Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
نوێکراوەتەوە

لەسەر کوشتی لیسا هۆڵم سزایی زیندانی هەتایی کرا

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 17 november 2015 kl 11.10
پارێزەری گشتی داوایی سزای هەتا هەتایی دەکات.
(1:15 min)
Foto: Thomas Johansson/ TT
Foto: Thomas Johansson/ TT

ئەمڕۆ دادگای سەرەتایی سکارەبۆری بڕیاری  زیندانی هەتا هەتایی بۆ ئەو پیاوە تەمەن ٣٥ ساڵە لەسەر کوشتنی لیسا هۆڵم ڕاگەیاند.

جێگەی باسە ئەو پیاوە هەموو ئەو گومانانە ڕەت دەکاتەوە کە لەسەر گومانی کوشتی لیسا هۆڵمی لەدادگادا ڕووبەڕووی دەکرێتەوە، بەڵام پارێزەری گشتی داوایی حوکی هەتا هەتایی دەکات. ئەمەش لەبەر بەهێزی ئەو بەڵگانەی ئێستا لەبەر دەستان.

جێگەی باسە هەشتی مانگی شەشی ئەمساڵ لیسا هۆڵمی تەمەن ١٧ ساڵ ڕاگەیەندرا کە بێسەروشوێن بووە. ئەمە لەکاتێکدا بووە کە لیسا هۆڵم لەکافێتریایەک لە ناوچەی بلومبێری لەشینێکولی کاریکردووە و لەپاش تەوابوونی کارەکەی لەڕێگادابووە بۆ ماڵەوە، بەڵام هەرگیز نەگەشتە ماڵاوە. پاش چەندین ڕۆژ لەگەران لیسا هۆڵم بەمردووی دۆزرایەوە و ئەو پیاوە تەمەن ٣٥ ساڵە لەلایەن پۆلیسەوە بەگومانی کوشتنی ئەو کچە گەنجە دەستگیرکراو و ڕووبەڕووی دادگا کرایەوە. 

 لەو کاتەوە هەتاوەکو ئێستا پرۆسەیی دادگاییەکە بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆش بڕیارە دادگا بڕیاری خۆی لەسەر ئەو کەسە گومانلێکراوە بدات.


ئەم هەواڵە بەردەوام نوێ دەکرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".