Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید بەشداریکردنی لە پاڵەوانێتی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا مسۆگەرکرد

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 18 november 2015 kl 11.18
دانیمارک ٢ - ٢ سوید
(4:16 min)
Foto: Anders Wiklund/ TT
Foto: Anders Wiklund/ TT

هەڵبژاردەی تۆپی پێی سوید بەشداریکردنی لە پەڵەوانێتی هەڵبژاردە سەرکەوتووەکانی ئەوروپادا  کە  لە ساڵی ٢٠١٦ دا ئەنجامدەدرێت مسۆگەرکرد.

ئەمەش لەپاش ئەنجامدانی دواین یاری لە یارییە یەکلایکەرەوەکان (Play of matcher)  کە دوێنێ شەو لەشاری شوێپینگهامن هەڵبژاردەی سوید ڕووبەڕی هەڵبژاردەی دانیمارک بووە وە. لەم ڕووبەڕووبوونەوەیەدا هەڵبژاردەی سوید دەبوا دەرئەنجامی یارییەکە بەیەکسانی یان بەبردنەوە کۆتایی پێبهێنێت بۆ ئەوە بتوانێت بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی هەڵبژاردەکانی ئەوروپادا مسۆگەر بکات.

لەبەشی یەکەم یارییەکەداو لەخوولەکی نۆزدەدا یاریزانی بەناوبانگی سوید سلاتان ئیبراهیمۆڤیچ توانی گۆڵی یەکەم بەلێدانێک کە لەکۆڕناڵەوە هەڵکرا تۆمار بکات.

بەو دەرئەنجامەوە هەڵبژاردەی سوید سەرکەوتنی یەکلا کردبووەوە، بەڵام ٧٠ خوولەکی یاریکرد مابوو. هەر بەشی یەکەمی یارییەکەدا دانیمارک چەند هێرشیکی بردە سەر گۆڵی هەڵبژاردەی سوید، بەڵام بێدەئەنجام بوو وە بەشی یەکەمی یارییەک بەم دەرئەنجامە کۆتایی هات. واتە یەک بەهیچ.

 لەدەستپێکی بەشی دووەمی یارییەکەدا هەردوو هەڵبژاردەکە  بەهۆشیارییەوە یارییان دەکرد و بەتایبەت هەڵبژاردەی سوید. هەرچەندە یاریزانانی دانیمارک لە ڕووی توانایی کۆششکردن یان لیاقەوە  بەراورد بەسویدییەکان باشتر بوون و بەردەوام نزیکەی لە % ٦٠ یی یارکە تۆپیان لەقاچ دابووە، بەڵام لەخوولەکی ٧٠ سزایەکی ئازاد لەسەر گۆڵی دانیمارک دروست بوو.  سلاتان ئیبراهیمۆڤیچ یاریزانی بەناوبانگی سوید لێدانی سزاکەی گرتە ئەستۆ.

هەرچەندە مەوەدای نێوان گۆڵی دانیمارک و جێگەی تۆپەکە کە لەدەرەوەی هێڵی سزایی دانیمارکەوە دووربوو وە یاریزانانی دانیمارک بەربەستیان بۆ درووستکرد، بەڵام سلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بەشێوەیکەی جوان تۆپەکەی بەئارستەی قەراغ گۆڵ لێدا. تۆپەکە بەپێچخواردنێکەوە چوو بەزاوی یان بەشی سەرەوەی گۆڵەکەداو سلاتان ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.

ئیدی بەتۆمارکردنی ئەم گۆڵە هەڵبژاردە سوید لەسەرکەوتنی یەکجاری نزیکبووەوە. هاوکات هێشتا ١٥ خوولەکێکی کاتی یاسایی یارییەکە مابوو. لەخوولەکی ٨١ یەکدا هەڵبژاردەی دانیمارک لەڕێگەی یاریزانێکی هێرشبەریانەوە بەلێدانی کەلە یان سەر توانی گۆڵی یەکەم بۆ دانیمارک تۆمار بکات.ئەمەش بوو بەهۆی ئەوەی کە هیوایەک لەلای یاریزانانی دانیمارک دروست ببێت.  لە خوولەکی ٩٠ دیسانەوە یاریزانانی دانیمارک بەگۆڵپارێزیشیانەوە هێرشیان هێنایە سەر گۆڵی سویدو لەکاتی لێدانێکی کۆڕناڵدا توانیان لەو خوولەکەدا گۆڵی دووەم تۆمار بکەن. سەرەڕایی تۆمارکردنی دوو گۆڵی دانیمار لە سوید هێشتا بەم دەرئەنجامەوە هەر هەڵبژاردەی سوید سەردەکەوت، بەڵام مەترسی لەسەر هەڵبژاردەی سوید لەو سێ خوولەکە زیادەیی کە لە کاتی یاسایی یارییەکە زیاتر خرابوویە سەر یارییەکە درووست بوو.

 هاوکات یاریزانانی سوید بەتەواوی ماندوو بوو بوون. بەڵام لەدەرئەنجامدا یاریزانانی سوید توانیان خۆیان ڕاگرن و دەرئەنجامی یارییەکە بەیەکسانی لەبەرژوەندی خۆیان کۆتایی پیبهێنن، واتە دوو بەو دوو کە هەریەک لە سوید و دانیمارک یەکی دوو گۆڵیان لەیەکتر تۆمارکرد،

وەک لەسەرتاوە ئاماژەمان پێکرد سوید بەدەرئەنجامی یەکسانی بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی هەڵبژاردە سەرکەوتووەکانی  ئەوروپا سەردەکەوت، ئەمەش لەبەر ئەوەی کە هەڵبژاردەی سوید لە یاریگایی خۆیدا و لەیەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ دانیمارکدا بە دەرئەنجامی دوو بەیەک سوید لە دانیمارکی بردبووەوە.

جێگەی باسەر پاڵەوانێتی تۆپی پێی هەڵبژاردە سەرکەوتووەکانی ئەوروپا لەکۆتایی مانگی پێنجی ساڵی ٢٠١٦ لە وڵاتی فەرنسا ئەنجامدەدرێ.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".