Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

شارەوانییەکان بەرنامەیان بۆ بەرنگاربوونەوەی تووندڕەووی ئیسلامی نییە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 17 november 2015 kl 13.09
هەوڵی پەلەکردن لەبەدەستخستنی بەرنامەکان دەدەن.
(2:26 min)
Foto: TT
Foto: TT

لە پێچ شارەوانییە گەوەرەکەی سویددا چوار شارەوانییان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەووی ئیسلامی بەرنامەی کاریان نییە.

ڕۆژنامەی سڤێنسکا دابلاتێت ئەمڕۆ ئەم بابەتەی بڵاوکردووە کە بۆ بەرنگاربوونەوەی توندڕەووی ئیسلامی و توندووتیژی لەکۆمەڵگەدا تەنها یەک لەسەر سێی شارەوانییەکانی سوید لەئێستادا سەرقاڵی دامەزراندنی بەرنامەیەکی ستراتیژین بۆ ئەوەی ڕێگری لە تووندڕەوەی و بیرۆکەی پەیوەدنیکردن بەڕێخراوە تیرۆریستیەکانەوە بگیرێت.

 بۆ جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوەش بەڕێوەبەرایەتی پارێزگاو شارەوانییەکانی سوید دەیانەوێت کارەکان بەزووی بەڕیوەبچێت، بۆیە بڕیاری هاکاریکردنی زیاتر شارەوانییەکانیانداوە.

 جێگە باسە کە لەساڵی ٢٠١٢ هەتاوەکو ئێستا ٢٨٦ کەسی سویدی بەپێی ئاماری پۆلیسی ئاسایشی سوید (Säpo) بۆ شەرکردن چوونەتە ئێراق و سوریا.

 ئەگەر ئاوڕێک لەشارەوانییەکان لەڕوانگەی ئەم پرسەوە بدەیینەوە.

بۆنمونە ئەو پێنج شارەوانییە هەرە گەورەی سوید پێکهاتوون لە ستۆکهۆڵم، یۆتۆبۆری، مالموێ، ئوپسالە و لینسشوێپینگ. لەم پێنج شارە تەنها شارەوانی لیندشوێپینگ بەرنامەی کاریان هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕووی ئیسلامی.

ئەگەر باسێک لەشارەوانی ستۆکهۆڵم بکەین. شارەوانی ستۆکهۆڵم ڕایگەیاندووە کە ئەوە سەرقاڵی ئاماددەکردنی بەرنامەی کارن، بەڵام لێرەدا هەریەکە لەئەنجومەنی شارەوانی و ئۆپۆزسیۆن ڕەخنەگری ئەو بەرنامەی کارەن و تیادا بەشدار نین.

 شارەوانی مالموێ ڕایانگەیاندووە کە بەرنامەیەکی کار بۆ ئەم پرسە لەئیستادا جێگەی گرنگی پێدان نییە.

شارەوانی یۆتۆبۆری ڕایگەیاندووە لەلەئاماددەکردنی بەرنامەکەدان، بەڵام کاتی زۆری پێدەچێت لەوانەی پایزی ساڵی داهاتووە وەگەڕبخرێت.

 

شارەوانی ئووپسالەش بەهەمان شێوە بەرنامەیەکی ئاماددەکراوی کاریان نییە، بەڵام ڕووینیانکردۆتەوە کە کار لەسەر بەدەستخستنی ئەو بابەتە دەکەن.

وەک باسمانکرد تەنها شارەوانی لینشوێنپینگە توانیوییەتی لەمانگی پێنجی ئەمساڵەوە بەرنامەی کاریان هەبووبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕووی ئیسلامی.

 لەم ڕوانگەیەشەوە ڕۆژی هەینی بەڕێوەبەراییەتی پارێزگاو شارەوانییەکانی سوید کۆبوونەوە. ئەو کۆبوونەوەیەش لەپاش کردووە تیرۆریستییەکانی شاری پاریس بووە. مەبەست لەکۆبوونەوەکە پرسی چۆنێتی بەرەو پێشبردنی بەرنامەی کار بوون بۆ ڕووبەڕووبەوبوونەوەی توندڕووی ئیسلامی. بەڵام هیچ بڕیارێک نەدراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".