Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مەترسی چوونە نێو گرووپە توندڕەوکانیان لێدەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 16 november 2015 kl 17.25
"دەبێت هەڵوێست بگرینە بەر"
(2:32 min)
Foto: TT
Foto: TT

لەپاش کردەووە تیرۆریستییەکانی سەر شاری پاریس ڕێکخراوی فریسهووسێت هۆشیارە لەسەر ئەو گەنجانە دەدات کە مەترسی ڕادیکالیزەکردنیان لەسەرە.

ڕێکخراوی فریسیهووسێت (Fryshuset) لەشاری سۆکهۆڵم کە ڕێکخراوێکە هاوکاری ئەو گەنجانەی کە لەگەڕەکە پەراوێزخراوەکاندا دەژین بۆ ئەوەی لەکۆمەڵگدا دابمەزرێن دەکات. ئەم ڕێکخراوە ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە گەنجان لە چەندین لاوە هەوڵی بەڕادیکالیزەکردنیان بۆ نێو گرووپە توندڕەوەکان و گرووپە تاوانکارەکان دەدرێت. هەروەها ئاماژەیان بەوەش کردووە کە چەندین گەنج لەئێستادا ڕۆشتوونە نێو ئەو گرووپە توندڕەوانەی کە لەکۆمەڵگەدا بوونیان هەیە. بۆ بەرەنگاربوونەی ئەم کردارە پێیانوای کە دەبێت بایەخی زیاتر بەگەنجان بدرێت. ڕیکخراوی فریسهووسێت هەفتانە چاویان بە نزیکەی ١٠٠٠٠ گەنج لە پارێزگای ستۆکهۆڵم دەکەوێت و بۆیاندەرکەوتووە کەبەشێکی زۆر لەو گەنجانە وەردە وردە بۆ نێوە ئەو گرووپانەی کە پەنا بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی دەبەن ڕادەکێشرێ. هاوکان لە نێو ئەو گەنجانەدا هەیە پەیوەندیان بەگرووپە تووندئاژووەکانەوە کردووە.

جێگەی باسە کە پێشووتر لەشاری یۆتۆبۆرییەوە گەنجان بۆشەڕکردن لە ڕیزی ڕێکخراوە توندڕوو یان تیرۆریستییەکان ڕوویان بۆنمونە لە سوریا کردووە.   بەڵام لەم دوایەدا دەرکەوتووە کە لەشاری ستۆکهۆڵمیشەوە بەهەمان شێوە ڕێژەیەک گەنج هەستاون بە ئەنجامدانی هەمان کردار واتە پەیوەندیان بەڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی وەک داعشەوە کردووە.

ئیبراهیم بۆرالێ لە کۆمەڵی ئیسلامی یێرڤا  (Islamiska förbundet i Järva) پشگیری لەئاگادارکردنەوەی ڕێکخراوی فریسهووسێت دەکات. هاوەکات ئاماژەیش بەوە کراوە کە چەندین گەنج لە ناوچەی یێرڤا لەستۆکهۆڵم ڕۆشتوونەتە نێو ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بەداعش ناسراوە.  ئیبراهیم بۆرالێ تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە هاوکاریکردنی زیاتر بۆ بەرگرتن لەم کردارە پێویستەوە و دەڵێت.

   - من پێموایە کە دەبێت هاوکاریکردن لەنێوان فەرمانگە حکومییە لۆكاڵییەکان، ڕێکخراوەکانی گەنجاندا بەهێز بکرێت بۆی ئەوەی سەکۆیەکی گشتی بدۆزینەوە کە ببێتە هۆی ئەوەی پێکەوە بتوانین بەرنگاری ئەو کردارانە ببینەوە هەڵوێست بگرینە بەر.

 

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".