Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دەیانەوێت هاوکاری سەربازی هێزی پێشمەرگە بکەن

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 18 november 2015 kl 12.06
"دەمانەوێت بەتانک و تۆپ هاوکاری پێشمەرگە بکەین"
(3:28 min)
Foto: Fredrik Malm
Foto: Fredrik Malm

پارتی لیبراڵی گەل (Folkpartiet) ڕایانگەیاند کە ئەوان پشتگیری لە زیاتر هاوکاریکردنی پێشمەرگە دژی داعش دەکەن.

ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا  کە لە بینایی حکومەت پارتی لیبراڵی گەل ڕێکیخستبوو ڕایگەیاند بۆ ئەوەی بەباشی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی دەولەتی ئیسلامی بەداعش ناسراوو ببنەوە پێویستە هاوکاری زیاتر هێزەکانی پێشمەرگە لەهەرێمی کوردستان بکرێت.

هاوکات پارتی لیبراڵی گەل لە بەیاننامەیەکیشدا ڕایانگەیاندووە ئەوان پێشنیازی هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بە ئۆتۆمبیلی سەربازی وچەک و تەقەمەنی دەکەن.

جێگەی باسە ڕوونیانکردۆتەوە کە ئەم پێشنیازە پارتی لیبراڵی گەل جێگەی سەرسووڕمانە ئەگەر مردۆڤ لە هەوڵەکانی پێشووتری سوید بڕوانێت. لەبەر ئەوەی سوید بەوە ناسراوە کە هێزی ئاشتیخواز لەزۆربەی کاتدا بۆ ئەو ناوچانەی شەڕ تیایاندا بەرپایە دەنێرت، بەڵام سەرۆکی پارتی لیبراڵی گەل باس لەوە دەکات کە لەم دۆخەی ئێستادا لەو پێشنازە زیاتر هیچ شتێکی دیکە نییە بۆ بەرنگاربوونەوە داعش.

پارتی لیبراڵی گەل جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە بۆ ئەوەی بەسەر ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بەداعش ناسراودا سەرکەون، باشترین هەنگاوە لە ئێستادا هاوکاریکردنی هێزەن کوردییەکانە.

یان بیۆرکلوند سەبارەت بەو پرسەی کە ئایا سوید لە ڕوانگەی ئەوەی کە بە کەرەستەیی سەربازی هاوکاری پێشمەرگە بکات ناکەوێتە بەر مەترسی؟

لەوەڵامدا ووتی گەورەترین مەترسی ڕووبەڕووی ئەوروپا دەبێتەو ئەوەی کە ئەگەر بێت  و ڕێکخراوی تیرۆریستی  دەوڵەتی ئیسلامی بەداعش ناسراو لەم جەنگەدا بەسەرکەوتووی دەربازبێت. لەبەر ئەوەی ئەوان لەو کاتەدا دەوڵەتێکی تیرۆرست و بنکەیەکی فراوانی تیرۆریستی کە هەڕەشەبێت لەسەر جیهان دادەمەزرێنن. بۆیە دەبێت بەهەموو شێوەیەک ڕێگریان لێبکرێت و هەموو جیهان دژیان بووستێتەوەو یەکگرتووبێت.

هەروەها بیۆرکلوند ئاماژەی بەو هاوکارییانەکرد کە لەڕوانگەی پێشنیازەکەیانەوە دەیانەوێت سەرچاوەی پێبگرن ووتتی.

- لەڕاستیدا ئەوەی ئێمە ئاماژەمان پێکردووە لیستێکی دورودرێژە کە لەکەرەستی سەربازیی پێکدێت. بۆنمونە ئۆتۆمبیلی تایبەتی سەربازیی یان تانکی زرێپۆشی سەربازی، چەکی شانی وەک ئاربیچی و نارنچۆک هاویشتن، ڕاکێت یان هاوەن کە ئەمانە هەموو سوید لەڕوانگەی وەبەرهەمهێنانییەوە پێشکەوتووەو لەڕووی ئەندازەوە زۆرمان هەیە کە دەتواندرێت سوودی باشی لەکاتی جەنگدا لێوەر بگیرێت. هەروەها ئۆتۆمبیل و بارهەڵگری سەربازی دەکرێت کە لەکاتی گواستنەوەدا سوودیان لێوەربگیرێت. ڕاستە ئەمجۆر ئۆتۆبیلەیان بۆ ناوچەبەفراوییەکان دروستکراون، بەڵام دەکرێت لەناوچە بیابانی یان شاخاویەکانیشدا بەکار بهێنرێن. هەروەها کەرەسەتی تەندروستی بۆنمونە دەرمان و خۆپارێز کە لەکاتی بەکارهێنانی ماددەیی کیماییدا هێزەکانی پێشمەرگە دەتوانن بەکاری بهێنن. لەبەر ئەوەی چەکی کیمیای پێشووتر بەکار هاتووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".