Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

"شەو ڕۆژ چاودێری ئەو کەسانەی لەسوریا گەڕاونەتەوە دەکەین"

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 16 november 2015 kl 11.46
"لەگەڵ دەزگای کۆچدا بۆ بەگژاچوونی تیرۆر هاوکارین"
(6:17 min)
Foto: TT
Foto: TT

پۆلیسی ئاسایشی سوید (Säpo) زانیاری لەسەر شێوازی کارکردنیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ڕاگەیاند.

لەپاش هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا کە سەدان کەسی تێدا بوونە قووربانی، ئەمڕۆ پۆلیسی ئاسایشی سوید (Säpo) زانیاری لەسەر شێوازی کارکردنیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ڕاگەیەیان. ئاندێرش تورنبێری بەرپرسی پۆلیسی ئاسایشی سوید وتی.

  -  بەلای ئێمەوە ئەو کەسانەی دەچنە سوریا و پاشان بۆ سوید دەگەرێنەوە جێگەی  مەترسین. لەداهاتوودا زیاتر چاودێری ئەو کەسانەداکەین لە سوریاو عێراق شەڕیانکردووە و ئێستا گەڕاونەتەوە بۆ سوید. ڕاستە  ئەو کەسانە کە ڕێژەیان ١٢٠ کەسێکە کە گەڕاونەتەوە سیود ئێستا، گشتیان پێناچێت بیرۆکەی ئەنجامدانی کاری تیرۆریستیان لە مێشکدا هەبێت، بەڵام تەنها یەکێک یان دووانیان ئەو بیرۆکەیان هەبێت بەسە بۆ ئێمە ئیدی ئێمە بەدرێژای شەووڕۆژ دەبێت چاودێریان بکەین. هەروەها تاکە کەس هەیە لەکۆمەڵگەکەماندا کە بەتەنها دەکرێت جێگەی مەتریسبێت، مەبەست لێرەدا لە روانگەی ئەوەی کە هەستێت بەئەنجامدانی کردووەی تیرۆرستی. هاوکات ئەوە لەبیر نەکەین کە ئەمڕۆ لەسویددا چەندین تۆری جیاجیا کە ماوەیەکی درێژە بوونیان هەیە و کارەکانیان پێکهاتووە لە ئاسانکاری،ئەندامگیری، ئابووری دابینکردن  و ناردنیان کەسانی نوێ بۆ نێو ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییانە. لەبەر ئەوە ئێمە دەبێت هەڵوێستی گشتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم جۆرە کەسانە بگرینە بەر، ناکرێت سەرقاڵی لایەکیان بیت و لاکەی دیکەیان گوێ پێنەدەین. جێگەی باسە شەوی هەینی هەفتەی ڕابردوو چەندین هێرشی تیرۆریستی لەشاری پاریسی پایتەختی فەرنسا کرایە سەر شێوێنی جیاجیا. لە ئەنجامی ئەو هێرشە تیرۆریستیانەدا ١٣٢ هاوڵاتی هەتاوەکو ئێستا کوژراون زیاتر لە ٣٥٠ هاوڵاتی دیکە برینداربوون، کە نێویاندا ژیانی نزیەکی ١٠٠ هاوڵاتیان لەژێر مەترسیدایە.

هاوکات لە نێو ئەو قوربانیانەدا دوو هاوڵاتی سویدیی تێدایە، کە یەکێکیان کچێکی تەمەن ٢٠ گیانی لەدەستداوەو ئەو دیکەیشیان  بریندارەو هەتاوەکو ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکدایە. جێگەی ئاماژەیە کە ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بەداعش ناسراو ئەنجامدانی ئەو هێرشانەی گرتە ئەستۆ. ئەنجامدەرانی ئەو هێرەش هەشت تیرۆریست بوون کە سەرجمیان کوژراون و پشکنین بەدوای کەسانی دیکە کەدەستیان لەو کردەووە تیرۆریستیەدا هەبووە لە هەموو وڵاتانی ئەوروپادا دەستی پێکردووە.   یەکێک لەو تیرۆریستانەی کەکوژراوە هەڵگری پاسپۆرتی سوریی بووە و پێشتر لە وڵاتی یۆنان وەک کۆچبەر ناوی تۆمارکراوە، سەبارەت بەو پرسەی ئایا لەڕوانگەی ئەو ڕێژە زۆرەی کۆچبەرانە کە ڕوو لەسوید دەکەن هیچ گۆڕانکارییەک لە بۆچی پۆلیسی ئاسایشی سوید چاوەڕوانە دەکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوە. لەوەڵامدا ئاندێرش تورنبێری وتی.

 -  بێگوومان ئێمە ئەو  مەترسییەش لەبەرچاو دەگرین و پێدەچێت لەنێو کۆچبەراندا کەسانی هاوبیرۆکەی ئەم کردەوانە خۆیان حەشاربدەن. هاوکات پێمان وایە کە ئەو ڕێکخراونەی پاسپۆرتی سەختەیان لەبەردەستایە پێناچێت ئاڵۆزترین ڕێگەی سەفەرکردن بۆ ئەوروپا بگرنەبەر. بەڵام لەنێویاندا بێگوومان هەیە کە هەڵگری بیرۆکەی توندڕووی جیاجیان و لەو وڵاتانەدا لەڕیزیی ئەو ڕێکخراوانە شەڕیکردووە و هاتۆتە ئێرەو  لە خەیاڵیدا هەبێت کە هەستن بەئەنجامدانی کاری تیرۆریستی، بەڵام بەکردار ئێستا جێبەجێ نەکەن. بەڵکوو لەداهاتوودا گەشە بەو بیرۆکەکانیان بەکەن بۆ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی. ئەمەش ماوەیەکی زۆرە ئێمە چاودێری دەکەین و بەردەوامین لەسەری. بۆ ڕێگرتن لەو کەسانە بەشێوەیەکی زۆر باش هاوکارین لەگەڵ دەزگای کۆچ دا. ئەگەر کەسایەتی هاوشێوە لەسەر سوید  جێگەی مەترسی بێت و هاتبێتە وڵاتەکەمان، ئەوا دەزگای کٶج ئاگادار دەکەینەوە کە دەستووبرد بڕیاری دەکردنی لەسوید بردێت.

  بەپرسی پۆلیسی ئاسایش سوید باسی لەوەکرد کە لەئێستادا سوید هیچ هێڕشێکی مەترسیداری لەسەر نییە، بەڵکو چەند حاڵەتێکی پێشووتر هەبوون ڕێگریان لێکراوە و لەبەر پاراستنی نێهێ شێوازی کارەکانیان ئاماددە نەبوو ڕوونکردنەوە بدات. هەروەها پۆلیسی سەراسەری سوید (Rikspolisen)  پێیانوانییە کە ئاستی مەترسی لەڕوانگەی هێرشی تیرۆریستییەوە بۆ سەر سوید زیادیکردبێت.

هاوکات پۆلیس گشتی باسی لەوەش کردووە کە ئەوان توانایی ئاماددەکاری تەواویان لەئەگەری ئەنجامدانی کردووەی تیرۆریستی لەبەردەستادایە، بەڵام ڕایانگەیاندووە کە نەشیاوە %١٠٠ هەمیشە لەحاڵەتی ئاماددەباشیدا بیت.  

ستێفان هێکتۆر بەرپرسی بەشێ چالاکی نەتەوەی پۆلیس سوید  (polisens nationella operativa avdelning NOA) ڕوونیکردووە کە پرسەکە پەیوەندی بەئاساتی کەرەستەو ڕێژەی پۆلیسەوە نییەو وتی.

 -   گەورەترین ململانێی ئێمە لەگەڵ ئەم پرسەدا کێشەی ڕێژەی پۆلیس و کەرسەتە نییە، بەڵکو لە کوێی و کەی و چۆن ڕوودەدات. ئەمە کێشە گەورەکەیە.

 هاوکات پۆلیسی سوید باسی لەوەشکردووە کەنارێت هەمیشە هەرچی پۆلیس هەیە لە حاڵەتی ئاماددە بەشیدا بێت. بەڵام پۆلیسی سوید چەندی ساڵە مەشقی ڕووبەڕووبوونەوەی کردەووی تیرۆریستی لەنێوخۆی سویدا پێدەکرێت و  وڵاتی سوید یەکێکە لەو وڵاتانەی کە پۆلیس تیایدا مافی هەڵگرتنی چەکی هەیەوە و پۆلیس لەکاتی دوامدا هەڵگری چەکە.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".