Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سێپۆ هۆشداری سەبارەت بە زیادبوونی هەڕەشە لەسەر سوید دەدات

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 18 november 2015 kl 15.42
Säkerhetspolisens (Säpo) huvudkontor i Solna. Foto: Maja Suslin/TT
دەستگەی پۆلیسی ئاسایشی سوید، سێپۆ

 

 ئاستی هەڕەشەی تیرۆریستی لەسەر سوید لە پلەی 3 وە بەرزبۆتەوە بۆ 4.

بەپێی پێوانەی دەستگەی ئاسایشی سویدی سێپۆ بەرزترین ئاستی هەڕەشە 5 پلەیە.

بڕیارە ئەم ئێوارەیە سەعات 18:00 سێپۆ لەو بارەیەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەووانی ساز بدات.

لە ڕوانگەی بەرزبوونەوەی ئاستی هەڕەشە لەسەر سوید دەستگەی پۆلیسی ئاسایشی سوید سێپۆ دەڵێن ئامادەییەکانمان زیاد دەکەین و هەندێک شوێنی گرنگ لە سویددا هێزی پاراستنی زیاتری بۆ دادەنرێت.

  • پلە یەک: واتا هیچ جۆرە مەترسییەک نابینرێت
  • پلە دوو: هەڕەشە لە ئاستێکی نزمدا، واتا ئەگەری ئەوەی کە گومانلێکراوان هەوڵی کوشتار بدەن، کەمە.
  • پلە سێ: ئاستی هەڕەشە لە بەرزبوونەوەدایە، واتا ئەگەر ئەنجامدانی کوشتار لە بەرزبونەوەدایە.
  • پلە چوار: هەڕەشە لە ئاستێکی بەرزدا، واتا ئەگەری ئەنجامدانی کوشتار زۆرە.
  • پلە پێنج: ئاستێکی زۆر بەرز، واتا ئەگەری ئەنجامدانی کوشتار لە ئاستێکی یەکجار بەرزدایە.   

بڕیاری هۆشداریی سێپۆ سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی هەڕەشەی تیرۆریستی لەسەر سوید لەسەر بنەمای زانیارییەکانە لە ناوەندی نەتەوەیی هەڵسەنگاندنی هەڕەشەی تیرۆریستی

  (Nationellt centrum för terrorhotbedömning (NCT)).

بەرپرسی سێپۆ ئەندەرش دانییەلسۆن دەڵێت هەڕەشەیەکی تایبەت لە سەر سوید هەیە، بەڵام دیاری ناکات ئەو هەڕەشەیە چییە و مانای چییە. دادوەری گشتیش هەر لە ئێستاوە لێکۆڵینەوە بەراییەکانی سەبارەت بە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستی دەست پێ کردووە.

ئەم هەواڵە بەردەوام نوێ دەکرێتەوە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".