکردنە کە لەشارەوانییەکاندا ئەمڕۆ ناوچە سروشتییە پارێزراوەکان هەیە کەشاروانییەک وەک موڵکی گشتی و سروشتی دەیان پارێزێت و ڕێگەی بیناسازیی تیاندا نادات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".